خامنەیی لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی حەماس کۆبووەوە ئێران

نوچە نێت

تەلەفزیۆنی فەرمی ئێران ڕایگەیاند، ڕێبەری باڵای ئێران دوێنێ شەممە لە تاران لەگەڵ خەلیل حەییە، سەرۆکی حەماس بە وەکالەت و دوو سەرکردەی تری فەلەستینی کۆبووەوە.

ڕۆژی یەکشەممە (نۆی کانوونی دووەم/2025) ئاژانسی (رۆیتەرز) بڵاویکردەوە، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لەگەل بەرپرسانی حەماس کۆبووەوە و باسی لەوە کردووە، "ئێوە ڕژێمی ئیسرائیلتان بەزاند، کە لە ڕاستیدا شکستی ئەمریکا بوو،تۆ ڕێگەتان پێنەدان ئامانجەکانیان بەدەست بهێنن."

تەلەفزیۆنی ئێران دەشڵێت، بەرپرسانی فەلەستین لە تاران بوون بۆ پیرۆزبایی کردن لە خامنەیی بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی (1979)ی ئێران. سوپاسگوزاری خۆیان دەرببڕی بۆ پشتیوانی بەردەوامی ئێران.

وەفدەکە کە پێکهاتبوو لە محەمەد دەروێش، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی حەماس و نزار عەوچوڵڵا، بەرپرسی باڵای حەماس، ڕاپۆرتێکیان پێشکەش بە خامنەیی کرد سەبارەت بە بارودۆخی ئێستای غەززە و کەناری ڕۆژئاوا و ئەو سەرکەوتنانەی بەدەستیان هێناوە.

میدیاکانی ئێران دووپاتی دەکەنەوە خامنەیی جەختی لەوە کردووەتەوە، "هەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بیروبۆچوونی گەلەکەمان نییە".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین