ئایا ئیسرائیل پلانی هەیە بەشێك لە سووریا و عێراق داگیر بكات؟ وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگیڕانی: ئیسماعیل تەها

لە دوو لێدوانی جیادا لە رۆژانی (9 و 14 / 10/ 2024) رەجەب تەیب ئەردۆغان هۆشداری دا كە ئیسرائیل بەرەو دیمەشق جووڵە دەكات، هەوڵ دەدات دەستبەسەر دیمەشقی پایتەختی سووریا دابگرێت، ئەردۆغان لە قسەكانی گوتی، تەماحی ئیسرائیل تەنیا بە سووریا كۆتایی نایەت، بەڵكوو لەدوای فەڵەستین و لوبنان خاكی توركیاشی لەچوارچێوەی خاكی بەڵێندراو داناوە.

دواتر ئەردۆغان داوای هەماهەنگی سێلایەنەی رووسیا و ئێران و سووریای لەگەڵ وڵاتەكەی كرد، بۆ ئەوەی ئەو پیلانە لەبارببەن، هاوكات لەگەڵ ئەوەدا هێزەكانی ئیسرائیل لە رۆژانی (11 و 10/13)ی ئەمساڵ هاتنە بەشێك لە خاكی سووریا، دەسەڵادارانی دیمەشق بەشێوەیەكی زۆر مەترسیدار بێدەنگ بوون.

لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ئەو هەواڵانە دەنگوباسی دەستپێكردنی پلانی ئیسرائیل بە پاڵپشتی ئەمەریكی بۆ كاراكردنی "ڕێڕەوی دادود" بڵاوبۆوە، كە جۆلان بە فورات لە عێراق دەبەستێتەوە، بە جۆرێك لە جۆلان دەست پێدەكات، ئەو رێگەیە لەناوخۆ دەبێت تا دەگاتە ئەو ناوچانەی لە سنوورەكانی سووریا و عێراق لە ژێر دەسەڵاتی كورد دایە.

رووباری فورات سەرچاوەكەی لە توركیایە بەناوی خاكی دادەڕوات، پاشان دەچێتە خاكی سووریا، پاشان دەگاتە عێراق، لە كۆتایی دەچێتە كەنداوی عەرەبی، ئەوەی لەدوای ئەوە دێت، كە لەگەڵ رووباری دیجلە یەك دەگرێتەوە، كەواتە چاوتێڕینی ئیسرائیل ئەنقەرە جیاناكاتەوە.

ئەو پرسیارانە خرانەڕوو، ئەگەر پلانێك بۆ فراوانبوونی ئیسرائیل هەبێت چاوی بڕی بێتە سووریا عێراق، جێبەجێكردنی دوای ئەو هێزەی لە كوشتنی سەركردەكانی حزبوڵڵا دەری خست، ئەی چی لە بارەی قسەكانی بنیامین ناتەنیاهۆ لەبارەی رۆژهەڵاتی نوێ دەگوترێت؟

ئایا رەوتی ئاینی لە ئیسرائیل كە لەدوای هاتنە خەونی ئیسرائیلی گەورە هەوڵ دەدات بۆ زیندووكردنەوەی ئەو پلانە كۆنەی كە بۆ ئەوەی لە دۆخەكانی جەنگی ئێستا بقۆزێتەوە چەند بەشێك لە وڵاتانی بە خاكی خۆیەوە بلكێنێت.

ئاماژەكانی ئەو پلانە

لەدوای كوشتنی سەركردەكانی حزبوڵڵا و قسەكانی ناتەنیاهۆ لەبارەی ئەوەی هێزەكانمان دەگەنە هەمووان، بەشێك لە سوپای نارد بۆ ئەوەی بەشێك لە خاكی سووریا لەبەر چاوی سەربازی ئەسەد داگیر بكات، هێزەكانی سووریا هیچ وەڵامێكیان نەبوو، هیچ رۆژنامەیەكی سووریش باسی نەكرد.

لە (2024/10/12) هێزەكانی سووریا بە چەندین ئۆتۆمبێلی سەربازی چوونە ناو خاكی سووریا لە ناوچەی قەنیترەی باشوور، زەیوویە كشتووكاڵیەكانی نزیك شارۆچكەی كۆدنەی لە تەنیش تەلئەحمەری رۆژئاوا لە دەوروبەری قەنیتیرەی باشوور تێكدا.

چەند سەرچاوەیەك بە كەناڵی جەزەیرەیان راگەیاندووە، ئەو تێكدانە رووبەڕی پێنج مەتر و پانی هەزار مەتر بووە، تێكرداوە، پاشان ئەو ناوچەیە بە تەلی دڕكاوی بە ئیسرائیل لكێندراوە، دواتریش ئاژانسی ئەنادۆڵی توركی لە (13/10/2024) بڵاوی كردەوە دوو تانك و بلدۆزەری ئیسرئیلی و هێڵی جیاكردنەوەی وڵاتەكەیان لەگەڵ سووریا بەزاندووە، لە نزیك گوندی كۆدنە لە قەنتیرە جێگربوونەوە، لەدوای ئەوەی سەنگەری خۆیان بەخۆڵ درووستكردووە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەر لە (2024/10/15) بە پشتبەستن بە لێدوانی چەند سەرچاوەیەكی ئەمنی و چاودێرانی سیاسی ئاشكرای كرد، هێزەكانی ئیسرائیل مینی زەویان لاداوە و بەربەستی نوێیان لەسەر بەرزایەكی جۆلان لەسەر سنوورەكانیان لەگەڵ سووریا درووستكردووە.

بەپشتبەستن بەو هەواڵانە باس لەوە دەكرێت، ئەو هەنگاوانە پەیوەستە بە پلانی فراوانخوازی ئیسرائیل، یاخود رێگری لە هێرشەكانی حزبوڵڵا و گرووپەكانی دیكە بۆ سەر جۆلارن، لەدوای هێرشی فڕۆكەی بێفڕۆكەوتن بۆ سەر ئیسرائیل.

لە (2024/9/29) دیمتری نیڤیدۆڤ، نووسەر و لێكۆڵەر لە راپۆرتێكدا كە ماڵپەڕی "سەنتەری ستراتیژی رووسی بۆ كلتوورەكان" ئامادەی كردووە، ئاماژە بەوە دەكاتەوە لەدوای عەزە و لوبنان ئامانجی ئیسرائیل سووریایە، لەپێناو هێنانەدی واقیعێك بۆ هێنانەدی خەونی ئیسرائیلی گەورە.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە دەستدرێژییە بەردەوامەكانی ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق و حومس و حەما و حەلەب لە سووریا ئاماژەن بۆ ئەو خەونەی سووریا.

لەلایەكی دیكەوە رۆژنامەی یەیعوت ئەحرەنوتی ئیسرائیلی لە (2024/10/5) بڵاوی كردەوە، لەدوای كوژرانی دوو سەربازی ئیسرائیلی لە ناوچەی جۆلان، تەلئەبیب پلانی هەیە وەڵامی گرووپە چەكدارەكانی ناو عێراق بداتەوە.

رۆژنامەی شەرقولئەوسەت بە پشتبەستن بە ئەفسەرێكی باڵا لە سوپای عێراق، بڵاوی كردەوە بەسەركردەی گرووپەكانی حەشدی شەعبیان راگەیاندووە، ئیسرائیل لە نزیكترین كات هێرش دەكات، ئەگەر هەیە (35) پێگەی گرووپەكانی حەشدی شەعبی بكاتە ئامانج.

ئەحمەد رەمەزان، بەڕێوەبەری گشتی سەنتەری لەندەن بۆ ستراتیژی راگەیاندن، پێشبنی ئەوە دەكاتەوە لە ماوەی داهاتوو ئەو جەنگە بگوازرێتەوە بۆ سووریا و عێراق.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی باس لەوە دەكات، كە ئامانجی ئیسرائیل لیوای چوار، بە سەرۆكایەتی ماهیر ئەسەد، برای بەشار ئەسەد دەبێت، بەگوێرەی قسەكانی رەمەزان ئیسرائیل دەیەوێت سەركردەی تیمی بەرپرس لە بازرگانی كاتبتاگۆن كە هاوكارە لەگەڵ سوپای پاسداران لەو ناوچەیە بكوژێت.لە بەشێكی دیكەی قسەكانیشی دەڵێت، دەسەڵاتی سووریا لە لایەن هێزەكانی رووسیاوە پارێزگاری لێ دەكرێت.

سەبارەت بە عێراق ئیسرائیل گرووپەكانی حەشدی شەعبی دەكاتە ئامانج، هەر گرووپێك لەسەر ئێران حیساب بێ بارەگای سەركردایەتیان لە باشووری بەغدا دەكرێنە ئامانج.

زەنگی ئاگاداركردنەوە

ئەو هێرش و جووڵە گوماناویانەی ئیسرائیل هاوكات بوو لەگەڵ هۆشدارییەكانی رەجەب تەیب ئەیب ئەردۆغان لە داگیركردنی ئیسرائیل، ئەردۆغان لە قسەكانی گوتی، "تموحی ئیسرائیل تەنیا غەزە یاخود لوبنان نابێت، بەڵكوو سووریا و عێراق و توركیاش لە چوارچێوەی پلانی فراوانخوازی زایۆنزمە، رۆژی (2024/10/9) جەختی لەسەر ئەوە كردەوە، ئیسرائیل بەروونی نیەتی خۆی لە لوبنان بۆ داگیركردنی دیمەشق رادەگەیێنێت، ئەوەش دەبێتە دابەشبوونی نەخشەی سووریا بە تەواوی و هەڕەشەیەكی مەترسیداری ناوچەیی، چونكە گەیشتنی هێزەكانی ئیسرائیل بۆ سنوورەكانی توركیا واتا هەڕەشەی ئەمنی لەسەر ئەنقەرە و ناوچەكە بە گشتی."

لەگەڵ هۆشدارییەكانی ئەردۆغان دەزگا راگەیاندنەكانی توركیا بڵاویان كردەوە، بەگوێرەی هەڵسەنگاندنی دەزگای هەواڵگری توركیا ئیسرائیل لە رێگەی جۆلانەوە هێرش دەكاتە سەر سووریا بۆ ئەوەی رێگەی داود بكاتەوە كە دەیگەینێت بە عێراق.

رۆژی (2024/10/13) كەناڵی سی ئێن ئێن تورك ئاماژەی بەو پلانە كرد، باسی لەوەش كرد كە توركیا هەوڵی لێتێگەیشتن لەگەڵ دەسەڵاتی سووریا دەدات بۆ رێگری لەو پلانە.

كەناڵەكە روونیشی كردەوە توركیا بەڵێنی پاشەكشەی هێزەكانی لە سووریا دەدات ئەگەر دیمەشق پارتی كرێكاران كۆنتڕۆڵ بكات و دەستوورێكی تازە بنووسێتەوە و دەوڵەت و دامەزراوەكانی بە رێكەوتن لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بە رێوەببرێت.

راپۆرتەكان تەكەزیان لەسەر بەڵێنی توركیا بوو بۆ ئاشتەوایی سووری، لە بەرانبەر پاراستنی خاكی سووریا لە هەر هەڕەشەیەكی دابەشكاری ئیسرائیل.

لە (2024/10/8) پەرلەمانی توركیا دانیشتنێكی داخراوی بۆ گفتوگۆكردن لەسەر هۆشدارییەكانی ئەردۆغان سەبارەت بە فراوانبوونی ئەو جەنگە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پیلانی ئیسرائیل بۆ دەستدرێژی بۆ سەر خاكی توركیا لەدوای لوبنان.

رێڕەوی داود 

مەبەست لە رێڕەوی داود ئەو رێڕەوەیە كە ئیسرائیل بە عێراق و كوردستان لە رێگەی سووریا دەبەستێتەوە، ئەویش پلانێكی فراوانخوازی كۆنی زایۆنیە، بەڵام زیندووكردنەوەی لە رێگەی چینی فەرمانڕەوا لە رەوتی زایۆنزمی ئایینی دەبێت لە تەلئەبیب، ئەو جەنگەی ئێستاش دەقۆزنەوە.

محەمەد هوەیدی، چاودێری سیاسی سووری دەڵێت، "(رێڕەوی داود) پڕۆژەیەكە ئەمەریكا ماوەی ساڵێكە كاری لەسەر دەكات، هەروەك هەرێمی سوننیشی پێ دەڵێن."

رێڕەوی داود لە رۆژهەڵاتی فوراتەوە بۆ رۆژئاوای درێژ دەبێتەوە، بە ناوچەی 51 و بنكەی تەنەف تێدەپەڕێت، دەگاتە باشووری سووریا لە جۆلان بە یەك دەگاتەوە، ئەوەش واتا داخستنی رێڕەوی بولكەمال، دواتریش گۆڕانی دیكەی بەدواوە دێت.

بەڵام هوەیدی جەخت لەسەر ئەو پڕۆژە لەبەر چەند فاكتەرێك شكست دەهێنێت، گرنگترینیان پەرتەوازەیی گرووپە چەكدارەكانە، چونكە دید و پڕۆژە و ئایدۆلۆژیایەكانیان بەریەك دەكەون.

ئەوە جگە لەوەی تۆفانی ئەقسا هەموو كارتەكانی تێكەڵ كرد، پاشان بەرەنگاربوونەوەی هۆزەكان دژ بە هێزەكانی سووریای دیموكرات "هەسەدە"

ئەو چاودێرە ئاماژە بەوەش دەكات، سەرەڕای ئەوەی ئەمەریكا شكستی لە هێنانەدی هێناوە، بەڵام ئێستا ئیسرائیل جارێكی دیكە هەوڵ دەدات ئەو پڕۆژەیە زیندوو بكاتەوە.

هەر سەبارەت بەو پڕۆژەیە محەمەد ئەردۆغان، رۆژنامەنووسی تورك، باس لەوە دەكات ئامانجی ئیسرائیل لە رێڕوی داود درووستكردنی خاكی بەڵێندراوە بۆ بەنی ئیسرائیل.

بۆ گەیشتن بەو ئامانجە ئیسرائیل هەموو رێكخراوە چەكدارەكانی بەكار دەهێنێت بۆ ئەوەی ئەو وڵاتانە دابەش بكات، كە یەكێك لەوانە توركیایە، ئیسرائیل بە جێبەجێكردنی پلانی دووەم دەستی پێكرد، كە كاراكردنی ڕێڕەوی داودە ئەویش بە پاڵپشتی هێزەكانی ئەمەریكا لە سووریا، ئەو نووسەرە توركە داوای شكستهێنان بە رێڕەوی داود دەكات كە بە پلانی دووەمی ئیسرائیلی دەزانێت، چونكە ئەو رێڕەوە وا دەكات ئیسرائیل بكاتە باكووری سووریا، ئەو رێڕەوە لە جۆلان دەست پێدەكات دەگاتە ئەو شوێنانەی لە باكووری سووریا سوپای ئەمەریكای تێدایە، لەوێشەوە دەگاتە عێراق.

ئیسرائیلی گەورە

هاوكات لەگەڵ ئەو پلانەی ئیسرائیل زانیارییەكانی پەیوەست بە رێڕەوی داود دزەی كرد، رۆژنامەكان لێدوانە كۆنەكانی بەتسلەئیل سیموتریش، وەزیری دارایی ئیسرائیلیان بڵاوكردەوە، كە باس لە خاكی سووریا و ئوردن و فراوانخوازی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەكات تا دەگات بە توركیا.

ئەو وەزیرە كە سەر بە زایۆنزمی ئاینییە لە لێدوانەكانی بۆ “كەناڵ 2”ی ئیسرائیل لە (2016) دەڵێت، لەو نزیكانە ئەو پەیكەرە لە ئەقسا درووست دەكەین، پێویست قودس تا دیمەشق درێژبێتەوە، هەروەها پێویستە ئیسرائیل دەستبەسەر رۆژهەڵاتی ئوردن دابگرێت، كاتێك ئەردۆغان هۆشداری دا كە ئامانجی ئەو پڕۆژە فراوانخوازییەی تەلئەبیب توركیایە، ئیسحاق هێرزۆغ، سەرۆكی ئیسرائیل ناچاربوو لێدوانەكانی ئەو وەزیرە رەت بكاتەوە. 

لە (2024/10/13) رۆژنامەی ئیسرائیل ئۆف تایمز بڵاوی كردەوە، ئیسرائیلییەكان رێزێكی زۆریان بۆ گەلی تورك هەیە، وڵاتەكەشیان هیچ پلانێكی دژ بە ئەنقەرە نییە.

لە (2023/3/13) سیموتریش لە وتارێكی دا لە پاریس نەخشەیەكی تێكەڵاوی ئوردن و فەڵەستینی لە پێشبوو، ئاماژەی بەوەشدا كە ئیسرائیل ئەوانەی گرەنتی كردووە، ئەو نەخشەیە پشت بە درووشمی ئەرگۆن دەبەستێت كە سەر بە رێكخراوی سەربازیی نیشتیمانییە لە خاكی ئیسرائیل، گرووپێكی چەكدارن داوا دەكەن فەڵەستین و شانشینی ئوردنی وڵاتێكی جوو بێت، بەناوی ئیستل.

پلانی ئیسرائیل گەورە دەگەڕێتەوە بۆ بەر لە (1948) بەڵام قسەكردن لە جێبەجێكردنی بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل دەستی پێكرد، ناتەنیاهۆ لە دیدگاكەی بۆ جەنگی بەردەوام كە خۆی سەرۆكایەتی دەكات جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، بەرپابوونی ئەو جەنگە لە كۆتایی دەبێتە كۆتاییهێنان بەسەر نەیارەكان و درووستكردنی ئیسرائیلی گەورە. لە (2024/1/18) لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند، "پێویستە لەداهاتوو ئیسرائیل لە رووبار بۆ دەریا دەستی بەسەر دابگرێت."

ناتەنیاهۆ ئەو بیرۆكانەی دووبارە دەكاتەوە، پێشنیاری پلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستی نوێی كرد، ئەوەش لە كۆبوونەوەی خولی (78) نەتەوە یەكگرتووەكان لە (22)ی كانوونی یەكەمی ساڵی رابردووە، پاشان (2024) گوتی، "ئێسرائیل لە داهاتوو هێز و باڵادەستی درووست دەكات."

هەوڵدان بۆ درووستكردنی ئیسرائیلی گەورە ئامانجی ئایدۆلۆژی پارتەكەی بنیامین ناتەنیاهۆیە بەناوی لیكۆد، كە لە ساڵی (1977)وە بەسەر سیاسەتی ئیسرائیل باڵادەستە.

بابەندبوون بە ئیسرائیلی گەورە لە یاسا بنەڕەتییەكانی ساڵی (2018) چەسپێندرا، كاتێك پەرلەمانی ئیسرائیل دەوڵەتی نەتەوەیی بۆ گەلی جوو پەسەند كرد.

لە دەقی یاسای مافی چارەنووس هاتووە، "ئەو یاسایە لە رووی جۆرییەتەوە بۆ گەلی جوو كەم وێنەیە." دەوڵەت پێی وایە پەرەپێدانی نیشتەجێكردنی جوو بەهایەكی نیشتیمانییە، كار لەسەر هاندان و بەهێزكردنی دەكات."

ئەو پەیابەندییە یەكێكە لە پرەنسیپەكانی ئاراستەكردن بۆ حكومەتی ئێستای ئیسرائیل، كە لە ژمارەیەك لێدوان باس لەوە كراوە، كە گەلی جوو مافی تایبەتی هەیە لە هەموو خاكی ئیسرائیل لەوانەش بەشی رۆژئاوا و غەزە، قابیلی هیچ دەستكارییەك نییە."

درووشمی زەوی بەڵێندراو لەسەر جلوبەرگی ئیسرائیلییەكان دەردەكەوت، هەروەك نەخشەكەشی لەسەر دراوی ئیسرائیلی دەردەكەوت، ئەو نەخشەیە هەموو فەڵەستین دەگرێتەوە، رووبەڕیكی فراوانی وڵاتانی دراوسێش دەگرێتەوە، لەوانە ئوردن و فەڵەستین و لوبنان و چەند بەشێكی خاكی سووریا و عێراق و میسریش دەگرێتەوە.

فرانشیسكا ئەلبانیزی، بڕیاردەری نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ مافەكانی مرۆڤ لە فەڵەستین دەڵێت، بیرۆكەی ئیسرائیلی گەورە ئایدۆلۆژیای ناتەنیاهۆ بەهێز دەكات."

لە (2024/10/11) لە كەناڵی (trt)ى تورك رەخنەی لە قۆرغكاری ئەو ئایدۆلۆژیایە گرت، كە خاكی فەڵەستین بە مافی رەوای ئیسرائیلییەكان دەزانێت، جەختیشی لەسەر ئەوە كردەوە، زۆربەی سیاسییەكانی ئیسرائیل بە ئاشكرا باس لەوە دەكەن كە ئیسرائیلی گەورە بەشێك لە عێراق و لوبنان و سعوودیە دەگرێتەوە.

سەرچاوە: 

  1. أردوغان يحذّر: احتلال إسرائيل لدمشق سيمزق خريطة سوريا بالكامل
  2. أردوغان: أوهام إسرائيل بالأرض الموعودة ستُمنَى بهزيمة كبيرة
  3. Turkish lawmakers discuss Mideast in closed session after Erdogan's Israel claim
  4. ‘Idea of greater Israel fuelling Netanyahu’s ideology’: top UN official

سەرچاوە: ماڵپەڕی ئیستقلال

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین