ئێران لە هاکان فیدان توڕەیە وەرگێڕان

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئیسماعیل تەها
سەرەڕاى قسەکردنى عەباس عێراقچى، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە کۆنگرەى رۆژنامەوانى لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیرى دەرەوەى عێراق لەسەر گفتوگۆى بونیادنەرانە و دۆستانە لەگەڵ ئەنقەرە، بەڵام ئەوەشى نەشاردەوە لەسەر رووداوەکانى سووریا ناکۆکن، جگە لەوەش عەلى ئەکبەر ویلایەتى، راوێژکارى عەلى خامنەئى، رێبەرى باڵاى کۆمارى ئیسلامیى ئێران تورکیاى بەوە تۆمەتبارکرد، کە کەوتۆتە تەڵەى ئەمەریکا و ئیسرائیل.
ئەو گلەیانەى ئێران پرسیارى لەسەر رادەى سەرکەوتنى سەردانى عەباس عێراقچى لە دوو رۆژى رابردوو بۆ تورکیا درووستکردووە، کە لەگەڵ هاکان فیدان کە تایبەت بوو گفتوگۆ لەسەر رووداوەکانى سووریا کۆبوونەوە.
لە (27/9/2024) گرووپەکانى ئۆپۆزسیۆن لەگەڵ هێزەکانى سووریا لە چەند ناوچەیەکى سووریا لەگەڵ هێزەکانى سەر بە حکومەتى دیمەشق رووبەڕووى یەکتربوونەوە.
هێزەکانى ئۆپۆزسیۆن چوونە شارەکانى حەلەب و دەستیان بەسەر زۆربەى گەڕەکەکانى داگرتووە، تەواوى پارێزگاى ئیدلیبیشیان کۆنتڕۆڵ کرد، لەدواى دەستبەسەرداگرتنى چەند شار و شوێنێک و دەوروبەرى ئیدلیب، دەستیان بە چوونە ناو شارى حەما کرد.
بە لەدەستدانى حەلەب و دەوروبەرى بە تەواوى، دەسەڵاتى سووریا بە سەرۆکایەتى بەشار ئەسەد لەدواى گێرانەوەى ناوچەیەکى فراوانى سووریا بە پاڵپشتىى حزبوڵڵاى لوبنانى و رووسیا و ئێران لە (2015) گەورەترین گورزى سەربازى لێدرا.
ناڕەزایی ئێران
لە سەردانە خێراکەى عەباس عێراقچى بۆ تورکیا دانى نا بە هەبوونى ناکۆکییەکان لەگەڵ ئەنقەرە لەسەر سووریا، جەختیشى لەسەر ئەوە کردەوە، لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرى پێکەوە راوێژ دەکەین.
عێراقچى گوتیشى، رێککەوتنێک لەگەڵ تورکیا سەبارەت بە تەواوکردنى گفتوگۆکانى ئاستانە هەیە، گفتوگۆکانى ئەنقەرە خێرا و راستەوخۆ و دۆستانە و بونیادنەرانە بوو.
گفتوگۆى ئاستانا (پایتەختى کازاخستان) لە (2017) لەنێوان شاندى ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵاتى ئەسەد بە چاودێرى وڵاتانى تورکیا و رووسیا و ئێران لەپێناو دۆزینەوەى چارەسەرێک بۆ قەیرانى سیاسى سووریا بەڕێوەچوو.
وەزیرى دەرەوەى ئێران لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە روونى کردەوە هەردوولا رێککەوتین کە پێویستە سووریا نەبێتە شوێنى گرووپە تیرۆرستییەکان، ئاماژەشى بەوەش کرد کە گفتوگۆمان کردووە لەسەر گرنگى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و ئەوانەشى ئەمەریکا و ئیسرائیل لە رێگەى چەک و پاڵپشتى بەردەوام. 
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، پێویستە جووڵەیەکى بە کۆمەڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو تیرۆرە هەبێت کە کاریگەرى لەسەر هەموو وڵاتانى ناوچە و بڵاوبوونەوەى زیاترى گرووپە چەکدارەکان کردەوە.
هاکان فیدان ئاماژەى بەوە کرد پێکەوە لەگەڵ عێراقچى گفتوگۆیان لەگەڵ سێرگى لاڤرۆڤ، وەزیرى دەرەوەى رووسیا کردووە، کە لە داهاتوو لەم نزیکانە لە ئاستانا کۆدەبنەوە.
لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، رووداوەکان لە سووریا دەردى دەخەن، کە پێویستە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن بگەنە چارەسەر، ئەنقەرە ئامادەیە بەشدارى هەر گفتوگۆیەک بکات ئەگەر پێویستى کرد، پێویستیشە لەسەر دیمەشق لەگەڵ لایەنى دیکە دانیشێت و گوێى لێ بگرێت.
وەزیرى دەرەوەى تورکیا روونیشى کردەوە، بەداخەوە دەسەڵاتى سووریا خواست و پلانى بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئۆپۆزسیۆن نییە، ئەوەش بۆتە روودانى ئەو روودانەوەى ئەم دواییە.
هاکان لە بەشێکى دیکەى قسەکانى جەختى لەسەر ئەوەکردەوە، هاوڕاییەک لەنێوان تورکیا و ئێران لەسەر کۆتاییهێنان بە گرووپە تیرۆرستییەکان هەیە، بەبێ روونکردنەوەى زیاتر لەسەر گرووپەکان بدات.ئەنقەرە پارتى کرێکاران و یەکینەکانى پاراستنى گەل لە سەرەوەى لیستى تیرۆرى تورکیان.
وەزیرى دەرەوەى تورکیا ئاماژەى بەوە کرد، ئەو هێرشە فراوانەى چەند رۆژێکە ئۆپۆزسیۆنى چەکدارى سووریا کردۆتییە سەر ناوچەکانى ژێر دەسەڵاتى حکومەتى سووریا دەستوەردانى بیانى نییە، هەڵەیە لەو قۆناغە رووداوەکانى سووریا بە دەستوەردانى بیانى شرۆڤە بکرێت.
لەسەر لێدوانەکانى وەزیرى دەرەوەى تورکیا عەلى ئەکبەر ویلایەتى رەخنەى توندى لە تورکیا گرت. ئەو قسانەى راوێژکارى خامنەئى رۆژێک دواى سەردانى عێراقچى بوو، ویلایەتى لە لێدوانەکانى گوتى، هاکان فیدان کەسایەتیەکە لە بوارى هەواڵگرى و سیاسەتى دەرەوە خاوەن ئەزموونە، هەندێک هەڵەى سیاسى لە سیاسەتى دەرەوەى تورکیا راست بکاتەوە، ئێمە چاوەڕوانى ئەوەمان نەدەکرد، چونکە ئەنقەرە کە مێژووێکى درێژى لەناو ئیسلام هەیە، نەدەبوو بەو جۆرە بکێتەوە تەڵەى ئەمەریکا و زایۆنیزم.
دیاردەى دۆمینە
سەبارەت بە سەرکەوویى سەردانى عێراقچى و هۆکارى نیگەرانییەکانى تاران ئەحمەد کامل، لێکۆڵەر و نووسەرى سوورى دەڵێت، "دۆخى ئێرانییەکان زۆر ناسکە، کاتێک حزبوڵڵا تووشى شکست بوو لە لوبنان تاجى ئێرانیان لە دەستدا، لەدواى شکستێکى گەورە واژۆى لەسەر خۆدانەست کرد، کە لە لوبنان و لە سووریا کۆت و بەند بکرێت.
کامل لە بەشێکى دیکەى قسەکانى دەڵێت، بەرپرسانى ئێران گرووپە چەکدارەکان بە تیرۆرست و کرێگرتەى ئیسرائیل و ئەمەریکا ناو دەبن، ئەوەش ئەوەى لێ دەخوێندرێتەوە، کە ئێران لە دۆخێکى خراپ دایە، ئەو نووسەرە سوورییە پێیوایە ئێران ترسى لە دیاردەى دۆبینە هەیە، لوبنانى لەدەست دا ترسى لە دەستدانى سووریا و عێراقیشى، لەدواى ئەو وڵاتانەش بگاتە تاران، تورکیاش ئەوە دەزانێت لەسەر ئەو بنەمایە کار دەکات، هەڵوێستى ئەنقەرە لە سەرەتاى ئەو هێرشانەى ئەو ماوەیە زۆر بەهێزترە لەوەى پێشوو چ لە هەڵوێستى بەرانبەر وڵاتانى ئەوروپا بێت، یاخود بەرانبەر کرابەرەکانى بێت چ ئێران بێت یاخود رووسیا، یادەسەڵاتى سوورى بێت، تورکیا بە لۆژیکى و عەقڵى دەیەوێت ئێرانییەکان تێبگەیێنێت گۆڕانێک لەسەر زەوى هەیە، پێویستە گۆڕانکارى لە سیاسەتى بکات، دەسەڵاتى سووریا نیوەى دانیشتوان و زیاتر لە نیوەى سامانى وڵاتەکەى لە ماوەى پێنج رۆژ لە دەست دا، ئۆپراسیۆنەکانیش تاوەکوو ئێستا بەردەوامە.
کامل دەشڵێت، تورکیا ماوەیەکى کەم نییە داواى ئاشتەوایى لە بەشار ئەسەد دەکات، بەڵام ئەسەد رەتى دەکردەوە، لەوانەشە ئەوە بە داواکارى ئێران بووبێت، کە نەیدەویست دیمەشق پەیوەندى لەگەڵ ئەنقەرە هەبێت، چونکە ئەو کاتە بوونى تاران لە سووریا هیچ واتایەکى نەدەما.
کامل دەشڵێت، وەک لە لێدوانەکانى وەزیرى دەرەوەى تورکیا لەدواى کۆبوونەوەى لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى ئێران دەردەکەوێت، کە گوتى ئەنقەرە دەستى دۆستایەتى بۆ دەسەڵاتى سووریا درێژکرد، زۆر هەوڵى دا بەڵام دەسەڵاتى سووریا رەتى دەکردەوە، جگە لەوەش ئەوەشى لەسەر خاکى سووریا روودەدات، پاداشتى دادپەروەرانەى رەتکردنەوەى گفتوگۆ و هەر چارەسەرێکى سیاسى و ئاشتیانەیە لەسەر سووریا، کەواتە ئێستا تورکیا پاساوى بەرانبەر ئێرانییەکان و رووسیا و دەسەڵاتى سووریا و هەموو جیهان هەیە، لەوەى هەوڵى جددى دا بۆ درووستکردنى پردێک لەگەڵ ئەسەد تاوەکوو بگەن بە چارەسەرى سیاسى و ئاشتیانە لە سووریا، بەڵام دیمەشق رەتیدەکردەوە.
پوختەى قسەکانى کامل ئەوەیە کە ئەمڕۆ تورکیا هەڵوێستى بەهێزە چونکە پاڵپشتى دەسەڵاتى سووریاى کرد بۆ ئاشتەوایى بەڵام سووریا قبووڵى نەکرد.
جگە لەوەش هەر پاڵپشتییەکى تورکیا بۆ کردەى سەربازى لە ئۆپۆزسیۆن پاساودار و جێگەى قبووڵکردنە لەلایەن وڵاتانى جیهان، لێرەوە هەر ئاشتاوایەک لەگەڵ حکومەتى سووریا بە مەرجى نوێ دەبێت.
پەیامەکانى هاکان فیدان
یوسف شەریف رۆژنامەنووسى تورک لە لاپەڕەى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ئێکس نووسیوویەتى، کۆنگرەى رۆژنامەوانى وەزیرانى دەرەوەى تورکیا و ئێران جەخت لەسەر نەگۆڕى هەڵوێستى ئەنقەرە لە وەستانى جەنگ لە سووریا دەکاتەوە، هاکان فیدان سێ پەیامى روونى خستەڕوو، ئەو پرسە پرسێکى ناوخۆییە، هەر دەستوەردانێکى دەرەکى (لەلایەن حەشدى شەعبى عێراقى و سوپاى پاسداران) هەڵەیەکى گەورەیە.
بەگوێرەى قسەکانى یوسف پەیامى دووەم، ئەوەى لە سووریا روودەدات بەرئەنجامى بەبنبەستگەیشتنى چارەسەرى سیاسى بوو، پێویست بوو دانوستاندن بەنێوەندگیرى تورکیا لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات بەڕێوەبچێت، ئەوەش سەرەتا پێویستى بە ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانى نێوان ئەنقەرە و دیمەشق بوو.
شەریف جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، پەیامى سێیەمى هاکان فیدان هۆشداریدان بوو لە جووڵاندن هێزەکانى سووریاى دیموکراتە لەلایەن ئێران و ئەمەریکا و قۆستنەوەى ئەو دۆخە، کە ئەوەش دەخوازێت تورکیا راستەوخۆ بچێتە ناو ئەو هاوکێشەیە.
بەکورتى هاکان فیدان ویستى بە عەباس عێراقچى بڵێت، سوپاس بۆ سەردانەکەت، ئێمە لە رێگەى رووسیاوە دانوستاندن لەگەڵ دیمەشق دەکەین، پێویستمان بە خزمەت یاخود رۆڵى ئێوە نییە.
لە سێى مانگى رابردوو ئاژانسى تەسنیمى ئێران بڵاوی کردەوە، عەباس عێراقچى رایگەیاندووە، ئەگەر سووریا داوا بکات، وڵاتەکەى هێز رەوانەى سووریا دەکات، هۆشداریشی دا لەوەى گرووپە چەکدارەکانى سووریا زیان بە وڵاتانى عێراق و ئوردن و تورکیا بگەیێنن.
محەمەد باقرى، فەرماندەى سوپاى ئێران جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، پێویستە وڵاتانى دراوسێى ئێران رێگرى لە گرووپە چەکدارەکانى سووریا بکەن.
باقرى هۆشداریشى دا لە هەر جووڵەیەکى چەکداران لە سووریا، هەنگاوى سەرەتایە بۆ سیناریۆیەکى مەترسیدار لە سووریا، ئەو رووداوانەشى لەدواى وەستانى جەنگ لە لوبنان بە پیلانێکى ئەمەریکى ــ ئیسرائیلى ناوبرد، کە ئامانج لێى لاوازکردنى دیمەشق و هاوپەیمانەکانیەتى لە بەرەى مقاوەیە.
سەرچاوە:
1. فيدان: على النظام في دمشق الجلوس والاستماع للمعارضة
2. بالفيديو والصور...وزير الخارجية الايراني يلتقي نظيره التركي في أنقرة
3. اتفاق ايراني-تركي علی الا تصبح سوريا موطناً للجماعات الارهابية
4. مستشار خامنئي ينتقد تركيا بعد لقاء فيدان بعراقجي.. "وقعت بفخ أمريكا وإسرائيل"
5. أول تصريح رسمي.. إيران: ندرس إرسال قوات إلى سوريا
6. اتفاق عسكري إيراني روسي عراقي لدعم سوريا
سەرچاوە: ماڵپەڕى ئیستقلال

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین