رووبەڕووبوونەوەى دەوڵەتى عێراق دژى هەژموونى دەوڵەتى هاوتەريب
نوچەنێت:
گەنگەشەيەكى تايبەت بە گرووپە چەكدارەكانى ناو حەشدى شەعبى هەيە، كە بەشێكى سەرەكين لە بايەخپێدانى شەقامى سياسیى عێراق، بە جۆرێك هەندێ لەو گرووپانە بەوە ناسراون لە ئێران نزيكن، بە ئاشكرا لایەنگریى لە سەركردايەتیى ئايينى ئێران دەکەن، لە بەرامبەردا ئێرانیش هاوكاريى شايستەيان پێ دەدات، بەجۆرێک لەگەڵ دروستكردنى دەزگاى هاوتەريب بۆ دەزگاكانى دەوڵەت بگونجێت، دەستەواژەى دەوڵەتى هاوتەريب بۆتە حەقیقەت و دوور نييە لە واقيع.
ئەو گرووپە چەكدارانە بەشێكى سەرەكى حەشدى شەعبين، كە پێگەى سەركردايەتييان هەيە، خۆيان بە بەشێك لە بەرەى مقاوەمەى سەر بە ئێران لە هەموو ناوچەكە پێناسە دەكەن، لەڕاگەياندنەكان بە گرووپەكانى سەر بە ئێران و عەلى خامنەئى رێبەرى باڵاى كۆمارى ئيسلامیى ئێران ناسراون.
ئێمە ئەو گرووپانە بەناوى (گرووپە جێبەجێكارەكان) ناو دەبەين، كە ديارترينيان، "رێكخراوى بەدر، كەتيبەكانى حزبوڵڵا، عەسائيبى ئەهل حەق، كەتيبەكانى سەيد شوهەدا، كەتيبەى ئيمام عەلى، بزووتنەوەى حزبوڵاى نوجەبا، سەراياى تەليعەى خوراسانى".
پێكهاتەى هێزەكانى حەشدى شەعبى بەگوێرەى پەيكەرى فەرمیان پەيوەستە بە دەزگاكانى دەوڵەت، کە پاڵنەرە بۆ سەركردەكانى "گروپە جێبەجێكارەكان" لە چوارچێوەى پێكهاتەى بەرێوەبردنى تايبەتى، كە بريتين لە دادگاكان و گرتوخانەكان و كارگەكانى پيشەسازى سەربازى و دەزگاكانى ترى هاوتەريب لەگەڵ دەزگاكانى دەوڵەتى عێراق بۆ چاولێكردنى شێوەى كاركردنى پەيڕەوكراو لەناو هێزەكانى سوپاى پاسدارانى ئێرانى، ياخود باڵەكانى نزيك لە پاسداران و دامەزراوەى حزبوڵاى لوبنانى.
بە فەرمى حەشدى شەعبى پێكهاتەيیەكى سەربازیى سەربەخۆيە و بەشێكيشە لە هێزە چەكدارەكانى عێراق، سەر بە مستەفا كازمى فەرماندەى گشتى هێزە چەكدارەكانى عێراقە.
حەشدى شەعبى زياتر لە (164) هەزار شەڕكەرى هەيە، نزيكەى (110) هەزار شەڕكەرى بەسەر (67) سرييەى شيعە دابەش بوونە(1)، نزيكەى (44) سريەى پەيوەستن بە بەيعەتى شەرعى عەلى خامنەئى رێبەرى باڵاى كۆمارى ئيسلامیى ئێران، (9) سريەى حەشدى عەشايەرى كە نزيكەى (40 بۆ 50) هەزار شەڕكەرى لە پێكهاتەى سوننەى عەرەبن(2)، (9) ترى سريەى ترى ژمارەى شەڕكەرەكانى لە (10) هەزار كەمترە، سەر بە پێكهاتەكانى مەسيحى و ئێزێدى توركمان و پێكهاتەكانى ترن، كە لە ناوچەكانى دەشتى نەينەوا و ناوچە جێناكۆكەكانى نێوان بەغدا و هەولێرن.
لەكۆتايى(2017) دواى راگەياندنى شكستى رێكخراوى تيرۆرستى داعش، ململانێ لە نێوان حەشدى شەعبى و دەزگاكانى دەوڵەت لە چەند بەشێكى ناوچەكانى ژێردەستى داعش دەستى پێكرد، بەشێكى زۆرى پڕۆژەكانى ئاوەدانكردنەوە و پەرپێدانى هەرێمەكان كەوتە ژێردەستى (گروپە جێبەجێكارەكان)ى حەشدى شەعبى، بەشێوەيەكى سەربەخۆ بوونە دەزگاى هاوتەريب لەگەڵ دەزگاكانى دەوڵەتى عێراق، ئەو دياردەيە هاوكات بوو لەگەڵ مامەڵەى هاوشێوەيان لەسەر ئاستى سەربازى و رێكخستنى ناوخۆيى، تا كار گەيشتە قسەكردن لەسەر دەوڵەتى هاوتەريب، ئەوەش بە ناڕاسەوخۆ لاى حكومەتى عێراقى جێگەى رازەمەندى بوو.
رێكارەكانى حەشدى شەعبى بۆ سەپاندنى ئەمرى واقيع، حكومەتى ناوەندى تووشى دڵەڕاوكێ كردووە، كە دەيەوێت بڕيارەكانى دەوڵەت و ياسا جێبەجێ بكات، گرووپە جێبەجێكارەكان ڕەتيان كردەوە لە پارێزگاكانى رۆژئاوا و باكوورى رۆژئاواى عێراق بكشێنەوە، كە ئەوەش پێچەوانەى ياساى حەشدى شەعبى بوو، كە لەدەقەكەى هاتووە، "دووبارە دابەشكردن و بڵاوەپێكردنى هێزەكان لە پارێزگانى عێراق تەنيا لە دەسەڵاتى سەرۆكى هێزە چەكدارەكانى عێراق"و.
ئەو گرووپانە چەندين دەستكەوتى ئابوورییان لە بەرژەوەوەندى خۆیان لەسەر حيسابى دەزگاكانى دەوڵەتى عێراق بەدەستهێناوە، كە باڵادەستى حكومەت بەسەر دەزگاكانى دەوڵەتى كەمكردۆتەوە، زيانى بە كەرتى حكومى و تايبەت گەياندووە، دەوڵەتى لە بوودجەى داهاتى زيادە بێبەش كردووە، دەكرێت بۆ دووبارە چاكردنەوەى ژێرخان و بووژانەوەى ئابوورى بەكار بێت، كە بەهۆى شەڕى داعش بەر دەوڵەت كەوتبوو.
رووكارەكانى بونيادنانى تواكانى دەوڵەتى هاوتەريب
يەكەم: هەژموونى سياسى
بۆ بەهێزكردنى هەژموونى سياسى لە ناوەندەكانى دەوڵەتى عێراق، گرووپە جێبەجێكارەكان لەڕێگەى هاوپەيمانى فەتح بە سەرۆكايەتیى هادى عامرى، ئەميندارى گشتیى رێكخراوى بەدر، بەشدارى هەڵبژاردنەكانى (2018)یان كرد، لە كۆى (329) كورسى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق (47) كورسیان بەدەستهێنا.
ئەو هاوپەيمانييە لە (18) كيانى سياسى پێكهاتووە، كە زۆربەيان لە چوارچێوەى پێكهاتەى حەشدى شەعبى، باڵى سياسى گروپە چەكدارەكانى سەربە ئێران بوون.
هاوپەيمانى فەتح نوێنەرايەتیى گەورەترين گرووپە چەكدارەكانى وەك رێكخراوى بەدر و عەسايبى ئەهلى حەق و كەتيبەكانى جوند ئيمام (3)و گرووپەكانى ترى هاوپەيمانى ئێران دەكات.
سەركردەكانى گرووپى جێبەجێكار هەژموونى سياسى خۆيان لە چوارچێوەى نوێنەرايەتى كوتلەى فەتح و ئەو بەرپرسانەى سەربەخۆيان بوون، ياخود لە خۆيان نزيك بوون بەكار دەهێنا، ئەوەش لەسەر بنەماى دابەشكردنى دەسەڵاتەكانە لە دەزگاكانى دەوڵەت بەگوێرەى بنەماى (بەركەوتە)ى كارپێكارپێكراوى دواى (2003).
دووەم: توانا ئابوورييەكان
لەكۆتايى (2017) لەگەڵ كۆتاييهاتنى ئەركى شەڕكردنى گرووپەكانى حەشدى شەعبى لە شەڕى داعش، گرووپە جێبەجێكارەكان پێگەى خۆيان لە هەموو جومگەكانى دەرەوەى دەزگاكانى حكومەتى عێراق، لە رێگەى دروستكردنى دەزگاى ئابوورى هاوتەريبى سەربەخۆ لە دەوڵەتى عێراق بەهێز كرد، بەتايبەت لە پارێزگاكانى ژێر دەسەڵاتى داعش، كە بە بەشدارى حەشدى شەعبى و هاوپەيمانى نێودەوڵەتى كۆنتڕۆڵ كرانەوە.
گرووپە جێبەجێكارەكان، زۆربەيان گرووپەكانى شيعەى چەكدارى سەر بە فەيلەقى قودسى ئێرانى بوون، نووسينگەى ئابووريان لە شاروشارۆچە عێراقييەكان هەيە، لەوانەش بەغدا، ئەركەكانيان دابەشكردبوو، لە نێوان كۆكردنەوەى هاوكارى و ناونووسكردنى خەڵكى تازە و دەستخستنى داهاتى دارايى لە رێگەى نووسينەگەكانى ئابوورى، كە بەبێ مۆڵەتى فەرمى حكومەت كاريان دەكرد.
ئەو نووسينگانە رۆڵى گرنگيان هەبوو لە دەستبەسەرداگرتنى داهاتە ئابوورييەكان (4) و كێڵگە نەوتييەكانى موسڵ، بە رەزامەندى فەرمى ئەميندارى گشتیى ئەنجوومەنى وەزيرانى عێراق(5).
نووسينگە ئابوورييەكان مانگانە باجيان لە خاوەنى چايخانە و چێشتخانە و بازرگانەكان وەردەگرت، ئەو بارهەڵگرانەشى كەلوپەيان دەگواستەوە بۆ ئەو شارە دەبوو باج بەو گرووپەكان بدەن(6)، داهاتەكانيان بە مليۆنان دۆلار دەخەمڵێندرا، هەموو شتێكيان دەفرۆشت، ئۆتۆمبێلى لەكاركەوتوو، چەك و تانكەرى ئاو و سەرە مەنهۆڵ، بڕى کێشى ئەو ئاسنانە بە هەزاران تۆن دەخەمڵێندرا(7).
داهاتى خاڵێكى پشكنينى نێوان پارێزگاى ديالە و كەركوك رۆژانە زياتر لە يەك مليۆن دۆلار بوو، كە بۆ بەرژەوەنى كەتيبەكانى حزبوڵا و رێكخراوى بەدر و عەسايبى ئەهلى حەق بەكار دەهات(8).
گرووپە جێبەجێكارەكان لە چوارچێوەى دروستكردنى نەخۆشخانە و كردنەوەى زانكۆ(9) و قوتابخانەى ناوەندى و ئامادەيى و وەبەرهێنان لە ناوەندەكانى بازاڕكردن، كار لەسەر زيادكردنى داهاتەكانيان دەكەن.
گرووپە جێبەجێكارەكان لە رێگەى دەستبەسەرداگرتنى دەزگاكانى سەر بە دەوڵەت و وەرگرتنى راستەوخۆ(10) لەلايەن بەرپرسانى حكومى، بەبێ گرتنەبەرى رێكارى ياسایى هەژموونيان بەسەر دەوڵەتدا هەيە، لە هەناردەكردنى هەندێ دەزگا، ياخود كۆمپانياكانى سەر بە دەوڵەت لەرێگەى خستنە مەزادەوە، ياخود بەگوێرەى ياساى وەبەرهێنان كار بۆ ئەو گرووپانە دەكەن.
سێيەم: توانا داراييەكان
گروپە جێبەجێكارەكان لە رێگەى هەژموونيان لە ئەنجوومەنى نوێنەران كار بۆ زيادكردنى پشكى حەشدى شەعبى لە بوودجەى دەوڵەتى عێراق دەكەن، كە لە بوودجەى (2021) زياتر لە دوو ترليۆن و (1.6) مليار دۆلار بوو.
هەندێك گروپ و پارتى سياسى دەستيان بەسەر زۆربەى خاڵە سنوورييەكان داگرتبوو، بەشێكى كەمى داهاتەكانى دەچووە خەزێنەى دەوڵەتى عێراق.
داهاتى ساڵانەيان لە رێگەى خاڵە سنوورييەكان نزيكەى دەگاتە (10) مليار دۆلار، ئەو بڕەى دەچێتەوە خەزێنەى حكومەت دوو مليار و (400) مليۆن دۆلارە(11)، واتە: داهاتى گروپە جێبەجێكارەكان و پارتە سياسيەكانى باڵى ئەو گرووپە چەكدارانە ساڵانە دەگاتە حەوت مليار و (600) مليۆن دۆلار.
گەندەڵى دارايى لە خاڵە سنورييەكانى ژێر دەسەڵاتى ئەو گرووپانە مانگانە مليۆنان دۆلارە، كە رێگە دەدەن بە قاچاغبردنى ئاژەڵ و چەك و كاڵا و پێويستييەكان لە خاڵە نافەرمييەكان(12)، خاڵە سەرەكييەكان بووە بە شوێنى بە قاچاغبردنى نەوت و چەك و ماددە هۆشبەرەكان(13).
عەسايبى ئەهلى حەق، كە يەكێكە لە گرووپە گەورەكانى ناو گرووپە جێبەجێكارەكان، دەوڵەتى هاوتەريب پێكدەهێنێت، لە 80% داهاتى خاڵى سنورى شەيب لەگەڵ ئێران بۆ خۆى دەبات(14).
چوارەم: تواناكانى شەڕكردنى دەوڵەتى هاوتەريب
بەگوێرەى ياساى حەشدى شەعبى، كە لە مانگى تشرينى يەكەمى (2016) ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق پەسندى كرد، حكوومەتى فیدرالى و وەزارەتى بەرگرى پابەندكردووە بە دابينكردنى پێداويستيبەكانى و پڕچەكردنى پێكهاتەى حەشدى شەعبى، كە بەو پێيەى حەشدى شەعبى پێكهاتەيیەكى سەربازى و بەشێكە لە هێزە چەكدارەكانى عێراق(15).
لە چوارچێوەى كۆنتڕۆڵكردنەوەى شارەكانى ژێر دەسەڵاتى رێكخراوى تيرۆرستى داعش لە نێوان مانگى حوزەيرانى (2014) و كانوونى يەكەمى (2017) گرووپەكانى حەشدى شەعبى لە رێگەى حكوومەتى عێراق، ياخود ئەو هاوكارييانەى ئێران پێى دان، بريتى بوو، لە راوێژ و مەشقى سەربازى و چەكى قوڕس و كەلوپەلى سەربازى (16).
سەرەڕاى ئەوەش پشكى دياريكراوى سەربەخۆ لە بوودجەى فیدرالى بۆ كڕينى چەك، بۆ نموونە لە بوودجەى (2019) لە كۆى (906) مليۆن دۆلارى وەزارەتى بەرگرى گەيشتە (80) مليۆن دۆلار، هەروەها لە كۆى (600) مليۆن دۆلارى وەزارەتى ناوخۆ گەيشتە (146) مليۆن دۆلار، دەزگاى دژە تيرۆر (80) مليۆن دۆلار.
قابارەى پرچەككردنى گرووپاکانى ناو حەشدى شەعبى ديار نييە، بەڵام ئەگەر بەدواداچوون بكرێت، لەو شەڕانەى حەشدى شەعبى دژ بە داعش بەشداربوو، قەبارەى چەكەكانى دەركەوێت، كە چ جۆرە چەكێكى بەكارهێناوە، كە بريتيبو: مووشەك و موشەكى كاتيۆشا، دۆشكەى چوار لوولە و يەك لوولە، هەمەڕى ئەمريكى، رووسى و ئەمريكى و ناقيلەى هەڵگرى سەرباز و دەبابەى رووسى"T72" و تۆپ بە هەموو جۆراوجۆرەكانییەوە و مووشەكى دژە قەڵغان، سەكۆى بۆمب تەقاندنەوە و جۆرەها مووشەكى تر و فڕۆكەى بێفڕۆكەوان.
بەڵام پێشكەوتنى ديار لە پڕچەكردنى گرووپانە، لەرێگەى هاوكارى ئێران بوو، كە زياتر بە مووشەكى باليستى هاوكارى دەكردن(17)، كە دەبێتە هەڕەشە لەسەر وڵاتانى دراوسێى عێراق و ئەمەریکاى هاوپەيمانى، کە پەيوەنديان لەگەڵ ئێران ئاڵۆزە.
ئێران خۆى كۆنتڕۆڵى هاوێشتنى ئەو مووشەكانە دەكات(18)، ئەوە لەكاتێكدايە حكومەتى عێراقى ناتوانێت رێگرى لە هاوێشتنى ئەو مووشەكانە بکات، كە گرووپە جێبەجێكارەكان ئاراستەى بەرژەوەندييەكانى ئەمريكا لە عێراق ياخود بەرژەوەندى وڵاتانى هاوپەيمانى ئەمريكا لەو ناوچەيە دەكەن، وەك سعوودييە كە بۆڕیە نەوتييەكانى لە (14)ى ئايارى (2019) هێرشى مووشەكى كرايەسەر، لە باشوورى عێراقەوە مووشەكەكان ئاراستەى كرابوو، نەك لە يەمەن(19).
ديارترين نمايشى سەرەكى حەشدى شەعبى لە سەربازگەى ئەبوو مونتەزيرى محەمەداوى بوو لە ديالە (سەربازگەى ئەشرەفى پێشوو) ژمارەیەکى زۆر لە سيستەمى بەرگرى تانك و فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و پێداويستى ترى سەربازى نمايش كرد، ئەوەش وايكرد وەك هێزى سوپاى نيزامى هاوتەريب لەگەڵ هێز و تواناكانى سوپاى عێراقى، ياخود لە رووى جۆرييەوە بەهێزتر دەركەوێت.
چەند گرووپێكى سەر بە گرووپە جێبەجێكارەكان، ياخود نزيك لەوان لە تێليگرام دەيان گرتە ڤيديۆ و سەدان وێنەى ئەو نمايشەيان بڵاوكردەوە، زياتر گرنگيان بە كەلوپەلە پێشكەوتووە سەربازييەكانى شەڕ دەدا، چەند وێنەيەك لە وێستگەى "سراج المحمولة" لەسەر كاروانە سەربازييەكان بوو، كە ئەو وێستگانە بۆ سەركردايەتى و كۆنتڕۆڵكردنە لە رێگەى مانگى دەستكرد، ئەركى چاودێريكردنى ناوچە سنوورى و شوێنە گرنگەكانە بۆ ئەو گرووپانە، وەك بنكەکانى ئەمريكا.
هەروەك لەو نمایشە سەربازییەدا بارهەڵگرى جۆرى تۆفيانيانى دژە مينيان نمايش كرد، كە سوپاى پاسداران و حەشدى شەعبى عێراقى و سوپاى سووريا بەكارى دەهێنن (20).
گروپە جێبەجێكارەكان جۆرەها هاوەنى(122 ) مليم لە جۆرى "رعد 24" و"رعد 36" لەسەر پشتى بارهەڵگرەكانى دروستكراوى ئێران و دەبابەى جۆرى "T-72" (21)، و"دەبابەى T 90" (22) رووسيان نمايش كرد.
ژمارەيەك وێستگەى كۆنتڕۆنكردنى زەوى بە ئامێرى رادارى دووربين و ئامێرى ئەليكترۆنى بۆ بەدواداچوونى دوور، ئامێرى دياريكردنى شوێنى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان و هەوڵەكانى ترى سەربازى بۆ هێزى ئاسمانى حەشدى شەعبى لە پێنجى ئەيلوولى (2019) نمایشکرد(23).
لە چوارچێوەى ئەو نمايشانەى لەسەر لاپەڕەكان و ماڵپەڕەكانى نزيك لە گرووپە جێبەجێبەكارەكان لە رێگەى وێنە و تۆمارى ڤيديۆى بڵاوكرايەوە، دەردەكەوێت فڕۆكەى بێفڕۆكەوان لە سەر ئۆتۆمبێل باركرابوو، لەوانە فڕۆکەى ساياى ئێرانى(24) كە تايبەت بە دۆزينەوە، فڕۆكەى موهاجير -6ى كە تەقەمەنى تێدا چندراوە(25)، لە كاتى تەقينەوەى زۆر بەهێزە، لە پێكانى ئامانجەكانى زۆر وردە، بە رێگەى سيستەمى (GPS) كار دەكات.
ئەو نمايشەى هێزە ئاسمانیيەكانى حەشدى شەعبى لە بوارى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان دەرى خست زۆر لە هێزە ئاسمانييەكانى حكومەتى عێراق پێشكەوتووترن، كە حكومەتى عێراقى فڕۆكەى بێفڕۆكەوانى نييە، بەڵكو ئەو فڕۆكانەى هەيە كە بە دوو فڕۆكەوان كاردەكات و شوێنەكان ديارى دەكات(26).
هەنگاوەكانى دەوڵەتى عێراق بۆ رووبەڕوونەوەى دەوڵەتى هاوتەريب
لە مانگى تەمووزى (2019) عادل عەبدولمەهدى سەرۆكوەزيرانى پێشوو، بە ناوى ديوانى سەرۆكايەتى ئەنجومەنى وەزيران فەرمانێكى بە ژمارە (237) دەركرد، بەگوێرەى ئەو فەرمانە، "هەموو هێزەكانى حەشدى شەعبى وەك بەشێكى دانەبڕاو لە هێزە چەكدارەكان بە فەرمانى فەرماندەى هێزە چەكدارەكان كاردەكەن"(27) لە (31)ى تەمووزى (2019) هەموو نووسينگە ئابوورييەكانى سەر بە حەشدى شەعبى داخست.
لە بەرانبەردا گرووپەكانى حەشدى شەعبى رايانگەيان،د پابەند دەبن بە فەرمانى ديوان، كە "نووسينگەيان لە هەر شارێك هەبێت لەژێر ناوەڕۆكى ئابوورى دايدەخەن، ئەوان داواى دوو مانگ (28) مۆڵەتيان كرد بۆ جێبەجێكردنى ئەو بڕيارە، بەڵام لەواقيعدا ڕەتيان كردەوە ئەو بڕيارە جێبەجێ بكەن(29).
لە مانگى ئايارى (2020) مستەفا كازمى پۆستى سەرۆك وەزيرانى وەرگرت، هەنگاوى سست و خۆپارێزانەى هاوێشت، بە ئاراستەى سەپاندى دەسەڵاتى دەوڵەت بەسەر گرووپەكانى سەر بە ئێران و لاوازكردنيان و فشارخستنە سەر سەرچاوەكانى هاوكارييان، هەروەها گۆڕانكارى لە سەركردە ئەمنى و سەربازييەكانى نزيك لەو گرووپانە كرد، هەندێك سەركردە و ئەنداميشى دەستگيركردن كە هەڕەشەبوون لەسەر ئاسايشى دەوڵەت، كە بەردەوام هێرشيان دەكرد سەر نێردە ديپلۆماسى و بەرژەوەندى وڵاتانى ڕۆژئاوا لە عێراق.
مستەفا كازمى هەنگاوى زياترى گرتەبەر بۆ گێرانەوەى شكۆى دەوڵەت و دەزگا ئەمنى و سەربازييەكان، لە رێگەى كەمكردنەوەى هەژموونى ئەو گرووپە شيعە نيمچە سەربازييانەى هاوپەيانى ئێرانن، كە گرووپە جێبەجێكارەكان دەگرێتەوە و پەيوەستن بە بەيعەتى شەرعى بۆ عەلى خامنەئى رێبەرى باڵاى كۆمارى ئيسلامیى ئێران.
گرنگترين هانگاوى سەرۆك وەزيران دانانى سنورێك بوو بۆ هەژموونى ئەو گرووپە چەكدارانەى هاوپەيمانى ئێرانن و گێڕانەوەى بڕيارى دەزگا سەربازى و ئەمنى و ئابوورييەكانى عێراق.
يەكەم: گۆڕانكاریکردن لە سەركردە ئەمنى و سەربازييەكان
دواى چەند جارێك ويستى هێز دابەزێنتە شەقامەكانى بەغدا، بەڵام پەى بە ئاڵنگەرى دەسەڵاتى دەوڵەت برد، بۆيە هەوڵى دا هەندێك سەركردەى ئەمنى و سەربازى و نزيكەكانى گرووپە جێبەجێكارەكان دووربخاتەوە، لەپێناو لاوازكردنى سەركردەكانى نزيك و هاوپەيمانى ئێران، بۆ ئەوەى سنوورێك بۆ سەدان راوێژكارى ئێرانى دابنێت، كە كاريگەريان لەسەر گرووپەكان هەيە (30)، مستەفا كازمى چەند گۆڕانكارييەكى لە پێكهاتە و ئاستى سەركردە باڵاكانى هەندێك دەزگاى سەربازى و ئەمنى كرد.
لە چوارى تەمووزى (2020) مستەفا كازمى، سەرۆک وەزیرانى عێراق، فالح فەيازى سەرۆكى دەستەى حەشدى شەعبى دوورخستەوە، بەڵام ئەو بە پاساوى بريكارى ئێران لە پۆستى راوێژكارى ئاسايشى نیشتيمانى دوورخستەوە، عەبدولغەنى ئەسدى كاندى گۆڕەپانى خۆپيشاندەران بۆ جێگرەوەى عادل عەبدولمەهدى كرد بە سەرۆكى دەزگاى ئاسايشى نیشتمانى و قاسم ئەعرەجى كردە راوێژكارى ئاسايشى نیشتمانى(33).
ئەعرەجى سەركردەى رێكخراوى بەدر و وەزيرى پێشووى ناوخۆ بوو، پارێزگارى لە پەيوەندى باشى لەگەڵ هەر يەك لە ئەمريكا و ئێران و سەركردەكانى حەشدى شەعبى كردبوو، بۆيە كازمى بە كەسێكى گونجاوی زانى بۆ كەمكردنەوەى ناكۆكيیەكانى نێوان حكومەتى عێراق و ئەمريكا لە لايەك، لەلايەكى تريشەوە سنوورێك بۆ گرووپەكانى هاوپەيمانى ئێران دابنێت.
وا لەو لێكەوتە نوێيان دەڕواندرێت كە ئەوە پرۆسەيەكى لەسەرەخۆيە، سەرۆك وەزيران سەركردايەتى دەكات، ئامانجى بەهێزكردنى تواناى هێزە ئەمنييەكان و سەپاندنى ياسا و دانانى سنوورێكە بۆ گەشەكردنى هەژموونى هێزەكانى ئێران لە دەزگا سەربازى و ئەمنى و سياسيەكانى عێراق.
لە لايەنى واقيعى كازمى كەسێكە پێويستى بەكاتى زياترە بۆ ئەوەى قۆناغى سەرۆكايەتى راگوزەر تێپەڕێنێت، دواى دانانى سەركردە نوێكان لە دەزگانى ئاسايشى نیشتيمانى و راوێژكارى ئاسايشى نیشتمانى، بۆ دووبارە رێكخستنەوەى دەزگا سەربازى و ئەمنييەكانيش پێويستى بەكاتى زياترە.
دووەم: وشكردنى سەرچاوە داراييەكان
لەگەڵ پاشەكشەى دۆخى ئابوورى بەهۆى كۆڕۆنا و دابەزانى نرخى نەوت لە بازاڕى جيهانى لە ساڵانى (2018 و 2020) و لێكەوتەكانى لەسەر حكومەتە راگوزەكەى کازمى، بۆ ئەوەى قەرەبوى كورتهێنانى گەنجينەى گشتى دەوڵەت بكاتەوە، هەوڵێکى دا بە ئامانجى لاوازكردنى توانا داراييەكانى گرووپە جێبەجێكارەكان كە كۆنتڕۆڵى بەشێكى زۆرى خاڵە سنوورييەكانيان كردووە، كازمى دەستى بەجوڵاندنى دۆسەى گەندەڵى دارايى خاڵە سنوورييەكان و كۆنتڕۆڵكردنەوەيان كرد، كە داهاتێكى زۆريان هەيە، وەك خاڵى مونزرييە و مەندەلى، كە لەژێر دەسەڵاتى گرووپەكانى هاوپەيمانى ئێران بوون(34).
لە (11)ى تەمووزى (2020) سەركردايەتى ئۆپراسيۆنە هاوبەشەكان بە فەرمانى كازمى دياريكرا بۆ ئەوەى (هێزى تايبەت بە شێوەيەكى بەردەوام كۆنتڕۆڵى هەردوو خاڵى مەندەلى و مونزرييە بكەن، بۆ نەهێشتنى گەندەڵى) (35).
هێزى تايبەت پێكهاتووە لە ليواى (هێزەكانى وەڵامدانەوەى خێرا و حەشدى شەعبى) (36)، كە ئەمريكا لە ليستى رەشى داناون (37)، سامر محەمەد ئيسماعيل ناسراو بە ئەبوو توڕاب حوسێنى بەرپرس لە رێكخراوى بەدر سەركردايەتى دەكات، كە گومانى ئەوەى لەسەرە ئەو قەناس بەدەستانەى خۆپيشدانەرانيان دەكردە ئامانج ئەو دايناون(38)، بۆيە پشت بەستن بەو هێزانەى نزيكن، ياخود سەر بەگرووپ و پارتە جێبەجێ كارەكانن، ئەگەرێكى لاوازە ببێتە هۆى كۆنتڕۆڵكردنى سەرجەم خاڵە سنوورييەكان و كۆتاييهێنان بە گەندەڵى دارايى لەو خاڵە سنوورييانە.
ئاڵنگەرییەکانى دەوڵەتى هاوتەريب بۆ عێراق
لە دوو رووداوى جياواز مستەفا كازمى لە چەسپاندنى تواناى دەوڵەت و رووبەڕووى گروپە جێبەجێكارەكان شكستى هێنا.
هەرچەندە كازمى پاڵپشتى سەرۆكايەتیى كۆمار و ئەنجوومەنى نوێنەران و ئەنجومەنى وەزيران و ئەنجومەنى دادگاى باڵا (39) و مەرجەعيەتى ئايينى هەبوو بۆ هێوركردنەوەى دۆخەكە و گێرانەوەى شكۆى دەوڵەت و ڕێگريكردن لە كاريگەرى دارايى، ياخود چەكى ناياسايى لەسەر دۆخى هەڵبژاردنەكان (40) وەك ئاماژەيەك بۆ كاريگەرى چەكى گروپە جێبەجێكارەكان لەسەر هەڵبژاردنەكانى (10) مانگى تشرينى يەكەمى داهاتوو، بەڵام شكستى هێنا.
يەكێكى تر لە سەرچاوەكانى هێزى كازمى، تواناى وەبەرهێنانى پاڵپشتيە لە زۆربەى پارت و كوتلە سياسيەكانى دوور لە گرووپە چەكدارەكان و خەڵكە ناڕازييەكان، بوونى هێزى دەزگاى دژە تيرۆرى راهێنراو لە سەر بيروباوەڕى سەربازى ئەمريكا، كە تا ئەندازەيەك لە بيرى تائيفى دوورن، هەروەها بەكارهێنانى دووبارە گێرانەوەى عەبدولوەهاب ساعيدى بۆ خزمەت كە لەلايەن ئێران و هاوپەيمانەكانى رەتكرايەوە، دواى بەرزكردنەوەى بۆ سەرۆكى دەزگا، بۆ سەركردايەتيكردنى هەر ئۆپراسيۆنێكى سەربازى، ئامانج لێى كەمكردنەوەى تواناكانى گرووپە جێبەجێكارەكان بوو.
لە (25)ى حوزەيرانى (2020) دەزگاى نەهێشتنى تيرۆرى راسپارد بۆ جێبەجێكردنى فەرمانى دەستگيكردنى (14) تۆمەتبار لە بارەگايەكى سەر بە كەتيبەكانى حزبوڵاى عێراقى لە يەكێك لە كێڵگەكانى ناوچەى دۆرەى باشوورى بەغدا، بەناڕاستەوخۆ بەرپرسياربوون لە چەند هێرشێكى مووشەكى بۆ سەر ناوچەى سەوز و فڕۆكەخانەى بەغدا.
گرووپە چەكدارەكانى سەر بە گرووپە جێبەجێكارەكان ئۆتۆمێبلە سەربازييەكانى حكومەتيان بەكاردەهێنا بۆ چوونە ناوچەى سەوز، بەبێ هيچ رێكارێك لە لايەن ئەو هێزانەى راسپێردراون بۆ پارێزگاريكردن لەو ناوچەيە، كە ئەوەش وەڵامدانەوەى رێنمايیەكانى سەركردەيەكى ديارى نزيك لە ئێران بوو (41) ، كە نابێت رێگرى بكرێت لەو چەكدارانەى دێنە ناوچەى سەوز.
بەڵگەيەكى تر لەسەر لاوازى دەوڵەت بۆ رووبەڕووبوونەوەى ئەو گرووپانە، ئەوەیە کە ناتوانن راپێچى بەردەم دادگايان بكەن، لە ترسى بەريکكەوتن لەگەڵيان هەڕەشەكانيان بە رژدى وەرگرتوون، بە چەند رۆژێك لايەنە بەرپرسەكانى حكومەت ئەو كەسانەيان ئازاد كرد(42)، كە دەزگاى دژە تيرۆر دەستگيرى كردبوون، ئەوەش لەبەر نەبوونى بەڵگەى پێويست (43) بوو، کە تەنيا لێکۆڵينەوەى سەرەتایى بەگوێرەى ياسا و بردنيان بۆ بەردەم دادگاى تايبەت بەس نييە.
لە (26)ى ئايارى (2021) لە رووداوێكى هاوشێوەدا هێزە ئەمنيەكان قاسم موسليح سەركردەى ئۆپراسيۆنەكانى حەشدى شەعبيان لە ناوچەى ئەنبار بەتۆمەتى تيرۆر دەستگيركرد(44)، دواى چەند رۆژێك لە دەستگيركردنى (45) لەبەر ئەو فشار و هەڕەشانەى گرووپە جێبەجێكارەكان لە حكومەتی عێراقییان دەکرد، سەرۆك وەزيران ئازادى كرد(46).
كازمى هەوڵى دا لە چوارچێوەى ئەو هێرشانە بۆ سەر پێگەكانى حزبوڵاى عێراق و دەستگيركردنى قاسم موسليح بەشێك لە شكۆى دەوڵەت و دەزگانى دەوڵەت، كە بوونەتە بارمتەى هەژموونى سەركردەكانى حەشدى شەعبى، بگێڕێتەوە، پارێزگارى لە ئاسايش و سەقامگيرى ناوخۆيى بكات، كە بۆتە بارمەتەى گرووپە جێبەجێكارەكانى سەرەبە ئێران، بەردەوام هەوڵ دەدات تواناكانى خۆى بە هێزى ئەمنيى و حكومييەكان دەربخات، كە چەند كاروانێك ئۆتۆمبێلى چەكدارەكانى لە شەقامەكانى ناوچەى سەوز، كە ناوەندى حكومەتە لە عێراق بەبێ هيچ رێكارێكى ئەمنى بە هەموو جۆرە چەكێك دەسووڕاندەوە.
ئاڵنگەرييەكانى حكومەت لە رووبەڕووبوونەوەى دەوڵەتى هاوتەريب
يەكەم: چەك تەنها دەبێ بەدەست دەوڵەتەوە بێت
دواى دەست لەكاركێشانەوەى عادل عەبدولمەهدى، سەرۆك وەزيرانى عێراق، مستەفا كازمى راسپێردرا، لە مانگى نيسانى (2020) كازمى بەڵێنى دا چەك دەبێت تەنيا بەدەستى دەوڵەتەوە بێت، ئەوەش لە رێگەى گرتنەبەرى رێكارى يەكلاكەرەوە(47).
مستەفا كازمى رووبەڕووى ئاڵنگەرى رەتكردنەوەى رەهاى گرووپە چەكدارەكان بۆوە، كە بەهيچ جۆرێك چەك رادەست ناكەن(48).
گرووپە جێبەجێكارەكان بە ئۆتۆمبێلە حكوميیەكان بەبێ وەرگرتنى رەزامەندى لايەنى پەيوەندار دەستيان بە جووڵە كرد، ئەوانە هێزگەلێكن نايانەوێت ببن بەشێك لە دەوڵەت و پابەندييەكانى(49).
هەرچەندە حكومەتى عێراقى جەختى لەسەر هەبوونى چەك دەكردەوە لە دەستى گرووپە جێبەجێكارەكانى دەرەوەى دەسەڵاتى دەوڵەت، بەڵام هيچ رێكارێكى تەواوى نەگرتەبەر بۆ ئەوەى هەژموونى هێزى چەكدارييان كەمبكاتەوە، ياخود چەكەكيان لێ داماڵێت.
دووەم: لاوازى هێزە ئەمنييەكان
لە زۆربەى بارودۆخەكان گرووپە جێبەجێكارەكان پابەند نابەن بەكاركردن لە ژێر سەركردايەتى دەستەى حەشدى شەعبى، كە سەربە نووسينگەى مستەفا كازمى سەرۆكى هێزە چەكدارەكانە، حەشدى بڕيارەكان بەشێوەيەكى سەربەخۆ دەدا، ئەو بڕيارانە پەيوەست بێت بە جووڵەى سەربازى، ياخود پەيكەرى رێكخستنى هێزەكان، ياخود پەيوەنديان لەگەڵ سوپاى پاسداران و هێزە شەڕكەڕەكانيان لە ناوەوە و دەرەوەى عێراق، بە هەمان شێوە لە هەڵوێستى سياسى ئۆپراسيۆنە سەربازييەكانى دەرەوە و ناوەوەى عێراق سەربەخۆن.
کاتێ ئەو گرووپانە هێرشیان دەکرد ياخود دژى جووڵەى كاروانە سەربازييەكانى پايتەخت یان داگيركردنى ناوەندێكى دەسەڵات لە ناوچەى سەوز، كازمى تەنيا سەرقاڵى بڵاوكردنەوەى هێزە ئەمنييەكان بوو، بەبێ رووبەڕووبوونەوەى هێزە جێبەجێكارەكان.
ئەوەش ديارە كە كازمى تواناكانى هەر ئەوەندە بوو بۆ جێبەجێكردنى ئەو بەڵێنانەى كە خۆى پێوە پابەند كردبوو، كە نابێت چەك لە دەرەوەى دەسەڵاتى دەوڵەت هەبێت، چونكە پەى بەوە برد ئەو گرووپانە تواناى ئەوەيان هەيە جەنگى ناوەخۆ بەرپابكەن، پێشتريش ئاماژەى بەوەكرد، كە ئەوە مەترسيەكى رژدە، ئەگەرى ئەوەى هەيە هەركات سەركردەكانيان فەرمانيان دەركرد، لە چەند كاتژمێرێك عێراق بخاتە دۆخى ئاژاوەى ئەمنى و بێنە ناوچەى سەوز، كە ناوەندى حكومەتە، دواى دەورە دانى زۆر بە ئاسانى كۆنتڕۆڵى بكەن.
سێيەم شەرعيەتى دەستوورى و ئايينى گرووپە جێبەجێكارەكان
كازمى ئاڵنگەرى رازيكردنى هێزە ئەمنييەكانى رووبەڕووبۆوە، كە بڕوايان پێبهێنێت دژ بە گرووپە جێبەجێكاران بوەستنەوە، ئەوەش لەبەر ئەوە بوو، ئەو گرووپانە شەرعييەتى بوونى خۆيان لە فەتواى جيهادى كيفائى عەلى سيستانى لە (13)ى حوزەيران (2014) و بڕيارى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە (26)ى تشرينى دووەمى (2016) كە دەستوور شەرعيەتى پێداوە وەردەگرن، ئەوە جگە لە پێگە كۆمەڵايەتييەكانى نێوان هەردوو گرووپ و بڕواى ئەندامانى هێزە ئەمنييەكان بە شەرعييەتى بوونى ئەو گرووپانە، كە بەشێكن لە شەرعيەتى حەشدى شەعبى.
تا ئێستاش ئەو گرووپانە هاوكارى ناوخۆى و دەرەكى وەردەگرن، كە ئەوەش لە بۆتە بەهێزكردنى سيستەمى دارايى و نووسينگە ئابوورييەكان و پڕچەكردنى پێشكەوتوو، بە پاڵشتى دەرەكى دروستكردنى چەك، ياخود لە رێگەى پەرەپێدانى تايبەت بە چەك.
مستەفا كازمى پەى بە مەترسى راستەقينەى رووبەڕووى ئەو گرووپانە برووە، کە تواناى دروستكردنى ئاژاوەى ئەمنيان هەيە، لەگەڵ ئەوەش ئەگەرى ئەوە هەيە بە تەواوى بەغدا كۆنتڕۆڵ بكەن، وەك چۆن لە (2014) سەنعايان كۆنتڕۆڵ كرد، ئەمەیش تا ئەندازەيەك بەهەند وەرگيراوە، ئەگەرى ئەوە هەيە هەركات ئەو گرووپانە بكەونە بەر مەترسى پەنا بۆ ئەو جۆرە كارانە ببەن.
بۆيە هيچ ئەگەر لە ئارادا نييە، كە دەوڵەتى هاوتەريب لە عێراق لە ماوەيەكى نزيك كۆتايى پێبێت، بە پێچەوانەوە، ئەو دەوڵەتە بەردەوامە لە بەهێزكردنى تواناى جەنگى و ئابوورى و فراوانكردنى هەژموونى سياسى لە ناوەندەكانى بڕيارى جێبەجێكردن بێت، ياخود ياسادانان بێت.
*شارەزا لە کاروبارى گرووپە میلیشیاکان و ڕاوێژكارى پێشووى گرووپى قەيرانەكان
سەرچاوەكان:
[1] هشام الهاشمي، "هيئة الحشد الشعبي في الذكرى السادسة لفتوى الجهاد الكفائي"، شبكة رووداو الإعلامية، 10 يونيو/حزيران 2020، (تاريخ الدخول: 23 يونيو/حزيران 2021): https://tinyurl.com/579zwznp
2 موقع هيئة الحشد الشعبي، "الفياض: الحشد الشعبي يضم 40 – 50 ألف مقاتل سني"، 7 نوفمبر/تشرين الثاني 2016، (تاريخ الدخول: 6 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/2zhz2jph
3 كەتيبەكانى جوند لئيمام (ليواى شەش لە چوارچێوەى پێكهاتەكانى حەشدى شەعبى) پەلەمانتار ئەحمەد ئەسەدى لە سەرۆكى كوتلەى نيشتيمانى و وتەبێژى كوتلەى فەتح سەرۆكايەتى دەكات.
4 موقع العربي الجديد، "تقرير لتقصي الحقائق في العراق: الحشد الشعبي يستولي على مقدرات نينوى"، 16 مارس/آذار 2019، (تاريخ الدخول: 2 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/ny4vpeee
5 نفس المصدر هامش رقم (4).
6 وكالة يقين للأنباء، "كيف تعمل المكاتب الاقتصادية لفصائل الحشد في نينوى؟"، 9 مارس/آذار 2019، (تاريخ الدخول: 2 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/6r9fv9n5
7 رويترز، "فصائل مدعومة من إيران تحتكر سوق الخردة في العراق بعد الحرب"، 13 فبراير/شباط 2019، (تاريخ الدخول: 2 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/5nx3xa5z
8 شبكة أخبار العراق، "نائب: مليون دولار يوميًّا حصة كتائب حزب الله وبدر والعصائب من سيطرة الصفرة!"، 13 مارس/آذار 2018، (تاريخ الدخول: 2 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/maurexpc
9 موقع بوابة الطالب، "فتح جامعة الشهداء التابعة إلى هيئة الحشد الشعبي وتسجيل الطلبة للعام 2016/2017"، 1 ديسمبر/ كانون الأول 2016 (تاريخ الدخول: 2 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/26y369xx
10 موقع ناس نيوز، "علاوي يتحدث عن تسليم شركة المعتصم للحشد: الجيش أولى"، 28 يناير/كانون الثاني 2019، (تاريخ الدخول: 30 يونيو/حزيران 2021): https://tinyurl.com/2xu8757u
11 المدى برس، "رئيس هيئة المنافذ الحدودية: 75% من إيرادات المنافذ يضيعها الفساد"، 2 سبتمبر/أيلول 2019، (تاريخ الدخول: 3 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/mw5yuz5u
12 موقع ديارنا، الميليشيات المدعومة من إيران تعزز انتشارها على الحدود العراقية السورية، 29 أبريل/نيسان 2021، (تاريخ الدخول: 4 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/446rpdka
13 موقع شفق نيوز، "مطالبة بإنهاء هيمنة "ميليشيات" ونشر الجيش في معبر القائم"، 5 أغسطس/آب 2020، (تاريخ الدخول: 4 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/xrj3k74y
14 موقع ألترا عراق، "الميليشيات والعشائر مسيطرة على واردات منفذ الشيب"، 15 يوليو/تموز 2019، (تاريخ الدخول: 4 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/nc5px2p7
15 موقع مجلس النواب العراقي، "قانون هيئة الحشد الشعبي"، 26 أكتوبر/تشرين الأول 2016، (تاريخ الدخول: 5 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/jmkz73er
16 موقع الخليج أونلاين، الديلي بيست: إيران تزود الحشد الشعبي في العراق بأسلحة ثقيلة، 2 يناير/كانون الثاني 2017، (تاريخ الدخول: 5 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/k3p9wkwh
17 CNN، "Intelligence agencies have tracked Iranian short-range ballistic missiles into Iraq, US official says"، December 5, 2019 (entry date 5 July 2021) https://tinyurl.com/ybnb854b
18 رويترز، "إيران تنقل صواريخ للعراق تحذيرًا لأعدائها"، 31 أغسطس/آب 2018، (تاريخ الدخول: 5 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/c7cjchs
19 الجزيرة نت، "وول ستريت جورنال: الهجوم على أنبوب النفط السعودي انطلق من العراق لا اليمن"، 28 يونيو/حزيران 2019، (تاريخ الدخول: 3 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/ywnj9f7k
20 موقع النهضة نيوز، "حققت نتائج مذهلة في العراق.. شاهد: "طوفان" المدرعة التي تزود بها إيران حلفاءها"، 10 يونيو/حزيران 2020، (تاريخ الدخول: 15 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/3mtjmywd
21 The Washington Institute, Militias Parade Under the PMF Banner (Part 2), (entry date 15 July 2021) https://tinyurl.com/4kdepas7
22 قناة "تغريدة الحشد" على التليغرام، "جانب من استعراض مديرية الدبابات لفصيل دبابات T90 التابع للحشد الشعبي في محافظة ديالى"، 26 يونيو/حزيران 2021، (تاريخ الدخول: 15 يوليو/تموز 2021):
23 موقع روسيا اليوم، "العراق.. الحشد الشعبي يعلن تشكيله قوة جوية"، 5 سبتمبر/أيلول 2019، (تاريخ الدخول: 15 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/8h42hy3c
24 موقع يوتيوب، "الحشد الشعبي تستعد إلى الاستعراض المركزي بطائرات مسيرة من طراز شبيه إلى طائرة التجسس الإيرانية سايا"، 13 يونيو/حزيران 2021، (تاريخ الدخول: 15 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/93bnfnpz
25 قناة "تغريدة الحشد" على التليغرام، "فيديو مشاركة طائرات مهاجر-6 المسيرة في استعراض الحشد الشعبي"، 26 يونيو/حزيران 2021، (تاريخ الدخول: 15 يوليو/تموز 2021): https://t.me/Tweet92/27560
26 وكالة الأنباء العراقية، "في عيدها.. القوة الجوية تعلن عدد طلعاتها طوال 7 سنوات وتؤكد: صيانة طائراتنا تتم بأياد عراقية"، 21 أبريل/نيسان 2021، (تاريخ الدخول: 15 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/tss7kexp
27 موقع باسنيوز، "عبد المهدي يصدر أمرًا ديوانيًّا خاصًّا بالحشد الشعبي"، 1 يوليو/تموز 2019، (تاريخ الدخول: 2 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/7efu6mww
28 شبكة رووداو الإعلامية، "الفياض في رسالته إلى عبد المهدي بشأن الأمر الديواني: نطلب منحنا مهلة شهرين"، 30 يوليو/تموز 2019، (تاريخ الدخول: 2 يوليو/تموز 2019): https://tinyurl.com/rmsfks
29 مركز بغداد للدراسات والاستشارات والإعلام، "فصيل مسلح يتمرد على الحكومة العراقية.. وضغوط على عبد المهدي"، 26 يوليو/تموز 2019، (تاريخ الدخول: 2 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/5bk5f5p9
30 ( ژمارەى راوێژكارە ئێرانيەكان لە عێراق لە نێوان سەد و هەندێك دەبن، هەروەها سەدان ياردەرى تريش لە تاكتيك و گروپى نيمچە سەربازى تايبەتى لەگەڵ وەك بەكارهێنەرانى فڕۆكەى بێفڕۆكەوان، چاودێرى ئەليتكرۆنى پەيەندى جيهازى سەربازى.
انظر في: رويترز، "كيف يعمل القادة العسكريون الإيرانيون في العراق؟"، 25 فبراير/شباط 2015، (تاريخ الدخول: 7 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/r6ty2np6
31 موقع كردستان 24، "واشنطن تحدد هوية مدبري الهجوم على سفارتها ببغداد وتتوعد إيران"، 1 يناير/كانون الثاني 2021، (تاريخ الدخول: 21 يونيو/حزيران 2021): https://tinyurl.com/4uapzufh
32 الجزيرة نت، "لا اتفاق رسميًّا على مرشح لرئاسة الحكومة المقبلة في العراق"، 15 ديسمبر/كانون الأول 2019، (تاريخ الدخول: 26 يونيو/حزيران 2021): https://tinyurl.com/2vkdp8m6
33 دەزگاى ئاسايشى نيشتيمانى دەزگايەكى سەربەخۆيە، راستەوخۆ سەر بە هێزە چەكدارەكان، ئەركيان پێدانى راوێژكارى سەربازى و ئەمنى نييە، شانبەشانى وەزارەتى بەرگرى و ناوخۆە بە سەربەخۆى تەواو لەوان كاردەكەن، ئێستا عەبدولغەنى ئەسەدى سەرۆكى پێشووى دەزگاى نەهێشتنى تيرۆر لە عێراق، سەرۆكايەتى دەكات.
34 موقع إرم نيوز، "برلماني عراقي: ميليشيات تسيطر على منفذ حدودي مع إيران لإدخال مخدرات ومواد مسرطنة"، 29 يناير/كانون الثاني 2019، (تاريخ الدخول: 2 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/53tdxkj3
35 وكالة الأنباء العراقية، "تخصيص قوات نخبة لمسك مَنْفَذي مندلي والمنذرية بشكل دائم لمكافحة الفساد"، 11 يوليو/تموز 2020، (تاريخ الدخول: 4 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/58297yj4
36 شبكة رووداو الإعلامية، " قوات الرد السريع والحشد الشعبي تسيطران على منفذي مندلي والمنذرية"، 11 يوليو/تموز 2020، (تاريخ الدخول: 4 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/5eud4778
37 موقع الحل نت، "الرد السريع على القائمة السوداء.. أكثر من اتهام عراقي لقوة حليفة للميليشيات"، 3 نوفمبر/تشرين الثاني 2020، (تاريخ الدخول: 4 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/fjbm84hc
38 قناة الحرة، "قائد قوات سوات.. "أبو تراب" يفتك بالمتظاهرين في كربلاء"، 29 أكتوبر/تشرين الأول 2019، (تاريخ الدخول: 4 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/yn7v5dfz
39 قناة زاكروس عربية، "الرئاسات الثلاث في العراق تؤكد على ضرورة حصر السلاح بيد الدولة"، 27 سبتمبر/أيلول 2020، (تاريخ الدخول: 11 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/2v7v97pk
40 موقع العتبة الحسينية المقدسة، "المرجعية تؤكد بأنها حددت في خطب سابقة رؤيتها بخصوص مواصفات الحكومة الجديدة ولكنها غير معنية بالتفاصيل"، 7 فبراير/شباط 2020، (تاريخ الدخول: 2 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/88huph6n
41 رويترز، "رئيس وزراء العراق يكافح ضغوطًا من الصديق والعدو في معركة تحقيق الأمن"، 21 أكتوبر/تشرين الأول 2020، (تاريخ الدخول: 5 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/wz6jje3a
42 قناة العهد الفضائية، "إطلاق سراح منتسبي الحشد الشعبي الذين اعتُقلوا في بغداد"، 29 يونيو/حزيران 2020، (تاريخ الدخول: 27 يونيو/حزيران 2021): https://tinyurl.com/4cmhuatm
43 أعلن رسميًّا، في 29 يونيو/حزيران 2020، الإفراج عن جميع المعتقلين، أي بعد أربعة أيام فقط من اعتقالهم.
44 ناس نيوز، "بيان من خلية الإعلام الأمني حول اعتقال قاسم مصلح"، 26 مايو/أيار 2021، (تاريخ الدخول: 11 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/yfdkf8z6
45 موقع شفق نيوز، "بقرار قضائي.. إطلاق سراح القيادي في الحشد قاسم مصلح"، 7 يونيو/حزيران 2021، (تاريخ الدخول: 7 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/38dwyw9a
46 شبكة رووداو الإعلامية، "الخزعلي يدخل على خط اعتقال مصلح: يجب الوقوف بقوة أمامها"، 26 مايو/أيار 2021، (تاريخ الدخول: 10 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/3vakkxf5
47 وكالة الأناضول، "الكاظمي: سأقدم حكومتي للبرلمان العراقي بأسرع وقت"، 10 أبريل/نيسان 2020، (تاريخ الدخول: 3 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/apsuxy88
48 قناة الإباء الفضائية، "الأمين العام لكتائب حزب الله: لن يُسلَّم سلاح المقاومة إلا بيد مولانا ابن الحسن (ع)"، 29 يونيو/حزيران 2020، (تاريخ الدخول: 7 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/389tkc9v
49 شبكة رووداو الإعلامية، العمليات المشتركة تعلق على اعتقال قادة بالكتائب: جهات مسلحة تهدد أمن الدولة، 26 يونيو/حزيران 2020، (تاريخ الدخول: 8 يوليو/تموز 2021): https://tinyurl.com/wv7yt24k
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment