چەندین وڵات و كۆمپانیای جیهان داوای بەشداری لە پڕۆژەی گەشە دەكەن ئابووری جیهان

نوچە نێت

مەیسەم مەسافی، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، چەندین وڵات و كۆمپانیای جیهانی بۆ بەشداری لە پڕۆژەی رێگەی گەشە پێوەندیان پێمانەوە كردووە، داوای هاتنە ناو ئەو پڕۆژەیە دەكەن.

 ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاوی كردەوە، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، قۆناغی سەرەتایی دیزاینی رێگەی گەشە بەشێوەیەكی پێشكەوتوو لە لایەن كۆمپانیەكی تایبەتمەندی ئیتاڵیا دەوڕوات، لەگەڵ لیژنە تایبەتەكان و دامەزراوە پەیوەندارەكان لێكۆڵێنەوەی لەسەر كراوە.

مەسافی ئاماژە بەوە دەكات، چەندین وڵات و كۆمپانیای جیهانی داوایان كردووە بێنە ناو پڕۆژەی رێگەی گەشە، بەڵام هاوبەشی ستراتیژی لەو رێگەیە توركیایە، لە رێگەی چەند یاداشتێكی لێكتێگەیشتن واژۆكراوە، كە رێككەوتنی ئەنجوومەنی وەزیرانی لێ بەرهەم هات كە نوێنەرایەتی چوار وڵاتی گرنگ دەكات.

دەربارەی قۆناغەكانیش دەڵێت، قۆناغی سەرەتایی هێڵی ئاسنا و رووپێوی تۆبۆگرافی و خاكەكەی (100%) تەواوبووە، هەنگاوی داهاتوو تەواوركردنی دیزاینی كۆتایی، یاخود وردەكارییەكانە.

دەربارەی وردەكارییەكانی دیزاینی ئەو پڕۆژەش  گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، كۆمپانیای ئۆلیفەر وایمان سەرپەرشتی خزمەتگوازری راوێژكاری دەكات، لێكتێگەیشتنیش لەگەڵ لیژنەی وەزارەتی پەیوەندیدار بەو پڕۆژە لە رێگەی پێشنیاری جۆراوجۆر لەسەر بابەتەكان لەلایەن توركیا و ئیمارات و قەتەرەوە هەیە.

دەربارەی لێدوانەكانی وەزیری گواستنەوەی توركیا كە گوتبووی، ئەو لاێگەیە لە بەندەری فاوە بۆ ناو دڵی لەندەن دەست پێ دەكات، ئەوە پاڵنەرێكی ئەرێنییە بۆ تەواوكردنی ئەو پڕۆژە لەگەڵ دیدێكی ئەرێنی لایەن وڵاتانی ئەو ناوچەیە بۆ گرنگی پڕۆژەی گەشە.

دەربارەی پڕۆژەش گەشەی مەسافی دەڵێت، بەندەری فاو وێزگەی سەرەكی و دواتر وێزگەكانی دیكە، عێراق نزیكترین خاڵە لە ئەوروپا، ئەو پڕۆژە رەنگدانەوەی جۆراوجۆری لەسەر عێراق دەبێت، ئەوەش لە رێگەی بەدەستهێنانی رەزامەندی بۆ هاتنە ناو بەندەری فاو، لە رێگەی هێڵی وشكانی و ئاسنی.

رۆژی (14)ی ئەم مانگە محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاند، رێگەی گەشە رێگەیەكی زیندووە، تەنیا رێڕەوێك نییە بۆ گواستنەوەی كاڵا، بەڵكوو چەندین پڕژەی لەگەڵە عێراق لە وڵاتێكی داخراو دەكات بە وڵاتێكی كراوە.

بەگوێرەی راگەیێندراوی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئامانج لەو رێككەوتنە بەهێزكردنی هەماهەنگییە پەیوەست بە پڕۆژەی ستراتیژی رێگەی گەشە كە ئەو چوار وڵاتە كاری لەسەر دەكەن و چوارچێوەی پێویستیان بۆ جێبەجێكردنی داناوە. 

لە مانگی نیسانی ئەمساڵ عێراق و توركیا و ئیمارات و قەتەر بە چاودێری محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا رێككەوتنێكی چوارقۆڵیان تایبەت بە رێگەی گەشە واژۆ كرد.

رێگەی گەشە پێكهاتووە لە رێگەی وشكانی و رێگەی ئاسنی لە عێراقەوە بەرەو توركیا و بەندەرەكانی دەڕوات، درێژیەكەی (1200) كیلۆمەترە، تێچووەكەی (17) ملیار دۆلارە، شەش ملیار و (500) ملیۆن بۆ رێگەی خێرایە، (10) ملیار و (500) ملیۆن دۆلار بۆ هێڵی ئاسنی كارەباییە، بە سێ قۆناغ تەواو دەبێت، قۆناغی یەكەم، سێ ساڵ لە (2028) تەواو دەبێت، قۆناغی دووم لە (2033) تەواو دەبێت، قۆناغی سێیەم لە (2050).

چاوەڕوان دەكرێت ئەو پڕۆژە لە قۆناغی یەكەم (100) هەزار دەرفەتی كار بڕەخسنێت، لە قۆناغی سێیەم بگاتە یەك ملیۆن دەرفەتی كار.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین