عێراق سەرکەوتنى قۆناغێکى دیکەى رێگەى گەشەى راگەیاند کوردستان- عێراق

نوچە نێت

ناسر ئەسەدى، راوێژکارى محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، دیزاینى رێگەى گەشە لە (100%) كۆتایی هاتووە.

ئەمڕۆ هەینى (شەشى ئەیلوول/2024) ماڵپەڕى (واع) بڵاوى کردەوە، ناسر ئەسەدى رایگەیاند، بەشێکى سەرەکى رێگەى گەشە لە رێگەى بە کارهێنانى زیرەکى دەستکرد تەواو دەکرێت، هەندێک چارەسەرى تەکنەلۆژیاى پێشکەوتووى لە میانەى رێگەى گەشەوە دەرخرێتەڕوو.

دەربارەى قۆناغەکانى دیزاینیش ئەسەدى جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، لە (100%‎) دیزانەکە تەواو بووە، لە داهاتووێکى نزیکییش لە رێگەى کۆمپانیاى پسپۆڕ دەست دەکەین بە پێداچوونەوەى دیزانەکە، ئێستاش پڕۆگرامێک هەیە بۆ خستەڕووى پڕۆژەکان بۆ پێشکەشکردنى کۆمپانیاکان.
ئەو راوێژکارەى سەرۆک وەزیران باسى لەوەش کرد، پێشکەشکردن تاکۆتایى ئەمساڵ بەردەوام دەبێت، پاشان دەست دەکەین بە رەوانەکردنى پڕۆژەکان، هەروەک روونیشى کردەوە، دەرگاى پێشکەشکردن لەبەردەم هەموو کۆمپانیاکانى جیهان کراوەیە، رۆژانەش پێشوازى لە زیاتر لە (10) كۆمپانیا دەکەین.
رێگەى گەشە لە بەندەرى فاو دەست پێدەکات کەنداوى عەرەبى بە تورکیا دەبەستێتەوە، لە مانگى نیسانى گرێبەستى چوارقۆڵى لەنێوان تورکیا و عێراق و ئیمارات و قەتەر واژۆکرا.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین