عێراق ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بەرز دەكاتەوە
نوچە نێت
ڕۆژی سێشەممە (هەشتی تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، ئیحسان ئەبو جەیلە، سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و پلاندانانی ستراتیژی لە ئەنجومەنی پارێزگای موسەنا ڕایگەیاند، "گفتوگۆ لە نێوان عێراق و ئۆپێک بەردەوامە بۆ دانانی موسەنا لە نێو پارێزگاکانی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە ساڵانی داهاتوودا".
ئەبو جەیلە دەشڵێت، "کێڵگەی نەوتی ئەبو خمە کە لە (1975) دۆزرایەوە، نزیکە لە سنووری عێراق و سعودیە، (1809) کیلۆمەتر چوارگۆشەیە و یەک بیری تێدایە. وەزارەتی نەوت زیاتر لە هەشت بیری لە کێڵگەی ئێرید و لە قەزای دوراجی هەڵکەندووە، چەندین بیری نوێی تریش دۆزراونەتەوە".
سەرۆکی لیژنەی ئاوەدانکردنەوە و پلاندانانی ستراتیژی لە ئەنجومەنی پارێزگای موسەنا دووپات دەکاتەوە، "هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی نەوت و ئۆپێک هەیە بۆ ئەوەی بتواندرێت تا (2025) نەوت هەناردە بکرێت، یەدەگی نەوت لە کێڵگەی ئێریدو لە نێوان (10-8) ملیار مەتر سێجا دەخەمڵێندرێت".
عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری ڕێكخراوی ئۆپێکە زیاتر لە (92٪) ی بودجەی وڵات پشت بە هەناردەکردنی نەوت دەبەستێت، (60٪) نەوتی خاوی بۆ ئاسیا، (25٪) بۆ ئەوروپا، (15٪) ی بەرهەمەکەشی بۆ ئەمەریکا هەناردە دەکات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment