وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان: نرخی بەنزین دادەبەزێت کوردستان- عێراق

نوچە نێت

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ڕێگەی پێدانی مۆڵەتی هاوردەكردنی بەنزین بە بازرگانان نرخی بەنزین دادەبەزێنرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە (10/ئەیلوول/2024) وەزارەتی سامانە سرووشتییەكانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، "پاش ئەوەی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزینی دایە بازرگانان، نرخی هەر لیترێکی بەنزین 40-50 دینار دابەزیوە و چاوەڕوانیی دابەزینی زیاتر دەکرێت."

لە بەشێكی دێكەی ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەكان رۆژی پێنجی ئەم مانگە لە فەرمانێکی وەزاریدا "ڕێگەپێدانی بۆ هاوردەکردنی بەنزینی بازرگانی لە بازگەکانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ دەرکرد و ڕۆژانە ئەو بەنزینەی دێت ڕوو لە زیادبوونە، بۆیە چاوەڕوانیی دابەزینی زیاتری نرخەکان دەکرێت."

وەزارەتی سامانە سرووشتییەكان دووپاتی دەكاتەوە، "پێدانی مۆڵەتی هاوردەکردنی بەنزین بۆ زیادکردنی خستنەڕووی لە بازاڕەکانی هەرێمدا و کەمکردنەوەی نرخەکەی لەسەر راسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بووە و هاوردەکردنیشی پێویستە بە پێی ئەو کوالێتییەی بێت لە لایەن لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان و پارێزگاکان دیاری کراوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین