وەزارەتی دارایی ڕۆژی هەینی دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئاب دەكات کوردستان- عێراق

نوچە نێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەینێت، ڕۆژی هەینی مووچەی مانگی ئاب دابەش دەکرێت و دەشڵێت، هەفتەی داهاتوو ڕاستەوخۆ دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دەكرێت.

ڕۆژی چوارشەممە (دووی تشرینی یەكەم/2024) وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان ڕاگەیێندراوێكی بڵاوكردەوە و تێیدا هاتووە، ماوەی سێ ڕۆژە شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان کە پێکهاتوون لە ڕێباز عەباس ڕاوێژکاری وەزارەت و کۆڤان تەحسین بەڕێوەبەری گشتی ژمێرکاری، بەهاوکاری فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەبەغدادو ئیخلاس دلێمی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق، "بەمەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم ناردنی ئەو لێبڕینانەی لەمانگی شوبات تا مانگی ئاب ڕاگیرابوون لەشاری بەغدان."

وەزارەتی دارایی و ئابووریی زیاتر ڕوونیدەكاتەوە و دەشڵێت، شاندەكە، لەو ماوەیەدا چەندین کۆبونەوەیان لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ ئەنجامداوەو لەسەر ئەم بابەتانەی خوارەوە گەیشتونەتە ڕێکەوتن:

 1- دوای تەواوکردنی سەرجەم رێکارەکانی ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوول، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە بڕی 598 ملیار دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی ئەیلوولی فەرمەنبەران و خانەنشینانی شارستانی و فەرمانبەرانی گرێبەست، خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان.     

2 - لەسەر بڕیاری ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری لە رۆژی هەینی (4-10-2024) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاب دەکرێت و لەماوەی چەند رۆژێکدا مووچەی سەرجەم فەرمانبەران و مووچەخۆران دابەش دەکرێت.       

3- روونکردنەوە و زانیاریی پێویست لەسەر ئەو لێبڕینانەی لە مانگی شوبات تاوەکو مانگی ئاب لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە بیانووی جیاواز راگیرابوون، بە داتا و زانیاریی دروست و نووسراوی فەرمی، پێشکەشی فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا و، بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەرجەم ئەو لێبڕینانە خەرج بکرێن. 

4- دوای خەرجکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولی هێزە ئەمنییەکان و سەرجەم ئەو لێبڕینانەی لە مووچەی مانگەکانی سەرەتای ئەمساڵ تاوەکو مانگی ئاب راگیرابوون لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراق لەهەفتەی داهاتوودا، راستەوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوولیش دەکرێت. 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین