وەزارەتی دارایی هەرێم  و بەغدا پارە بۆ یەكتر دەنێرن کوردستان- عێراق

نوچە نێت

بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە (22-9-2024) حكومەتی عێراق بڕی (570) ملیار دیناری وەك تەواوکەری مووچەی هەردوو مانگی (7 و 8)ـی مووچەخۆران، خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.

هاوكات هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە،  گەنجینەی فیدراڵی لەداهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ. .

بەپێی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی كوردستان، ڕۆژی یەک شەممە (22-9-2024) بڕی (٩١،١٥١،٧٨٤،٠٠٠) نەوەدو یەک ملیارو سەدو پەنجاو یەک ملیۆن و حەوت سەدو هەشتاو چوار هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئایاری ساڵی 2024، خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق. ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابوری."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین