وەزیری وزەی توركیا: هەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوەی وزەی ئێران کاریگەری بۆ سەر وڵاتەكەمان دەبێت ئابووری جیهان

نوچە نێت

ئەلوب ئەرسەلان بەیرەقدار، وەزیری وزە و سامانە سروشتیەکانی تورکیا سەبارەت بە ئەگەری هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوەکانی گازی سروشتی ئێران رایگەیاند، "لە ڕووی دابینکردنی نەوتەوە هیچ کاریگەریەکی نابێت، بەڵام لەهەر هێرشێک بۆ سەر دامەزراوەکانی وزەی ئێران کاریگەری دەبێت چونکە ئێمە لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنی درێژ خایەنمان هەیە."

ئەمڕۆ سێشەممە (هەشتی/تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (habar) بڵاویکردەوە، وەزیری وزە و سامانە سرووشتیەکانی تورکیا لەبارەی هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوەکانی وزەی ئێران رایگەیاند، "تا وەکو کۆتای ساڵ ناتوانین کارەبا و غازی سروشتی زیاد بکەین، هەروەها هەر هێرشێک بکرێتە سەر دامەزراوەی وزەی ئێران راستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر تورکیای دەبێت بەتایبەت لە وەرزی زستاندا."

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئاماژەی بەوەشکرد، "بۆ نەوت کێشەمان نابێت بۆ قەیرانێک ستراتیژی هەمەجۆرمان هەیە، بەڵام لەڕووی گازی سروشتی هەر زیانێک بە ئێران بکەوێت کاریگەری دەبێت چونکە ئێمە ڕێککەوتنی درێژخایەنمان هەیە."

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی گازی سروشتی وەزیری وزە و سامانە سروشتییەکان گوتی، "لە ئەگەری روودانی هەر گرژییەک لە ناوچەکە بۆ ئاسایشی بەرهەمەکان رێوشوێنی پێویست دەگرینەبەر، هەروەها رەچاوی هەڵئاواسان دەکەین و تاوەکو کۆتایی ساڵ هیچ بەرزبوونەوەیەک لە نرخی سووتەمەنییەکان روونادات."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین