هەناردەکردنی نەوتی عێراق زیادی کردووە ئابووری جیهان

نوچەنێت

وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشکرای کرد، تەنها لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، هەناردەکردنی نەوتی ئەم وڵاتە لە (600) ملیۆن بەرمیل زیاتر بووە.

ڕۆژی شەممە (سێی ئاب/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بڵاویکردەوە، بە گوێرەی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتی نەوتی عێراق، "هەناردەکردنی نەوت بۆ نیوەی یەکەمی ئەمساڵ لەم وڵاتەدا (600) ملیۆن بەرمیلی تێپەڕاندووە، بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە".

ئامارەکانی وەزارەتەکە ئەوە ئاشکرا دەکەن، "کۆی گشتی هەناردەکردنی نەوت گەیشتووەتە  (618,444,445) بەرمیل نەوت کە داکاتە تێکڕای مانگانە (103) ملیۆن و (407) هەزار بەرمیل، ئەگەر خەمڵاندنی ڕۆژانەی بۆ بکرێت دەکاتە (3) ملیۆن و (433) هەزار بەرمیل، ئەم داتایەنەش بەراورد بە نیوەی یەکەمی ساڵی ڕابردوو بە رێژەی (3.77٪) زیادیکردووە".

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەوەشی ڕوون کردووەتەوە، "هەناردەکردنی نەوتی خاو لە بەندەری بەسرە و ناوچەکانی ناوەڕاستەوە گەیشتووەتە (611) ملیۆن و (952) هەزار و (117) بەرمیل، پالاوگەی گەیارە (3) ملیۆن و (999) هەزار و (417) بەرمیلی هەناردە کردووە. سەرەڕای ئەوانەش، (2) ملیۆن و (133) هەزار و (111) بەرمیل نەوتی خاو لە ڕێگەی تانکەرەکانەوە هەناردەی ئوردن کراوە".

نزیکەی (%65) ی نەوتی خاوی  عێراق بۆ بازاڕەکانی ئاسیا هەناردە دەکرێت، هیندستان و چین پشکی لە پێشینەی وڵاتانیان بەرکەوتووە، (%20) نەوتی ئەم وڵاتە بۆ ئەوروپا، (%15) ی نەوتەکەش بۆ ئەمەریکا هەناردە دەکرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین