ئاڵۆزییە بازرگانییەكانی چین و ئەمەریكا نرخی نەوت دادەبەزێنێت ئابووری جیهان

نوچە نێت

بەهۆی ئاڵۆزی بازرگانی نێوان چین و ئەمەریكا نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین، كە تاوەكوو ئێستا لە (3%)ی نرخەكەی لەدەست داوە و خواست لەسەر نەوتی خام كەمبۆتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە (حەوتی نیسان/2025) ماڵپەڕی (عەرەبیە) بڵاوی كردەوە، نرخی نەوتی برێنت (2.28 دۆلار بۆ  3.5%) دابەزیووە، تاوەكوو شەوی رابردوو بەرمیلێك نەوت  گەیشتۆتە  (63.30) دۆلار، لە هەمانكاتدا نرخی نەوتی تەكساس (2.20 دولار بۆ  3.6%)  بەمەش نرخی بەرمیلێك نەوت گەیشتە (59.79) دۆلار.

دوای زیادكردنی باج بەسەر كاڵای وڵاتانی جیهان، چین رێژەی كڕینی نەوتی بە لە (7%) دابەزاند، ئەوەش بووە هۆی هەڵگیرسانی جەنگێكی ئابووری لەگەڵ ئەمەریكا

ساتۆرۆ یوشیدا، شارەزا لە بواری بارزگانی رایگەیاند، پاڵنەری سەرەكی ئەو دابەزینە ئەو دڵەڕاوكێیە كە بۆتە هۆی ئەوەی باجی گومرگ ئابووری جیهان لاواز بكات.

سەرەڕای ئەوەش زیادكردنی بڕیارلێدراو لە لایەن ئۆپێك پلەسەوە فشاری لەسەر مامەڵەكردن درووست كردووە، هەروەها باجی وڵاتانی دیكە جگە لە چین فاكتەرێكی سەرەكییە پێویستە چاودێری بكرێت، دەربارەی داهاتووی نەوتیش دەڵێت، چاوەڕوان دەكرێت نەوتی تەكساس بۆ (55 تاوەكوو 50) دۆلار لە بازاڕەكان دابەزێت.

جیرۆم پاوڵ، سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەمەریكا دەڵێت، سەپاندنی رێكاری نوێی گومرگی كە ترەمپ گەورەتربوو لە چاوەڕوانی، ئەگەری بەهێز ئەوەیە لێكەوتەی ئابووریی دەبێت، هەڵاوسان بەرزدەبێتەوە، گەشەكردن سست دەبێت.

لەسەرەتای ئەو هەفتەیە وەزیرانی كۆمەڵەی ئۆپێك جەختیان لەسەر پابەندی بە ئامانجەكانی نەوت كردەوە و داواشیان لە ئەندامەكان كرد ئاستی زیادكردنی بەرهەمیان تاوەكوو ناوەڕاستی پێشكەش بكەن.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین