تورکیا کۆتوبەندەکان لەسەر ئەو کاڵایانە لادەدات کە لە سووریاوە هاوردەى دەکات ئابووری جیهان

نوچە نێت

مازن عەلووش، بەڕێوەبەرى پەیوەندییەکان لە دەستەى گشتى دەوازە سنوورییە وشکانى و دەرییەکان رایگەیاند، ئەنقەرە کۆت و بەندە سەپێندراوەکانى سەر هاوردەى سووری بۆ بازاڕەکانى لادادەدات.

سێشەممە (11/ شوبات/ 2025) ماڵپەڕى (حوڕە) بڵاوى کردەوە، مازن عەلووش رایگەیاند، دواى کۆبوونەوەى دەستى گشتى دەوازە سنوورییەکانى سووريا و وەزارەتى بازرگانى تورکیا، ئەنقەرە بڕیارى دا کۆتوبەندە سەپێندراوەکانى سەر هەناردەى وڵاتەکەمان بۆ بازاڕەکانى تورکیا لابدات.
عەلووش لە بەشێکى دیکەى قسەکانى گوتى، لە پاڵ لادانى کۆتوبەندەکان تورکیا دەرگاى کردەوە لەبەردەم هەناردەى ئەو کاڵاکانەیەش کردەوە بە شێوەى ترانزێت بۆ وڵاتانى بیانى بەخاکى تورکیا رەوانە دەکرێن.
بەڕێوەبەرى دەستەى گشتى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، قووڵبوونەوەى پەیوەندییە بازرگانییەکان کاریگەرى لەسەر بەهێزکردنى هەماهەنگى ئابوورى و ئاڵوگۆڕى بازرگانى هاوبەش دەبێت، بەو هیوایەى بەردەوامى کار ببێتە هۆى بەرەو پێشچوون و بووژانەوەى زیاتر.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین