لە تورکیا نرخى سير بەرزدەبێتەوە ئابووری جیهان

نوچە نێت

نرخى سیر لە بازاڕەکانى تورکیا بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبۆتەوە، بە جۆرێک نرخى یەکسانە بە نرخى کیلۆ گۆشتێکى سوور، پێى دەڵێن، "زێرى سپى" کە بۆ "400" لیرەى تورکى بەربۆتەوە، هاووڵاتیان لەبرى بە کیلۆ بیکڕن بە دانە دەیکڕن.

ئەمڕۆ یەکشەممە (نۆى شوبات/2025) ماڵپەڕى (زەمانى تورکیى) بڵاوى کردەوە، لە تورکیا نرخى سیر بەشێوەیەکى بەرچاو بەرزبۆتەوە، فرۆشیارێکیش دەڵیت، نرخى سیرى باش کیلۆى لەنێوان (250 بۆ 400) لیرەیە، ئەو فرۆشیارە ئاماژە بەوەش دەکات، لە ساڵى رابردووە نرخى (100) لیرە بوو، بەڵام لە ماوەى دوو مانگ نرخەکەى گەیشتە (350) لیرە، بۆیە هاووڵاتیان بە کیلۆ نایکڕن، بەڵکوو ئێمە بە دانە پێیان دەفرۆشین.
سەبارەت بە هۆکارەکەشى بەهۆى تێچووى بەرهەمهێنان هەڵگرتنیەتى، ئەردۆغان ئۆزرندلار، جوتیارێکى تورکیایە دەڵیت، ئەگەر ئەو دۆخە بەرەو جۆرە بەردەوام بێت نرخى سیر زیاتر بەرزدەبێتەوە، ئەوەش بەهۆى زیادبوونى تێچووە، کشتوکاڵى سیر زۆر گرنگە، پێشتر بە ئامێرى کشتوکاڵى دەمانچاند، بەڵام ئێستا نا چارین بەدەست دەیچێنین، ئەوەش وایکردووە بەرهەمەکەى لەو ئاستە نەبێت کە ئیمە دەمانەوێت.
ئەو جوتیارە ئاماژە بەوەش دەکات، کرێکى کریکار بەرزبۆتەوە، کرێکار زۆر بە زەحمەت دەست دەکەوێت، ئەوەش کاریگەرى لەسەر نرخەکەى هەیە، چونکە کرێکارێک رۆژانەکەى ئەگەر کەم بێت (1000) لیرەیە، ئەوەش هەر تەنیا ئەوەندە نییە، هەندێک سەوزە و میوە هەیە چوار وەرزە دەچێندرێت، بەڵام سیر ساڵى تەنیا جارێک دەچێندرێت.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین