عێراق پێنجەمین دابینکەری نەوتی خاوی کۆریای باشوورە ئابووری جیهان

نوچە نێت

کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی کۆریا (KNOC) ڕایگەیاند، لە مانگی ئابی ئەمساڵدا عێراق ڕیزبەندی پێنجەمی ئەو وڵاتانەی گرتووە، کە دابینکەری سەرەکی نەوتی خاو بوونە بۆ کۆریای باشوور.

ڕۆژی سێشەممە (یەکی تشرینی یەکەم/2024) ماڵپەڕی (شەفەق نیوز) بلاوی کردەوە، لە ڕاگەیێندراوێکدا کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی کۆریا (KNOC) ڕایگەیاند، "سعوودیە وەک گەورەترین هەناردەکاری نەوت بۆ کۆریای باشوور ماوەتەوە بڕی (26,997) هەزار بەرمیل نەوتی بۆ ئەم وڵاتە دابین کردووە. ئەمەریکا بە بڕی (15,884) هەزار بەرمیل لە پلەی دووەمدایە، دوای ئەویش ئیمارات بە (12,101) هەزار بەرمیل دێت. کوەیت پلەی چوارەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە بە (9,378) هەزار بەرمیل نەوت".

هەروەها عێراق، "بە بڕی (8.886) هەزار بەرمیل نەوتی خاوی بۆ کۆریای باشوور هەناردە کردووە، بە بەراورد بە هەمان مانگی (2023) بە رێژەی (28.9٪) زیادیکردووە. هەروەها ئەم ژمارەیە بە بەراورد بە مانگی تەمووزی ئەمساڵ بە رێژەی (27.9٪) بەرزبووەتەوە چونکە لە مانگی تەمووزدا هەناردەکردنەکە (6.946) ملیۆن بەرمیل بوو"،

بە گوێرەی ئامارەکانی (KNOC) هاوردەکردنی نەوتی خاوی کۆریای باشوور لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بە رێژەی 2.9)٪) بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە (493.120) ملیۆن بەرمیل.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین