ئه‌مریكا هۆشدارى له دواخستنى هه‌ڵبژاردنى عێراق ده‌دات
نوچه‌نێت
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 22ى ئاب ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى عه‌ره‌بییه پوخته‌ى دیمانه‌یه‌كى ماتیۆ تۆله‌ر باڵیۆزى ئه‌مریكاى له عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه، كه كه‌ناڵه‌كه له‌گه‌ڵى ئه‌نجامى داوه.
له به‌شێكى قسه‌كانى باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق هۆشدارى له دواخستنى هه‌ڵبژاردن ده‌دات و ده‌ڵێ، "دواخستنى هه‌ڵبژاردن عێراق به‌ره‌و ئاڵۆزییه‌كى زیاتر ده‌بات".
تۆله‌ر روونى ده‌كاته‌وه هه‌ڵبژاردن داواكارییه‌كى سه‌ره‌كى گه‌لى عێراق بوو، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌نجامه‌كانى شایسته نه‌بێت، ئه‌وا به‌ره‌و ئاراسته‌ى نیگه‌رانى ده‌ڕوات.
باڵیۆزى ئه‌مریكا له عێراق باس له‌و نیگه‌رانییانه‌ش ده‌كات كه له عێراق به هۆى رووداوه‌كانى ئه‌فغانستانه‌وه دروست بووه و دووپاتى ده‌كاته‌وه جیاوازییه‌كى زۆر له‌نێوان ئه‌فغانستان و عێراق هه‌یه، ئه‌ركى ئه‌مریكایش له عێراق جیاوازه له‌وه‌ى له ئه‌فغانستان هه‌یبوو.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment