شه‌ڕ له كابول ترس له كوردستان و عێراق !
نوچه‌نێت
تیرۆر و متمانه‌نه‌بوون به ئه‌مریكا و گه‌نده‌ڵى سێ هۆكارى پشت مه‌ترسییه‌كه‌ن
رۆژى 15ى ئاب بزووتنه‌وه‌ى توندڕه‌وى تاڵیبان توانى بێ هیچ كێشه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه‌ك كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان بگرێته‌وه. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه كه له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2001 له لایه‌ن هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه له كابول ده‌ركرابوو، ئێستا جارێكى تر به به‌رچاوى دنیا ده‌سه‌ڵاتى خۆى به‌سه‌ر ئه‌فغانستان ده‌سه‌پێنێ.
ئه‌و رووداوه له‌سه‌ر ئاستى دنیا گفتوگۆى له‌سه‌ر كرا، چه‌ندان توێژینه‌وه و شیكارى و لێدوانى به‌رپرسانى باڵاى وڵاتان بڵاوكرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بوو، مشتومڕێكى زۆر له كوردستان له‌سه‌ر ئاستى جه‌ماوه‌رى له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه كراوه، به شێوه‌یه‌ك كه سه‌رنجى میدیاكانى دنیاى راكێشاوه.
له رۆژانى رابردوو هه‌ر یه‌كه له ماڵپه‌ڕى جه‌زیره، سكاى نیوز، ده‌نگى ئه‌مریكا، حوڕه، رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانى راپۆرت و شیكارییان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كردووه، هه‌وڵ ده‌ده‌ن وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه بده‌نه‌وه: بۆچى كورد له‌وه ده‌ترسێ سیناریۆى ئه‌فغانستان له كوردستان دووباره ببێته‌وه؟ ئایا ئه‌م بابه‌ته ته‌نیا له‌لاى كورده‌كانى عێراق به‌دى ده‌كرێت؟ یانیش له‌لاى كوردانى ته‌واوى ناوچه‌كانى كوردستان هه‌یه؟ ئایا ئه‌وه سیناریۆى عێراقه له ئه‌فغانستان دووباره ده‌بێته‌وه، یانیش مه‌ترسى هه‌یه سیناریۆى ئه‌فغانستان له عێراق دووباره ببێته‌وه؟
عێراق و ئه‌فغانستان كامیان نموونه‌ى ئه‌ویتریانه؟
به‌ر له‌وه‌ى ئه‌مریكا ده‌ست به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له ئه‌فغانستان بكات، چاودێرانى سیاسی باسیان له‌وه كرد، ئه‌و هه‌ڵه‌یه‌ى ئۆباما له ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تى خۆى له كۆشكى سپى له عێراق كردوویه‌تى، ئه‌وا خه‌ریكه بایدن جارێكى تر دووباره‌ى ده‌كاته‌وه. چونكه دواى ماوه‌یه‌كى كه‌م له كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مریكا له عێراق له سه‌رده‌مى سه‌رۆكایه‌تى ئۆباما، ئه‌وا تیرۆریستانی داعش توانیان ده‌سه‌ڵاتى خۆیان به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كى زۆرى عێراق بسه‌پێنن. بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا ئه‌و سیناریۆى له عێراق روویداوه ئه‌وا له ئه‌فغانستان دووباره ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به دیوێكى تر سه‌یر بكرێت ئه‌وا رووداوه‌كانى به‌م دواییه‌ى كابول له كاتێكدایه كه ئه‌مریكا جارێكى تر بڕیارى داوه له عێراق هێزه‌كانى بكێشێته‌وه. ئه‌مه‌یش له بارودۆخێكدا كه میلیشیا توندڕه‌وه‌كانى سه‌ربه ئێران له عێراق ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و سوپاى عێراق هاوشێوه‌ى سوپاى ئه‌فغانستان لاوازه و گه‌نده‌ڵى له عێراق به هه‌مان قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵى ئه‌فغانستان له‌م وڵاته‌دا بڵاوه، بۆیه له‌م حاڵه‌ته‌دا مه‌ترسى ئه‌وه هه‌یه كه دووباره سیناریۆى ئه‌فغانستان له عێراق دووباره ببێته‌وه.
پێشمه‌رگه له هه‌ر حاڵێكدا بێت به ته‌نیا به‌ره‌نگارى نه‌یاره‌كانى بووه‌ته‌وه
سه‌باره‌ت به‌و پرسه ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى جه‌زیره له راپۆرتێكدا به پشتبه‌ستن به لێدوانى شرۆڤه‌كاران دووپاتى ده‌كاته‌وه، هه‌ر چه‌نده له شێوه گشتییه‌كه لێكچوونێك له‌نێوان عێراق و ئه‌فغانستان هه‌یه، به‌ڵام له ورده‌كارییه‌كان له یه‌كتر جیاوازن، فره‌ره‌نگى كۆمه‌ڵگاى عێراق و هه‌وڵدان بۆ كرانه‌وه‌ى حكومه‌تى عێراق به‌رووى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمه‌كه، وا ده‌كات زه‌حمه‌ت بێت سیناریۆكه له عێراق دووباره ببێته‌وه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌یش عێراق به‌ر له ئه‌فغانستان كه‌وتنه ئه‌منییه كاره‌ساتباره‌كانى بینیوه و بۆیه ئه‌مریكا و عێراقیش نایانه‌وێ ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره بكه‌نه‌وه.
سێ هۆكار وا ده‌كات كورد بترسێ
سه‌باره‌ت به كورد سێ هۆكار هه‌یه وا ده‌كات كورد بترسێ، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندى به تیرۆره‌وه هه‌یه، چونكه سه‌ركه‌وتنى تاڵیبان واتا جارێكى تر دروستبوونى ژینگه‌یه‌كى له‌بار بۆ گرووپه تیرۆریستییه‌كان، كه پێشتریش ئه‌و گرووپانه هه‌ر زوو دواى په‌روه‌رده‌بوونیان له ئه‌فغانستان ره‌وانه‌ى ناوچه‌كه كراون، له‌وانه قاعیده و ئه‌نسار ئیسلام و جوند ئیسلام. كه هه‌ر یه‌كێك له‌وانه كه‌م تا زۆر زه‌بری تیرۆریان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و سووریا وه‌شاندووه.
هۆكارى دووه‌م بابه‌تى "متمانه‌نه‌كردنه به ئه‌مریكا" به درێژایى 20 ساڵى رابردوو ئه‌مریكا چه‌ند ئه‌زموونێكى تاڵى به كورد داوه، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كورد له‌سه‌ر ئاستى جه‌ماوه‌رى و سیاسى خۆى به هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا ده‌زانێ، كه‌چى ئه‌مه وا ناكات نكۆڵى له چه‌ند ئه‌زموونێك بكرێت.
رۆژنامه‌ى ئێندپێندنتى به‌ریتانى ته‌نیا باسى له سێ ئه‌زموونى تاڵى كورد له‌گه‌ڵ ئه‌مریكای كردووه ئه‌وانیش له ساڵه‌كانى 1975 و 1991 و دواجاریش 2014 بوو. ئه‌و رۆژنامه‌یه باس له رووداوه‌كانى تر ناكات له‌وانه ئۆكتۆبه‌رى 2017 كاتێك میلیشیاكان و سوپاى عێراق هێرشیان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه، یان باسى ئۆكتۆبه‌رى 2019 ناكات، كاتێك ئیداره‌ى دۆناڵد تره‌مپ گڵۆپى سه‌وزى داگیرساند تا توركیا سه‌رێ كانى و كانى سپى داگیر له رۆژئاواى كوردستان داگیر بكات. بۆیه ترسى متمانه‌نه‌بوون به ئه‌مریكا ته‌نیا له هه‌رێمى كوردستان نییه، به‌ڵكو له پارچه‌كانى تریش هەیە له‌م رۆژانه‌دا ئاڵدار خه‌لیل سه‌ركرده له په‌یه‌ده له رۆژئاواى كوردستان گوتوویه‌تى، ئه‌وه‌ى خۆى به هاوپه‌یمانى ئه‌مریكا بزانێ ئه‌وا ده‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه.
به‌هۆى ئاسایشى ئیسرائیله‌وه ئه‌مریكا
سه‌ركێشى ناكات و سیناریۆى ئه‌فغانستان له عێراق و ناوچه‌كه دووباره ناكاته‌وه
هۆكارى سێیه‌میش ئه‌وه‌ك له ته‌واوى راپۆرته‌كان باس ده‌كرێت بوونى گه‌نده‌ڵییه له عێراق و هه‌رێمى كوردستان. رۆژنامه‌ى فۆرین پۆلیسى له راپۆرتێكدا هه‌فته‌ى رابردوو گوتبووى تاكه هۆكارى كه‌وتنى حكومه‌تى ئه‌فغانستان به‌ده‌ستى تاڵیبان بوونى گه‌نده‌ڵییه. ئه‌مه‌یش وا ده‌كات مه‌ترسى دووباره‌بوونه‌وه سیناریۆكه له كوردستان و عێراق هه‌بێت. چونكه گه‌نده‌ڵی له هه‌ر شوێنێك هه‌بێت رێگه نادات، دامه‌زراوه‌ى حكومى و سه‌ربازى نیشتمانى و به‌هێز هه‌بێت.
له په‌ره‌گرافێكى راپۆرتى ماڵپه‌ڕى سكاى نیوز هاتووه، "ماوه‌ى 30 ساڵه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كوردستانى عێراق ده‌پارێزێت، به‌ڵام ساڵانه له راپۆرته‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ره‌خنه‌كان له هه‌رێمى كوردستان دووباره ده‌بێته‌وه، به تایبه‌تى له دۆخى مافه‌كانى مرۆڤ و دیموكراسى و ئازادى راده‌ربڕین". به‌م په‌ره‌گرافه و چه‌ندان په‌ره‌گرافى هاوشێوه راپۆرته‌كان ده‌یانه‌وێ بڵێن ده‌كرێ له هه‌ر رووداوێكى نه‌خوزراوى هاوشێوه‌ى ئه‌فغانستان كه به‌سه‌ر ناوچه‌كه دابێت ئه‌گه‌رى هه‌یه لێكه‌وته‌كانى گه‌نده‌ڵى و لاوازى سیسته‌مى حوكمڕانى به‌دیار بكه‌وێت و كاره‌سات دروست بكات، به تایبه‌تیش ده‌زانرێ كه له عێراق له ساڵى 2014 ئه‌زموونێكى تاڵى له‌م شێوه‌یه هه‌یه.
دوو جۆره دڵنیاكردنه‌وه
له كۆى ئه‌و راپۆرتانه‌ى بڵاوكراونه‌ته‌وه، دوو جۆره دڵنیاكردنه‌وه هه‌یه، یه‌كه‌میان سیاسى و دووه‌میان شیكارییه. به‌رپرسانى هه‌رێمى كوردستان و عێراقیش دڵنیایى ده‌ده‌ن، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌م جۆره سیناریۆیه له كوردستان و عێراق دووباره نابێته‌وه. شرۆڤه‌كارانیش ده‌ڵێن كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌یه وا ده‌كات كه وێنه‌ى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌و وێنه‌یه‌ى ئه‌فغانستان جیاواز بێت كه هه‌فته‌ى رابردوو بینیمان. له‌وانه فره‌ره‌نگى سیاسى، هه‌وڵێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى هه‌یه، له خراپترین بارودۆخدا گیانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هێزه‌كان له‌وانه هێزى پێشمه‌رگه هه‌بووه، وه‌ك نموونه‌یه‌كى دیار به‌ره‌نگارى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بووه‌ته‌وه. رۆژنامه‌ى ئێندپێندنت باس له هۆكارێكى تر ده‌كات ئه‌ویش په‌یوه‌ندى به ئاسایشى ئیسرائیله‌وه هه‌یه و ده‌ڵێ به‌هۆى بوونى ئیسرائیل له ناوچه‌كه ئه‌مریكا سه‌ركێشییه‌كى له‌م شێوه‌یه‌ى ئه‌فغانستان له عێراق و ناوچه‌كه ناكات.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment