ئەمەريكا هەوڵ دەدات نەوتى كوردستان نەكەوێتە دەستى كۆمپانيا چينييەكان شیکاری ئابوری

نوچە نێت

وەرگێرانى: ئيسماعيل تەها

لەگەڵ كرانەوەى دەرگا بۆ كۆمپانيا چينييەكان هەژموونيان بەسەر پيشەسازى نەوت و گاز لە عێراق پەيدا زياتركردووە، لەبەرانبەردا ئەمەريكا دەستى بە جووڵە كردووە بۆ ئەوەى نەوتى هەرێمى كوردستان نەكەوێتە ژێر ئەو هەژموونەى پەكين، بۆ ئەوەش بەردەوام دەبێت لە پارێزگارى لە بەرژەوەنديى كۆمپانياكانى لە هەرێمى كوردستان بكات.

وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، بە بەردەوامى لەگەڵ بەرپرسانى بەغدا و ئەنقەرە و هەولێر و كۆمپانيا زانيانلێكەوتووەكانى بەهۆى وەستانى هەناردەى نەوتى هەرێم لە رێگەى بەندەرى جيهانى توركييەوە لە پەيوەندى داين.

ڤيدانت باتيل، گوتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمەريكا رايگەياند، زيادكردنى رێگە جياوازەكان بۆ گەياندنى وزەى عێراق بە بازاڕەكانى جيهانى جيهان لە بەرژەوەندى واشنتن و بەغدايە.

ئەو لێدوانانە هاوكاتە لەگەڵ سەردانى جيفرى بايت، ياريدەرى وەزيرى دەرەوەى ئەمەريكا بۆ كاروبارى بۆ هەولێر كۆبوونەوەى لەگەڵ بەرپرسانى هەولێر و هاندانيان بۆ زيادكردنى بەرهەمى نەوتى لە هەرێم.

جووڵەكانى بايت لە چوارچێوەى پاڵپشتى دەرفەتە بۆ كۆمپانياكانى ئەمەريكا و هەوڵەكانى هەرێمى كوردستان بۆ بەدەستهێنانى پاڵپشتى واشنتن بۆ بەرەنگاربوونەوەى فشارەكانى بەغدا كە خواستى ئەوەى هەيە دەست بەسەر نەوتى هەرێمى كوردستان دابگرێت.

سستى هەناردەى نەوتى هەرێمى كوردستان زبانى بە كۆمپانياكانى ئەمەريكا گەياندووە، ئەوەش لە بەرژەوەندى رووسيا و چينە، كە لە چەند رۆژى رابردوو حكومەتى عێراق پەرپێدانى كێڵگەى رۆژهەڵاتى بەغداى دا بە كۆمەڵەى چونگمانى چينى بۆ پەرەپێدانى نەوت و گازى سرووشتى.

لە لايەكى ديكەوە كۆمەڵەى يوناتيد ئينەرجى چينى وەبەرهێنان لە كێڵگەى فاو لە بەسرە دەكات، لە هەمان كاتدا كۆمپانياى جيو جيدى چينى كێڵگەى زەرباتيە بۆ نەوت و گاز لە پارێزگاى واست پەرە پێدەدات، لە چەند رۆژى رابردوو كۆمپانياى چونگمان كێڵگەى فرواتى ناوەڕاستى بردەوە، كە (كەفل و رۆژئاواى كەفل و مەرجان)ى گاز و نەوت دەگرێتەوە، لە لايەكى ديكەوە كۆمپانياى چينهۆى چينى وەبەرهێنان لە كێڵگەى ئەبوو خەيمە لە پارێزگاى موسەنا دەكات.

لە لايەكى ديكەوە كۆمپانيا جيۆ جيد وەبەرهێنان لە بەشى جەبل سينامى نەوتى لە پارێزگاى بەسرە لە سنوورى عێراق كوێت دەكات، كۆمپانياى سينوبكى چينى گرێبەستى پەرەپێدانى بەشى حەوتى بەدەست هێنا.

لە بەشێكى ديكەى گرێبەستى كۆمپانيا سينوبەك كە وەبەرهێنان لە پەرەپێدانى سۆمەر لە پارێزگاى موسەنا دەكات، جگە لەوانە كۆمپانياى ئەنتون ئۆيلى چينى گرێبەستى پەرپێدانى كێڵگەى زەفەريەى بردەوە، ئيمتيازاتێكى كەم دراوە بە كۆمپانيا عێراقييەكان، ئەوەش واى كردووە بە نيمچە تەواوى كۆمپانياكانى پەكين سەركەون.

ئەو بۆشايەى ئەمەريكا لە پێنجى (2018) بەهۆى جێهێشتنى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست درووستى كردووە، چين هەوڵى دا لە رێگەى پلانێكى گشتگير كە لەگەڵ ئێران واژۆى كرد بوو ئەو بۆشاييە پڕ بكاتەوە.

سەبارەت بە هۆيەكان باس لە هۆيەكى سەرەكى گرنگ دەكرێت كە چين لە پاڵ ئێران خاوەنى گەورەترين يەدەگى نەوت و گازى جيهانييە، تا ئێستا پەرەى پێ نەدراوە، سايمۆن واتكيزن لە راپۆرتێكدا كە لە ماڵپەڕى (ئۆيل پرايس)ى ئەمەريكا بڵاوكراوەتەوە دەڵێت، عێراق بە نيسبەت چينەوە وێستگەيەكى گەورەيە بۆ نەوت و گاز پاڵپشتى گەشەى ئابووريى دەكات.

پەكين لە رێگەى كەمكردنەوەى زياترى نرخ لە بازاڕەكانى نەوت و گاز لە جيهان بە، كە لە رێگەى مەرجى رێككەوتنى نەوت بەرانبەر دووبارە ئاوەدانكردنەوە و وەبەرهێنان بۆ ساڵى (2019)، رێگە بە كۆمپانياكانى خۆى بدات وەبەرهێنان لە پڕۆژەكانى ژێرخانى عێراق بكەن لە بەرانبەر بەدەستهێنانى نەوت. ئەو هەنگاوى چين بەر لە فراوانكردنى پڕۆژەكان و قووڵكردنەوەيان بوو لە رێگەى ئەو رێككەوتنە گشتگيرانەى نێوان عێراق و چين كە لە (2021) واژۆكرا، بەشێك لە رێككەوتنەكان بە رێژەى لە (10 و 30%) بەگوێرەى ئەو نەوت و گازەى لە كێڵگەكانى عێراق دەرى دەهێنن، لاى كەمى بۆ ماوەى پێنج ساڵ دراوە بە چين.

فراوانكردنى گرێبەستەكانى نەوت و گاز بۆ تۆڕى پاڵپشتى پڕۆژەكانى ژێرخان لايەنێكى سەرەكييە بۆ هەموو وەبەرهێنانەكانى چين لە بوارى نەوت و گاز لە عێراق، لەدواى ماوەيەكى كورت لە رێككەوتنى نەوت بەرانبەر دووبارە ئاوەدان كردنەوە و وەبەرهێنان لە (2019) بەغدا رەزامەندى لەسەر زۆربەى گرێبەستە نوێكانى ژێرخان دا ، كە هەڵگرى دوورمەوداتر، ئەوەش چينى خستە ناو دڵى عێراق.

يەكێك لەو پڕۆژانە درووستكردنى فڕۆكەخانەيەكى مەدەنى بۆ قەربووكردنەوەى بنكەى سەربازي لە پارێزگاى زيقار كە بە نەوت دەوڵەمەندە، لەو ناوچەيە دوو كێڵگەى زۆر گەورە هەيە كە بريتييە لە گەراف و ناسرايە، شايەنى باسە پەرەپێدانى نەوت و گاز لە وڵاتێكى بيانى ياساياى كۆمپانياكانى رێگە دەدات بچێتە خزمەتى وەبەرهێنان و پارێزگارى لێى بە هەر ميكانزمێك كە بە باشى دەزانێت، لەوانەش بڵاوكردنەوەى دەيان و سەدان ياخود هەزاران چەكدار لە دەوروى ئەو شوێنانە.

سەرچاوە: ماڵپەڕى عەرەب

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین