ئەمیندارى عەسائیبى ئەهلى حەق داوا دەکات ئەمەریکا دەستبەردارى مەرجەکانى سەر دۆلار بێت شیکاری ئابوری

نوچە نێت

قەیس خەزعەلى، ئەمیندارى عەسائیبى ئەهلى حەق داوا لە سەرۆک وەزیرانى عێراق دەکات، داوا لە ئەمەریکا بکات بەغدا لە مامەڵەکردن بە دۆلار ئازاد بکات، جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە سامانى ئێمەیە، واشنتن ئەو مافەى نییە مەرج بسەپێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە (10/نيسان/2024) ماڵپەڕى (شەفەق نیوز) بڵاوى کردەوە، ئەمیندارى عەسائبى ئەهلى حەق لە وتارى جەژن لە بەغدا داواى لە محەمەد شیاع سوودانى، سەرۆک وەزیرانى عێراق کرد، لە سەردانى چاوەڕوانکراوى بۆ واشنتن پێویستە جەخت لەسەر بابەتى ئازادى مامەڵەکردن بە سامانى خۆى لە دۆلارى ئەمەریکى بکاتەوە.

خەزعەلى لە وتارەکەى ئاماژەى بەوەش کرد، بابەتى سەروەرى ئابوورى و خاوەندارییەتى بڕیار و سەروەرى کە مامەڵەکردن بە دۆلاى ئەمەریکى دەگرێتەوە بابەتێکى گرنگ و ئاڵۆزە.

ئەمیندارى عەسائیب دەشڵێت، “ئەوە سامانى ئێمەیە، عێراق خاوەنداریەتى ئازادى مامەڵەکردنى بەو سامانە بەگوێرەى بەرژەوەندییەکانى هەیە."

قەیس خەزعەلى باس لەوەش دەکات، سەرەڕاى مەرجە ناداپەروەرییەکان و نا واقیعییەکانى کە وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکى لەسەر مامەڵەکردن بە دۆلا سەپابەندوویەتى، بەڵام عێراق بە شێوەیەکى زۆر تۆکمە بەو مەرجانە پابەندبوو. 

بەگوێرەى قسەکانى سەرۆکى عەسائیى ئەهلى حەق ئەمەریکا ویستوویەتى کارتى ئابوورى بۆ مانەوەى هێزە سەربازییەکانى لە عێراق بەکار بهێنێت، لەبەرانبەر ئەو خواستەش خەزعەلى دەڵێت، ئەوە خواستەى ئەمەریکا هەرگیز قبووڵکراو نییە.

بڕیارە لە ناوەڕاستى ئەم مانگە محەمەد شیاع سوودانى سەردانى واشنتن بکات لەگەڵ جۆ بایدن، سەرۆکى ئەمەریکا کۆبێتەوە. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین