عێراق گەورەترین قەرزی لە كۆڵ دەبێتەوە
نوچهنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی تەمووز ماڵپەڕی سپۆتنیكی رووسی، ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە لە چەند رۆژی داهاتوودا عێراق دوایین بڕە قەرزی كوێت دەداتەوە.
بە بڕیارێكی سەدام حوسێن سەرۆكی پێشووتری عێراق، سوپای عێراق لە دووی ئابی ساڵی 1990 كوێتی داگیركرد. دوای رزگاركردنی ئەو وڵاتە لەلایەن هاوپەیمانانەوە، بەسەرپەرشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لیژنەیەك بۆ خەملاندنی زیانەكانی كوێت پێكهێنرا و عێراق پابەند كرا ، ساڵانە لە داهاتی نەوت بڕێك پارە بە كوێت بداتەوە.
سپۆتنیك نووسیویەتی، "ئەو قەرەبووكردنەوەیە لەكۆتایی نزیك دەبێتەوە، ئەو بڕە پارەیەی ماوە كەمترە لە دوو ملیار دۆلار، چاوەڕوان دەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا بدرێتەوە".
ماڵپەڕی "العراق الیوم" بەشێوەیەكی روونتر ئەو بڕەی دیاری كردووە كە لە قەرەبووكردنەوەكە ماوەتەوە و بڕەكەی ملیارێك و 100 ملیۆن دۆلارە و بە كۆمپانیای نیشتمانی نەوتی كوێت دەدرێت.
ئەو ماڵپەڕە عێراقییە لەسەر زاری لیژنەی قەرەبووكردنەوەی سەربە نەتەوە یەكگرتووەكان باس لەوە دەكات تا ئێستا عێراق 51 ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری وەك قەرەبوو داوەتەوە دامەزروەكانی كوێت. كۆمپانیای نیشتمانی نەوت لە كوێت تاكە دامەزراوەیە كە تا ئێستا ماوە و قەرەبوو بكرێتەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment