ناکۆکییەکانی دەریای ڕەش دەگەنە ئاسمان! عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئەو حاڵەتە گرژییەی ناوچەی دەریای رەشی گرتووەتەوە بەهۆی مانۆڕی سەربازی ئەوروپی و ئەمریکییەکان لەگەڵ ئۆکرانیا، بەرەوپێشچوونی نوێی بەسەردا هاتووە و ئێستا گرژی کەوتووەتە ئاسمانی ناوچەکەش.

دوای گەیشتنی کەشتیەکی سەربازیی زەبەلاحی هێزى دەریایی شەشەمی ئەمریکا بۆ دەریای سوور، رووسیا رایگەیاندووە کە دوو فڕۆکەی هەواڵگریی ئەمریکا بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا سوڕاونتەوە و رووسیاش فڕۆکەی خۆی ناردووە بۆ چاودێری و ڕێگری لە سنووربەزاندنیان.

ناوەندی نیشتیمانی کارگێڕیی بەرگری دەڵێت، ئامێرەکانی راداری سەربە هێزە سەربازییەکانی رووسیا ئامانجێکی ئاسمانیی دەستنیشانکردووە کە بەرەو سنووری رووسیا نزیک بوونەتەوە.

ناوەندەکە دەڵێت بۆ زانیاری وەرگرتن لەسەر فڕۆکەکان و ڕێگاگرتن لە سنووربەزێنییان، رووسیا دوو فڕۆكەی شەڕکەری ناردووەتە ناوچەکە.

وەکو ناوەندە رووسییەکە دەڵێت دواتر بۆیان دەرکەوتووە دوو فڕۆکەی هەواڵگریی سەر بە هێزە ئاسمانییەکانی ئەمریکان.

ئەمریکا ماوە ماوە هێز دەنێرێتە ناوچەی دەریای ڕەش بۆ پیشاندانی پشتیوانی لە ئۆکرانیا و ئەمەش نیگەرانی رووسیای لێکەوتووەتەوە و هۆشداری داوە رەنگە نزیکبوونەوەی هێزی سەربازی ئەمریکی و ئەوروپییەکان لە هێزە سەربازییەکانی رووسیا ببێتەهۆی رووداوی نەخوازراوی پێکدادان.

 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین