د. جوتیار عادل: 30 رۆژ جارێك موچە دابەشدەکرێ کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، دڵنیایى دەدات کە مووچەى فەرمانبەران لە کاتى خۆییدا دابەش دەکرێ و دەشڵێت، حکوومەتى هەرێم پابه‌نده‌ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ هه‌ر 30 رۆژ جارێك.

د. جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بە کوردستان24ى ڕاگەیاند، مووچه‌ خۆران دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر به‌ڵێنمان داوه‌، 30 رۆژ جارێك پابه‌ندین به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌وه‌.

دەربارەى ناردنى شایستە داراییەکانى هەرێم و ناردنى (200) ملیارەکە د. جوتیار عادل، دەڵێت، ئەم شایسته‌ داراییانە مافی خۆمانه‌، كه‌س خێرمان پێ ناكات. چاوه‌ڕێین به‌غدا ده‌قی یاسای بودجه‌ی عێراق جێبه‌جێ بكات.

وتەبێژى حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە ئەگەر نەناردنى شایستە داراییەکانى هەرێم و ڕێکنەکەوتنى هەردوولا باس لەوە دەکات کە، حكومه‌تی هه‌رێم هەموو سیناریۆكانى له‌به‌ر چاو گرتووه‌، دەشڵێت، كارمان له‌سه‌ر یاسای بودجه‌ی هه‌رێم كردووه‌، هەروەها لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌ باره‌ی داهات و خه‌رجییه‌وه‌ كردووه‌. به‌رده‌وامین له‌سه‌ر كاری خۆمان، چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ له‌ باره‌ی ره‌شنووسی بودجه‌ی هه‌رێم كراوه‌.

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین