ئەمڕۆ مووچەى چوار وەزارەت دابەشدەکرێت کوردستان- عێراق

نوچەنێت:

وەزارەتى دارایى و ئابوورى حکوومەتى هەرێمى کوردستان ئەمڕۆ مووچەى مانگى  (12)ى چوار وەزارەتى تر دابەشدەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە (17/کانوونى دووەم/2022)، وەزارەتى دارایى و ئابوورى ڕایگەیاند مووچەى مانگى (12)ـى هەر یەکە لە وه‌زاره‌ته‌كانی ، گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن، وەزارەتى سامانه‌ سرووشتییه‌كان، پلاندانان، پیشه‌سازی و بازرگانی دابه‌شده‌كرێت.

تا ئێستا دابەشکردنى مووچەى مانگى (12) بەردەوامە و تا ئێستاش چەند وەزارەت و دەستەیەک مووچەکانیان وەرگرتووە.

جێگەى ئاماژەپێدانە، بە هۆى ڕاگەیاندنى پشووەکانى سەرى ساڵ وەزارەتى دارایى و ئابوورى مووچەى مانگى (12)ـى کانوونى یەکەمى (2021) دواخست بۆ ساڵى نوێ و لە (2)ـى کانوونى دووەمى (2022)، دەستى بە دابەشکردنى مووچەى وەزارەتى تەندروستى کرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین