عێراق پاره‌ى بلۆككراوى خۆى له‌ سویسرا وه‌رده‌گرێته‌وه‌ کوردستان- عێراق

نوچه‌نێت

سالار عه‌بدولستار وه‌زیرى دادى عێراق له‌ دیدارێكى له‌گه‌ڵ لۆكاس جاسه‌ر باڵیۆزى سویسرا له‌ عێراق ئاشكراى ده‌كات، عێراق به‌ پاڵپشتى بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى پاره‌ى بلۆككراوى خۆى له‌ سویسرا وه‌رده‌گرێته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ هه‌شتى حوزه‌یران سالار عه‌بدولستار وه‌زیرى دادى عێراق له‌ راگه‌یێندراوێكدا كه‌ له‌ میدیاكانى عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاشكراى كردووه‌ بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ پاڵپشتى پێدانه‌وه‌ى پاره‌ى بلۆككراوى عێراق له‌ سویسرا ده‌كات.

نووسینگه‌ى وه‌زیرى داد باسى له‌وه‌ كردووه‌ ئه‌مڕۆ وه‌زیر پێشوازى له‌ لۆكاس جاسه‌ر باڵیۆزى سویسرا له‌ عێراق كردووه‌ و تاوتوێى چه‌ندان بابه‌تى گرنگیان كردووه‌.

له‌ به‌شێكى راگه‌یێندراوه‌كه‌ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ كراوه‌ وه‌زیرى داد باسى ئه‌و پاره‌یه‌ى كردووه‌ كه‌ له‌ سویسرا بلۆككراوه‌، به‌ڵام بڕه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كردووه‌.

ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت گوتوویه‌تى، "بڕیارێكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایش هه‌یه‌ كه‌ مافى وه‌رگرتنه‌وه‌ى پاره‌كه‌ به‌ عێراق ده‌دات".

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین