پێشمه‌رگه‌ هێزى تایبه‌ت بۆ ده‌شتى نه‌ینه‌وا ئاماده‌ ده‌كات کوردستانی

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ ده‌كات هێزه‌كانى زێره‌ڤانى هێزێكى تایبه‌تیان مه‌شق پێكردووه‌ كه‌ له‌ رۆڵه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا پێكهاتوون. سه‌باره‌ت به‌ كاردانه‌وه‌كانیش ده‌ڵێ خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ پێشوازى لێ ده‌كه‌ن و میلیشیاكانیش له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌كه‌ نیین و پێیانوایه‌ گرژیى زیاتر دروست ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ دووى ئایار رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید كه‌ له‌ له‌نده‌ن ده‌رده‌چێت، له‌ راپۆرتێكدا باس له‌وه‌ هێزه‌ تایبه‌ته‌ ده‌كات كه‌ دوایین جار هه‌فته‌ى رابردوو له‌لایه‌ن هێزه‌كانى زێره‌ڤانى مه‌شقیان پێكراوه‌.

راپۆرته‌كه‌ رۆشنایى ده‌خاته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى زۆربه‌ى به‌شداربووانى ئه‌م هێزه‌ كه‌ ژماره‌یان 500 كه‌سه‌، له‌ مه‌سیحیه‌كانى ده‌شتى نه‌ینه‌وا پێكهاتوون، ده‌شڵێ هه‌رچه‌نده‌  لیوا عه‌زیز وه‌یسى فه‌رمانده‌ى زێره‌ڤانى له‌ كاتى ته‌واوبوونى خوله‌كه‌ وتارێكى داوه‌ و گوتوویه‌تى ده‌یانه‌وێ به‌م هێزه‌ به‌شدار بن له‌ به‌هێزكردنى فره‌یى و پێكه‌وه‌ژیان، به‌ڵام به‌رپرسانى سیاسى و په‌رله‌مانتارانى عێراق به‌ سه‌ره‌تایه‌كى ده‌زانن بۆ گێڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ى ده‌شتى نه‌ینه‌وا.

عه‌ره‌بى جه‌دید باس له‌وه‌ ده‌كات خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ پێشوازاى له‌ بیرۆكه‌كه‌ ده‌كه‌ن، به‌ تایبه‌تى كه‌ ده‌زانرێت ئه‌و هێزه‌ له‌ رۆڵه‌كانى ناوچه‌كه‌ پێكهاتوون. پێیانوایه‌ ئه‌م كاره‌ هۆكارێك ده‌بێت بۆ دوورخستنه‌وه‌ى میلیشیاكان له‌ شاروشارۆچكه‌كانى تلكێف و حه‌مدانیه‌ و ئه‌لقوش و به‌رتڵه‌ و تلسقۆز و باشیك و كرملێس.

سه‌ركیس كه‌ریم ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى شاره‌وانى تلكێف به‌ عه‌ره‌بى جه‌دید ده‌ڵێ، "هۆكارێكى سه‌ره‌كى نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ى خه‌ڵكى ناوچه‌كه‌ بۆ زێدى خۆیان بوونى ئه‌و هێزه‌ میلیشیایانه‌یه‌". ئه‌و به‌رپرسه‌ى ناوچه‌كه‌ دووپاتى ده‌كاته‌وه‌ بوونى میلیشیاكان له‌ ماوه‌ى  رابردوودا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى ته‌واوبوون بۆ مووسڵ، به‌ تایبه‌تى ده‌شتى نه‌ینه‌وا.

په‌رله‌مانتارانى شیعه‌ له‌گه‌ڵ بیرۆكه‌كه‌ نین و باس له‌وه‌ ده‌كات ئه‌م هه‌نگاوه‌ى پێشمه‌رگه‌ گرژییه‌كان زیاد ده‌كات، به‌ڵام عه‌بدولبارى زێبارى په‌رله‌مانتار له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌كه‌ دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، ئه‌و هه‌نگاوانه‌ به‌ هاوئاهه‌نگى نێوان به‌غدا و هه‌ولێر نراون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین