سەرۆک نێچیرڤان بارزانی فەرمانی هەرێمی بۆ دانیشتنی پهرلهمان دەرکرد
نوچە نێت
ئەمڕۆ سێشەممە (26/تشرینی دووەم/2024) سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، "فەرمانی هەرێمیی ژمارە (417)ی ساڵی 2024ی تایبەت بە گرێدانی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەرکرد."
بە گوێرەی فەرمانە هەرێمییەكەی سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، "پاڵپشت بە حوکمی بڕگەی (3) لە ماددەی (10)ی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەمووارکراو دەرچووە، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بانگهێشتی کاندیدە دەرچووەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ گرێدانی دانیشتنی یەکەمی خولەکە لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 2024/12/2."
دەقی ڕاگەیێندراوەكەی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان:
ئەمڕۆ سێشەممە 2024/11/26 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فەرمانی هەرێمیی ژمارە (417)ی ساڵی 2024ی تایبەت بە گرێدانی دانیشتنی یەکەمی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دەرکرد.
لە فەرمانەکەدا، کە پاڵپشت بە حوکمی بڕگەی (3) لە ماددەی (10)ی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2005ی هەمووارکراو دەرچووە، بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بانگهێشتی کاندیدە دەرچووەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکات بۆ گرێدانی دانیشتنی یەکەمی خولەکە لە کاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە ڕێککەوتی 2024/12/2.
هەر ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا، بەڕێز دڵشاد شهاب گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دەقی فەرمانە هەرێمییەکەی بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستانی خوێندەوە و سەبارەت بە چەندین تەوەری پەیوەندیدار بە فەرمانەکە و هەنگاوەکانی داهاتوو، وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانی دایەوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment