له‌ رۆژى سوپاى عێراق ئه‌مریكا ستایشى هێزى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئه‌مڕۆ به‌ بۆنه‌ى ساڵڕۆژى دامه‌زراندنى سوپاى عێراق، باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ستایشى پێشمه‌رگه‌ ده‌كات و دووپات له‌سه‌ر هاوپه‌یمانى ستراتیژى له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ شه‌شى كانوونى دووه‌م له‌ 101 مین ساڵیادى دامه‌زراندنى سوپاى عێراق، باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا له‌ به‌غدا په‌یامێكى كورتى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و تێیدا هاتووه‌ له‌ویه‌داده‌ ده‌چینه‌ ریزى دۆست و هاوپه‌یمانه‌ عێراقییه‌كانمان بۆ رێزلێنان له‌ خزمه‌تى و قوربانییه‌كانى هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ پێشمه‌رگه‌شه‌وه‌، ستایشى ئه‌و به‌ره‌پێشچوونه‌ نموونه‌ییه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ دژى پاشماوه‌ى داعش به‌ده‌ستیان هێناوه‌".

له‌ به‌شێكى ترى په‌یامه‌كه‌ى باڵیۆزخانه‌ى ئه‌مریكا هاتووه‌، "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پابه‌نده‌ به‌ هاوپه‌یمانى ستراتیژى فره‌ لایه‌نى له‌گه‌ڵ عێراق".

له‌ شه‌شى كانوونى دووه‌مى ساڵى 1921 سوپاى عێراق دامه‌زراوه‌ و ئه‌م سوپایه‌ له‌ چه‌ندان قۆناغیدا له‌ دژى كورد و پێكهاته‌كانى تریش به‌كارهاتووه‌.


 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین