هه‌ندێك له به‌رپرسانى توركمان له كه‌ركووك دژایه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن
لاڤین عومه‌ر، تایبه‌ت به نوچه‌نێت
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین:
هه‌ندێك له توركمانه سیاسییه‌كانى كه‌ركووك زمانی سیاسی‌یان له‌گه‌ڵ هه‌رێم جیاوازه
چونكه سه‌ر به ئه‌جنداى ده‌ره‌كیین
وه‌ك له لێدوانه‌كانیان ده‌رده‌كه‌وێت، سیاسییه توركمانه‌كانى هه‌ولێر جیاوازییه‌كى زۆریان له‌گه‌ڵ سیاسییه توركمانه‌كانى كه‌ركووك هه‌یه، به تایبه‌تى له‌و بابه‌تانه‌ى كه په‌یوه‌ندى به گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمەرگە بۆ كه‌ركووك و به‌رژوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه.
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین سه‌رۆكى پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمانى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ئه‌وه‌ى پشتڕاستكرده‌وه كه جیاوازییه‌كى زۆر له‌نێوان كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانى توركمان له هه‌ولێر و كه‌ركووك هه‌یه و گوتى، "ئەو سیاسه‌تمه‌دارانه‌ى هەولێر سیاسەتێکی نیشتمانیانە پەیڕەو دەکەن، و نوێنەرایەتی راستەقینەی خەڵکی تورکمان دەکەن، سەربە هیچ لایەنێک نین، لە چوارچێوەی هیچ ئاراستەیەکی دەرکی، یاخود لایەنێکی ناوخۆی نەیار ناکەن، نوێنەرایەتی بیروبۆچوونی هەڵوێستی ڕاستەقینەی تورکمانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بەرژەوەندی تورکمان بە تایبەتی و بەرژەوەندی باڵاکانی هەرێمی کوردستان بە گشتی هەبێت لەم چوارچێوە کار‌و سیاسی خۆیان دەکەن".
دواتر محه‌مه‌د سه‌عده‌دین باسى لە هه‌ڵوێستى هه‌ندێك سیاسییه توركمانه‌كان كرد كه به گوته‌ى ئه‌و زمانێكى جیاوازیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان هه‌یه و گوتى، "چونکە ئەو سیاسەتمەدارانەی زمانییان جیاوازە، تەنیا ئامانجیان ئەوەیە دژایەتی لایەنێکی دیاریکراو بکەن، یاخود ئەجندایەكی ده‌ره‌كى جێبه‌جێ بكه‌ن. ئامانجیان ئەوە نییە خزمەت بە خەڵکی تورکمان بکەن، بۆیە تا ئێستا هیچ دەستکەوتێکیان له عێراق بەدەست نەهێناوە".
ئایدن مه‌عروف:
پێشمه‌رگه هێزێكى به‌ڕێزه به‌رگرى له هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌كات
محه‌مه‌د سه‌عده‌دین له لێدوانه‌كه‌ى بۆ "نوچه‌نێت" دووپاتى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، ئه‌و جیاوازییه‌ى كه باسى لێوه ده‌كرێت، له‌ڕووى جه‌ماوه‌رى و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه نییه، به‌ڵكو ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكى سیاسیین ئه‌و جیاوازییه ده‌كه‌ن، محه‌مه‌د سه‌عده‌دین گوتى، "خەڵک کێشەی نییە، تورکمانەکان وەکو پێکهاتەكانى تر گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی کە لە هەرێمی کوردستان پێکەوەژیان هەیە و له شوێنه‌كانى تر باشتره".
له‌ڕووى سیاسییه‌وه په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌و لایه‌نه توركمانیانه چۆنه كه هه‌ندێكیان له كه‌ركووك و هه‌ندێكى تریشیان له هه‌ولێرن؟ ئه‌مه پرسیارێكى تر‌ى نوچه‌نێت بوو ئاراسته‌ى محه‌مه‌د سه‌عده‌دین كرا و ئه‌ویش له وه‌ڵامدا گوتى، "بە شێوازێکی گشتی دەرگامان کراوەیە لەگەڵ هەموو لایەنێکی تورکمانی، ئامادەین کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەنجام بدەین، بەڵام لەبەر ئەوەی ئەوان ئەجندایەکی تایبەت بە خۆیان هەیە، تەنیا لەگەڵ ئەو لایەنانە کۆدەبنەوە کە لەگەڵ ئەجنداو سیاسەتی ئەوان بگونجێت، هەر حزبێکی سیاسی لەگەڵ ئەجندای ئەوان نەگونجێت ئەوان ئامادەنین لەگەڵیان دانیشن، ئێمەش مەجبوور نین، و بە پێویستمان نەزانیوە لەگەڵیان دانیشین، چونکە ئێمە ئەم جۆرە سیاسەتەی پەیڕەوی دەکەین هەم لە ئاستی دەرەوە و لە ئاستی ناوخۆش قبوڵکراوە، خەڵکی تورکمان زیاتر پاڵپشتی ئێمە دەکەن".
به پێچه‌وانه‌ى بۆچوونه‌كانى محه‌مه‌د سه‌عده‌دین، ئایدن مه‌عروف وه‌زیرى هه‌رێم بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان و به‌رپرس له به‌ره‌ى توركمانى له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت نكۆڵى له‌وه نه‌كرد كه جیاوازى له‌نێوان بۆچوونى توركمانه‌كانى هه‌ولێر و كه‌ركووك هه‌بێت، به‌ڵام پێیوابوو ئه‌مه بۆ دابه‌شبوونى جوگرافى و ناوچه‌یى ده‌گه‌ڕێته‌وه، نه‌وه‌ك هۆكارى تر.
ئایدن مه‌عروف گوتى، "بۆی هەیە تورکمانی ئێرە بیروبۆچونی جیاواز بێت لەگەڵ تورکمانێکی کەرکووک، ئه‌مه دەگەرێتەوە بۆ بیروبۆچوونی ئەو ناوچەیە لە رووی جوگرافیاوە، بیروبۆچوونی ناوچەکان وایە، بۆ نموونە لە وانەیە نەتەوەی کورد له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كى تر هه‌ندێك بۆچوونى جیاوازیان هه‌بێت، بۆ عه‌ره‌بیش ئه‌مه هه‌یه".
پێكهاته‌ى توركمان له‌گه‌ڵ پێكه‌وه ژیانن
له‌م روانگه‌یه‌وه ئایدن دووپاتى ده‌كاته‌وه، توركمان له هه‌ر كوێیه‌ك بێت ئه‌وا بایه‌خ به پێكه‌وه‌ژیان ده‌ده‌ن و باس له‌وه‌یش ده‌كات كه توركمانه‌كانى هه‌ولێر و كه‌ركووك په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌كتره باشه. ئایدن گوتى، "ئێمە کۆدەبینەوە لەگەڵ لایەنە سیاسیەکان لە بەغدا و هەولێر و کەرکووک، لەگەڵ ئەوانی دیش کۆبوونەوە دەکرێت و زۆریش ئاساییە، چاودێری ئیشی یەکتریش دەکەین".
له‌ماوه‌ى رابردوودا هه‌ندێك له به‌رپرسانى توركمان له كه‌ركووك له لێدوانه‌كانیان دژایه‌تى گه‌ڕانه‌وه‌ى پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووك و ناوچه‌كانى تر ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه محه‌مه‌د سه‌عده‌دین سه‌رۆكى پارتى گه‌شه‌پێدانى توركمانى له لێدوانه‌كه‌ى بۆ نوچه‌نێت به سه‌رسوڕمانه‌وه ده‌ڵێ، "هیچ هۆکارێکی تر نییە، چونکە پێشمەرگە سوودی بۆ کەرکوک هه‌بووه، چەندەها کردەی تیرۆرستی هەبووە، پیشمەرگە و کارمەندان ئاسایش بوون، کە شکستیان پێ هێناوه. پێشمه‌رگه هێزێكى ده‌ستوورییه به‌ڵام حه‌شدى شه‌عبى هێزێكه ته‌نیا به یاسا ده‌رچووه كه‌چى زۆر لای ئه‌وان ئاساییه هێزێكى مه‌زهه‌بى وه‌ك حه‌شد له كه‌ركووك بێت، كه‌چى دژایه‌تى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن".
له به‌رانبه‌ردا ئایدن مه‌عروف وه‌زیرى هه‌رێمى بۆ كاروبارى پێكهاته‌كان له لێدوانێكى بۆ نوچه‌نێت ره‌تیكرده‌وه هیچ دژایه‌تیه‌كى پێشمه‌رگه له كه‌ركووك كرا بێت و گوتى، "شتی وا بوونی نییە، پێشمەرگە هێزێکی زۆر بەڕێزە، بەرگری لە هەموو نەتەوەکان و پێکهاتەکان لە عێراق کردووە بەبێ جیاوازی".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment