رۆژنامه‌یه‌كى بیانى: كورد هۆشدارى له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌دات کوردستانی

نوچه‌نێت

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ دانوستاندنه‌ ئه‌منییه‌كانى نێوان هه‌رێمى كوردستان و حكومه‌تى فیدڕاڵى ده‌كات و ده‌ڵێ، كورد ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ بكه‌ونه‌ ژێر فشارى سیاسى و بۆیه‌ هۆشداریى له‌و باره‌یه‌وه‌ ده‌دات.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27ى تشرینى یه‌كه‌م "ئۆكتۆبه‌ر" رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید له‌ راپۆرتێكدا باس له‌ مه‌ترسییه‌كانى كورد له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات هه‌ر چه‌نده‌ لێكتێگه‌يشتنى نوێ هه‌یه‌، به‌ڵام كورد مه‌ترسى هه‌یه‌ ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ بكه‌ونه‌ ژێر فشارى سیاسییه‌وه‌.

راپۆرته‌كه‌ روونتر باس له‌وه‌ ده‌كات مه‌به‌ستى كورد ئه‌وه‌یه‌ له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان، رێككه‌وتنى ئه‌منى له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق بكات و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى له‌و ناوچانه‌ دوور بخاته‌وه‌. 

رۆژنامه‌ى عه‌ره‌بى جه‌دید باسى له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ كردووه‌، كه‌ دوێنێ له‌ هه‌ولێر له‌نێوان جه‌مال ئیمینكى سوپاسالارى پێشمه‌رگه‌ و عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌رى جێگرى فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانى عێراق به‌ڕێوه‌چوو، بۆ زیاتركردنى هاوئاهه‌نگى نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان.

له‌ راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌ "لایه‌نى كوردى كه‌ هه‌وڵ ده‌دات هاوكارییه‌ سه‌ربازییه‌كانى له‌گه‌ڵ سوپا فراوانتر بكات، هۆشدارى ده‌دات له‌وه‌ى دۆسییه‌كه‌ نه‌كه‌وێته‌ ژێر فشارى سیاسیه‌وه‌، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكه‌ مه‌به‌ست لێى دوورخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبییه‌ له‌و ناوچانه‌".

ئومێد محه‌مه‌د په‌رله‌مانتارى پێشووى كورد له‌ عێراق لێدوانى بۆ رۆژنامه‌كه‌ داوه‌ و باسى له‌وه‌ كردووه‌ ده‌بێت رێككه‌ه‌تنه‌ ئه‌منییه‌كان به‌گوێره‌ى ده‌ستوور بێت، واته‌ له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و سوپاى عێراق دۆسیه‌ى ئه‌منى ناوچه‌كان به‌ڕێوه‌ببرێت.
 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین