وەزیری پلاندانان: ڕێژەی نێر لە هەرێمی كوردستان لە ڕێژەی مێ زیاترە
نوچە نێت
دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی هەرێمی کوردستان ئەنجامی سەرژمێری بەرایی دانشیتوانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، '' (6) ملیۆن و (370) و (668) کەسە ، بەڵام هێشتا داتابەیسی (4٪)ـی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان لە سیستەمەکەدا دانەبەزیوە.''
ئەمڕۆ دووشەممە (25/تشرینی دووەم/2024) د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرایی سەرژمێریی ئاشکرایکرد و ڕایگەیاند، "رێژەی نێر لە هەرێمی کوردستان 50.4٪ـە و مێ 49.6٪ـە."
بە گوێرەی لێدوانی وەزیری پلانادان ئەنجامە بەراییەکانی سەرژمێری لە هەرێمی کوردستان بەمشێوەیە:
ـ کۆی گشتیی ژمارەی دانیشتووان: زیاتر لە شەش ملیۆن و 370 هەزار کەسە
- ژمارەی نێر، سێ ملیۆن و 200 هەزار و 506 کەس.
- ژمارەی مێ، سێ ملیۆن و 170 هەزار و 162 کەس.
- رێژەی نێر لە هەرێمی کوردستان 50.4٪ـە و مێ 49.6٪ـە
- رێژەی 84٪ـی دانیشتووان شارنشین و 16٪ـیان گوندنشینن.
- 2 ملیۆن و 28 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە هەرێمی کوردستان هەن.
- رێژەی 4.4٪ـی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان سەرووی 65 ساڵن.
- بەتەمەنترین کەس لە هەرێمی کوردستان 126 ساڵە
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment