سەرۆك بارزانی لەبارەی گفتوگۆكانی پرۆسەی ئاشتی پەیامێكی بڵاوكردەوە
نوچە نێت
سەرۆك مەسعود بارزانی كۆبوونەوەی شاندەی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا لە پەیامێكدا بە "هەنگاوێکی ئیجابی و ئومێدبەخش" ناودەبات.
ئێوارەی رۆژی هەینی (11/نیسان/2025) سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمرالی و سەرۆک ئەردۆگان بڵاوکردەوە.
سەرۆك بارزانی لە پەیامەیكەدا ڕاگەیاند، "کۆبوونەوەی نێوان شاندی ئیمرالی و سەرۆک ئەردۆگان هەنگاوێکی ئیجابی و ئومێدبەخشە بۆ چارەسەری کێشەکان."
سەبارەت بە گفتوگۆكانی پرۆسەی ئاستی سەرۆك بارزانی ئاماژەی بەوەشكرد، "پاڵنەرێکی بەهێزیشە بۆ پێشڤەچوونی پڕۆسەی ئاشتی لە تورکیا."
ڕۆژی پێنجشەممە (10-4-2025) شاندی ئیمرالی دەم پارتی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا كۆبوونەوە، سرری سورەیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا کە ئەندامێکی شاندی دەم پارتییە گوتی: "کۆبوونەوەکە زۆر ئەرێنی بوو و هیوای زۆر زیاترمان هەیە".
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment