سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبووەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری دەرەوەی ڕووسیا له‌ کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا كۆبوونەوە و "پەیوەندییەکانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابووریدا تاوتوێ" كرد.

ئەمڕۆ شەممە (12/نیسان/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کارنامه‌که‌یدا له‌ کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، کۆبووه‌وه‌.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا "پەیوەندییەکانی ڕووسیا له‌گه‌ڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌تایبه‌تى له‌ بوارى ئابووریدا تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پێشهاتە سیاسی و ئەمنییە هەنووکەیییه‌کان، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

هەروەك لە ڕاگەیێندراوەكەدا هاتووە، هه‌ردوولا جەختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "به‌ بایه‌خ و گرنگییه‌وه‌ له‌ پەیوەندییەکان له‌نێوان ڕووسیای فیدراڵ و عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانن و خواستى دوولایه‌نه‌یان بۆ فراوانكردنى هاریكاریى هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جیاكاندا، دووپات كرده‌وه‌."

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان دەشڵێت، په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخی سووریا و چه‌ند پرسێکی ‌جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی کۆبوونه‌وه‌که‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین