سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کێتيی ئه‌ورووپا کۆبووەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کێتيی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌نداو لە کۆڕبەندی دیپلۆماسی ئەنتاڵیا کۆبووەوە و هەردوو لا جه‌ختيان له، "‌بره‌ودان به‌ پەیوەندییەکانی هه‌رێمی کوردستان و یه‌کێتيی ئه‌ورووپا و پته‌وكردنى هاوکاريی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جياكاندا كرده‌وه‌."

ئەمڕۆ شەممە (12/نیسان/2025) سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی كار و چالاكييه‌كاندا له‌ کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئانتالیا لەگەڵ ویجی دی مایۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی یه‌کێتيی ئه‌ورووپا بۆ ناوچه‌ی که‌نداو کۆبووەوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا، "هه‌ردوولا جه‌ختيان له‌ بره‌ودان به‌ پەیوەندییەکانی هه‌رێمی کوردستان و یه‌کێتيی ئه‌ورووپا و پته‌وكردنى هاوکاريی هاوبه‌ش له‌ بواره‌ جياكاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها پێشهاته‌ ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تییه‌کان و کاریگه‌رییان له‌سه‌ر عێراق و کوردستان و ناوچه‌ی که‌نداو، تاوتوێ کرد."

هەروەک لە ڕاگەیێندراوەکەدا هاتووە، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر " گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قاميگرى له‌ ناوچه‌كه‌دا‌ له‌ ڕێگه‌ى بره‌ودان به‌ زمانى لێكگه‌يیشتن و گفتوگۆى ئاشتييانه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ و گرژييه‌كان و دوورخستنه‌وەى ناوچه‌كه‌ له‌ ئاڵۆزيى زياتر. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ باس له‌ ئاماده‌يى و ڕۆڵى يه‌كێتيى ئه‌ورووپا كرا."

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین