سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگریی تورکیا کۆبووەوە کوردستانی

نوچە نێت

ڕۆژی شەممە (14/نیسان/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لە چوارچێوەی کۆڕبه‌ندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا، له‌گه‌ڵ یاشار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگریی تورکیا، کۆبووه‌وه‌.

سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، له‌ کۆبوونه‌وه‌که‌دا "پەیوەندییەکانی توركیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی کوردستان و هاریكاریى هاوبه‌شیان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌که‌، تاوتوێ کرا، هەروەها ده‌رباره‌ی بارودۆخی عێراق و پێشهاته‌کانی ناوچه‌که‌ به‌گشتى، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌."

ڕاگەیێندراوەكە ئاماژە بەوە دەكات، هه‌ردوولا "پرۆسه‌ى ئاشتییان له‌ توركیا به‌ گرنگ و مێژوویى له‌ قه‌ڵه‌م دا و جه‌ختیان له‌ گرنگیى كاركردن بۆ سه‌رخستنى پرۆسه‌كه‌ كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگیى بره‌ودان به‌ كارى پێكه‌وه‌یى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان وڵاتانى ناوچه‌كه‌، بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى و دوورخستنه‌وەى ناوچه‌كه‌ له‌ كێشه‌كان و ئاڵۆزیى زیاتر."

هاوكات لە كۆبوونەوەكەی نێوان سەرۆكی هەرێمی كوردستان و وەزیری بەرگریی توركیا، چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى مایه‌ى بایه‌خى هه‌ردوولا بوو تاوتوێ كراوە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین