سەرۆك نێچیرڤان بارزانی و ئەحمەد شەرع كۆبوونەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی سووریا لە چوارچێوەی کۆڕبەندی دیپلۆماسیی ئەنتاڵیا لە تورکیا كۆبوونەوە و "داهاتووى پەیوەندییه‌كانى سووریا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش تاوتوێ كرد".

ڕۆژی هەینی (11/نیسان/2025) سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ئەحمەد ئه‌لشەرع سەرۆککۆماری سووریا، کۆبووەوە.

سەرۆك نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکسدا رایگەیاند، "خۆشحاڵ بووم بە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک ئەحمەد شەرع لە ئەنتاڵیا."

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، ، "دۆخی سووریامان تاوتوێ کرد" و ئەحمەد شەرع "روانگەی خۆی بۆ سووریایەکی داهاتوو خستەڕوو کە هەموو خەڵکی وڵاتەکە لە ئامێز بگرێت."

هاوكات سەرۆك نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "ستایشی روانگە گشتگیرەکەی ئەوم کرد و لە پشتیوانیی بەردەواممان دڵنیاکردەوە."

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەكەیدا ئەوەشی نووسیوە، "جەختمان لە پابەندبوونی هاوبەشمان بە شەڕی بەردەوامی دژی داعش کردەوە."

 ڕاشیگەیاند، "دڵخۆش بووم بە پابەندبوونی سەرۆک شەرع بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەکە." 

 هاوكات سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیێندراوێكدا دەڵێت، لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "داهاتووى پەیوەندییه‌كانى سووریا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستانیان له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێیه‌تیى باش و به‌رژه‌وه‌ندیى هاوبه‌ش تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى داعش، كرده‌وه‌."

سه‌رۆك كۆمارى سووریا دید و ڕوانینى خۆى بۆ سووریا خسته‌ ڕوو كه‌ "هه‌موو پێكهاته‌كانى بگرێته‌ خۆى و وڵاتى هه‌موو هاووڵاتییان و پێكهاته‌كانى بێت و ده‌ستوور مافه‌كانیان بپارێزێت."

هەروەها دەشڵێت، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، "وێڕاى ستایشى ڕوانینى سه‌رۆك كۆمارى سووریا، جەختی لەسەر گرنگیی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاته‌كه‌ و چاره‌سه‌رى سیاسییانه‌ى كێشه‌كان کردەوە بە شێوەیەك کە مافی هەموو پێکهاتەکانی، به‌تایبه‌تى گه‌لى كورد له‌ سووریا‌ مسۆگەر بکات و ببێته‌ هۆى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له‌ ناوچه‌كه‌دا."

هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رۆككۆمارى سووریا جه‌ختى "له‌ خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ هه‌بوونى په‌یوه‌ندیى به‌هێز له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه‌ کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوولا بکات و یارمەتیدەر بێت لە بەدیهێنانی ئارامى و پاراستنى سەقامگیری لە ناوچەکەدا."

ڕاگەیێندراوەكە ئاماژە بەوەش دەكات، ئاڵۆزییه‌كانى ناوچه‌كه‌ و كاریگه‌رییان به‌سه‌ر عێراق و سووریاوه‌، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین