سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی کۆبووەوە
نوچە نێت
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (12/نیسان/2025) سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د ئه‌بولغه‌یت، ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی کۆبووه‌وه.
بە گوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، "له کۆبوونه‌وه‌که‌دا پەیوەندییەکانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ کۆمکاری عه‌ره‌بی تاوتوێ كران، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌ولێر-به‌غدا، پێشهاته سیاسییه‌کانی عێراق و ناوچه‌که، گرنگیى پاراستنى سه‌قامگیری و به‌هێزکردنی دیالۆگ بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، بیروڕایان گۆڕیتەوە".
ڕاگەیێندراوەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، "سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانی ستایشى هه‌وڵه‌كانى کۆمکاری وڵاتانی عه‌ره‌بی بۆ پاراستنى ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که كرد، هه‌روه‌ها ڕۆڵى ئه‌بولغه‌یت و كۆمكارى له لێكنزیككردنه‌وه‌ى بۆچوونى وڵاتانى ئه‌ندام، به ئه‌رێنى هه‌ڵسه‌نگاند".
لای خۆیەوە، ئه‌مینداری گشتیی کۆمکاری عه‌ره‌بی، به‌ره‌وپێشچوون و ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگیرى له عێراق و ناوچه‌كه، به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment