سەرۆك بارزانی و سوودانی جەخت لە تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەكان و چارەسەریی كێشەكان دەكەنەوە کوردستانی

نوچە نێت

سەرۆک مەسعود بارزانی لەگەڵ محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووەوە، باسیان لە دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و ناوچەكە کرد.

ڕۆژی شەممە (12/نیسان/2025) بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە، لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵ كرد.

ڕاگەیێندراوەکەی بارەگای بارزانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی "بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانكاری و پێشهاتەكان لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و ناوچەكە كرا، هەروەها جەختیش لە هەماهەنگیی نێوان لایەنە عێراقییەكان بۆ تێپەڕاندنی قەیران و ئاڵنگارییەكان و چارەسەریی كێشەكان كرایەوە".

پەیوەندییەكانی نێوان حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراقی فیدڕاڵ تەوەری تری کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و سەرۆک وەزیرانی عێراق بوون.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین