ڕۆژی یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دیاریكرا کوردستانی

نوچە نێت

وتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كورستان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، هەفتەی ڕابردوو یەكەم دانیشتنی كۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 26)-11-2024( دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فەرمانی هەرێمیی دەرکرد بۆ ئەوەی رۆژی دووشەممە، (2-12-2024) کاژێر یەکی دوای نیوەڕۆ یەکەم کۆبوونەوەی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت."

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، "لیستی ناوی ئەندام پەرلەمانە سەرکەوتووەکان لەلایەن کۆمیسیۆنەوە ڕەوانەی سەرۆکایەتیی هەرێم کراوە".

گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردەوە، "لەماوەی ڕابردوودا بۆشایی دروست ببوو، بەهۆی نەبوونی دانیشتنی پەرلەمان، هیوادارین، لەماوەی داهاتوو، بە تایبەت ئەم هەفتەیە و هەفتەی داهاتوو ئەم بۆشاییە پڕبکرێتەوە."

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین