دادگای تورکیا ئۆجەلان سزا دەدات تورکیە

نوچە نێت

عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری پەکەکە کە لە ساڵی (1999)ەوە لە ئیمرالی بەنکراوە، ئاشکرابووە لەلایەن دادگای تورکیاوە لە (16)ی مانگی رابردوو بۆماوەی سێ مانگ "سزای تەمبێکردنی"بەسەریدا سەپێندراوە.

ئەمڕۆ شەممە (دووی تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (بیرگون) بڵاویکردەوە، لەکاتێکدا لە تورکیا باس لە دەستپێکردنەوەی گفتوگۆ و پرۆسەی چارەسەری نوێی ئاشتی هەیە، وە لەدوای ئەوەی دەوڵەت باخچەلی لە پەرلەمانی تورکیا دەستی بۆ پەرلەمانتارانی دەم پارتی درێژکردەوە، ئاشکرابووە عەبدوڵڵا ئۆجەلان "سزای تەمبێکردنی" نوێی بۆماوەی سێ مانگ بەسەردا سەپێندراوە، دادگا دەیەوێت بەهۆی ئەوسزایەوە رێگری لە چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بگرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پارێزەرانی کۆمپانیای یاسایی ئەسرین کە نوێنەرایەتی ڕێبەری پەکەکە دەکات رایگەیاندووە، لەم دواییانەدا چەند داواکارییەکیان پێشکەش بە پۆستی دادوەری بورساکردووە بۆ کۆبوونەوەی بنەماڵەکەی لەگەڵ ئۆجەلان، هەروەها لە (16)ـی مانگی رابردوو لەلایان دادگای بورساوە ئۆجەلان بۆماوەی سێ مانگ سزادراوە و تاوەکو ئێستاش هۆکاری ئەو سزایە لەلایان دادگاوە ئاشکرا نەکراوە و پارێزەرانی ئۆجەلان لەئێستادا تانەیان لەو بڕیارە داوە.
لەدوای ئەوەی پرسی پرۆسەی ئاشتی و چارەسەری پرسی کورد لە تورکیا گفتوگۆی لەبارەیەوە دەکرێت، لەدوای چوار ساڵ عومەر ئۆجەڵان لە (23)ـی مانگی رابردوو رێگەیانپێدا سەردانی عەبدولڵا ئۆجەلان بکات و ئەویش لەپەیامێکیدا رایگەیاندبوو کە هێشتا گۆشەگیری بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین