هاکان فیدان: حکومەتەکەی نەتانیاهۆ بەردەوامە لە یاریکردن بە ئاگر تورکیە

نوچە نێت

هاکانفیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە لێدوانێکدا رەخنە لە ئیسرائیل دەگڕێت و دەڵێت، "جینۆساید بەردەوامە لە غەززە، حکومەتەکەی نەتانیاهۆ بەردەوامە لە یاریکردن بە ئاگر."

ئەمڕۆ هەینی (30/ئاب/2024) ماڵپەری (سی ئێن ئێن) بڵاویکردەوە، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە سەردانێکیدا بۆ سلۆڤینیا لە لێدوانێکدا سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان رایگەیاند، کە تاوەکو ساڵی (2026) چەندین رێککەوتنیان واژۆکردووە لەگەڵ ئەو وڵاتە.

فیدان سەبارەت بە ناسندنی فەڵەستین وەک دەوڵەت لەلایەن خۆیەوە سوپاسی دەسەڵاتدارانی سلۆڤینیای کرد. 

وەزیری دەرەوەی تورکیا رەخنەی توند لە ئیسرائیل دەگرێت و دەڵێت، "جینۆساید بەردەوامە لە غەززە، دڕندەیی ئیسرائیل گەیشتۆتە رادەیەک خەڵکی غەززە لە برسیێتی و توێنێتی بەجێدەهێڵن، هەروەها هەموو بەها مرۆییەکان لەژێر پێی خۆی داناوە و تەنانەت مزگەوت و نەخۆشخانە و قوتابخانە و کڵێساش بۆردومان دەکات." 

فیدان ئاماژە بەوەش دەکات، "حکومەتەكەی نەتانیاهۆ بەردەوامە لە یاریکردن بە ئاگر، دەیەوێت ئەو درندەییەی لە غەززە ئەنجامی دەدات بگوازێتەوە بۆ کەناراوەکانی ڕۆژئاوا، ئەوەی لەبەرامبەر ئەو تاوانانە بێدەنگە بەدڵنیاییەوە تاوانبارە، دەبێت کۆتایی بە دڕندەیی ئیسرائیل بهێنرێت و تاکە رێگەش بۆ ئاشتیەکی بەردەوام دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆ بۆ فەڵەستینە."

  

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین