توركیا و سووریا رێككەوتن لەسەر ئاساییكردنەوەی پەیوەندییەكانیان
نوچەنێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (10/ئاداری/ 2023) ماڵپەڕی (خەلیج جەدید) بڵاویكردەوە وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راگەیێندراوێكی لەسەر ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا و فەیسەڵ میقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا و مەولوود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا و حوسێن ئەمیر عەبدولەهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران بڵاوكردەوە، لە بەشێكی راگەیێندراوەكە هاتوو وەزیرانی هەر چوار وڵات رێككەوتن جێگرەكانیان راسپێرن بۆ ئامادەكردنی نەخشەڕێگەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان ئەنقەرە دیمەشق، بە هەمانهەنگی لەگەڵ وەزیرانی بەرگری و دەزگای هەواڵگری هەرچواروڵات.
سەبارەت بەو كۆبوونەوە سێرگی لاڤرۆڤ رایگەیاند، ئەو كۆبوونەوە ئەگەری نوێ بۆ دانیشتنەكانی ئاستانا بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی رووسیا دەكاتەوە، ئەوەش كاریگەری لەسەر دۆخی ناوەچەكە و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی دەبێت.
سەبارەت بە نەخشەرێگەكەش وەزیری دەرەوەی رووسیا گوتی، ئەو نەخشە رێگەیە چەند پرەنسیپێكی تێدایە، كە گرنگترین رێزگرتنە لە سەروەری سووریا و یەكپارچی خاكی ئەو وڵاتە و رێزگرتن لە هەموو پەیماننامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، پارێزگاری لە پەیوەندی دۆستانەی دراوسێیەتی، هەماهەنگی بەتین بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە هەموو جۆرەكانی، كاركردنی هاوبەش بۆ بەرەنگاربوونەوەی جووڵانەوە جوداخوازەكانی لەدەرەوە پاڵپشتی دەكرێن.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment