توركیا گرێبەستی ئێف 16 لەگەڵ ئەمەریكا كەم دەكاتەوە
نوچە نێت
ئەمڕۆ چوارشەممە (27/ تشرینی دووەم/2024) ماڵپەڕی (جەزیرە) بڵاویكردووە، یەشار گولەر رایگەیاند، گرێبەستی كۆتایی بۆ فڕۆكە نوێكان گەیشتۆتە حەوت ملیار دۆلار.
پێشتر بڕیار بوو توركیا (40) فڕۆكەی جۆری ئێف 16 بلۆك 70 لە كۆمپانیای لۆكهید مارتنی ئەمەریكی بكرێت، (79) فڕۆكەشی بۆ نوێ بكاتەوە، تائێستاش بۆ ئەو گرێبەستە ملیار و (400) ملیۆن دۆلاری داوە.
بەگوێرەی شارەزایانی سەربازیی ئێستا بەهۆی توانای كۆمپانیای تۆساش بۆ نوێكردنەوەی ئەو فڕۆكانە لەناوخۆ بەشێكی گرێبەستەكەی لەگەڵ ئەمەریكا هەڵوەشاندۆتەوە، ئەوەش پشتبەستن بەخۆی بەهیز دەكات.
سەبارەت بە فڕۆكەی جۆری ئێف 35 گولەر خواستی گەڕانەوەی وڵاتەكەی بۆ گەڕانەوە بۆ پڕۆگرامی ئەو فڕۆكانە دەربڕی، كە لەدوای (2019) بەهۆی كڕینی سیستەمی بەرگری ئێس 400 رووسیا واشنتن توركیای لەو پڕۆگرامە دوورخستەوە، كە بڕیار (40) فڕۆكە لەو جۆرە بكڕێت.
لە پاڵ گرێبەستی ئێف 16 توركیا سەرقاڵی هەوڵدانە بۆ كڕینی فڕۆكەی یۆرۆفایتەر تایفۆن، كە ئەڵمانیا و بەریتانیا و ئیتاڵیا و ئیسپانیا بەرهەمیان هێناوە، لەلایەكی دیكەشەوە ئەنقەرە بەردەوامە لە پەرەپێدانی فڕۆكەی شەڕكەری كان كە لەناوەخۆی درووستكردنی، كە هەنگاوێكی نوێیە بۆ بەهێزكردنی پیشەسازی بەرگری نیشتیمانی.
بەگوێرەی چاودێرانی سەربازیی توركیا بە گەورەترین بەكارهێنەری فڕۆكەی ئێف 16 دادەندرێت، كە زیاتر لە (200) فڕۆكەی لە جۆرەكانی (بلۆك 30، 40، 50)ی هەیە.لەگەڵ كەمكردنەوەی گرێبەستی ئەو جۆرە فڕۆكە ئەو بڕیارە دەرخەری ئەوەیە توركیا هەنگاوی بەرەوبەهێزكردنی بەرهەمهێنانی ناوخۆی و كەمكردنەوەی پشتبەستن بە دەرەوە ناوە.
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment