وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا: گه‌شته‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى به‌هۆى چالاكى په‌كه‌كه‌ راگيرا  تورکیە

نوچەنێت

تانگۆ بلگیچ، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، له‌ سێى نيسانه‌وه‌ تاوه‌كو سێى ته‌مووزی ئەمساڵ ئاسمانى توركيا به‌ ڕووى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى داخرا، به‌هۆى زۆربوونى چالاكييه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌م شاره‌.

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ (پێنجى/نيسان/2023) ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، تانگۆ بلگیچ، وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا رايگه‌ياند، "بۆمان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ چالاكييه‌كانى رێكخراوى په‌كه‌كه‌ زۆربه‌چرى له‌ فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ده‌ستى پێكردووه‌، هه‌ربۆيه‌ش له‌ چوارچێوه‌ى هاتنه‌ ناوه‌وه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌م رێكخراوه‌ بۆناو فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ئاشكرابووه‌ به‌مه‌ش هه‌ره‌شه‌ بۆسه‌ر فرۆكه‌ خانه‌كان دروست ده‌كات بۆيه‌ش فرين و نيشتن راگيراوه‌." 

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستپێكردنى گه‌شته‌كان تونجو بيلگيچ رايگه‌ياند، "ئه‌م برياره‌ى دراوه‌ له‌يه‌كه‌م قۆناغدا تاوه‌كو سێى ته‌مووزى (2023) جێبه‌جێ ده‌كرێت، له‌دواى ئه‌مه‌ش پێداچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دواين پێشهاته‌كان ده‌كرێت ئه‌وكات بريارى نوێى ده‌درێت."ئيبراهيم كاڵن: هه‌گيز رێگه‌ به‌ بوونى په‌كه‌كه‌ ناده‌ين هێڵانه‌ له‌ سلێمانى و مه‌خموور دروستبكه‌ن
لەلايەكى ترەوە ئيبراهيم كاڵن، گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا سه‌باره‌ت به‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى دوو هێليكۆپته‌ره‌كه‌ى سەر بەهێزەكانى رۆژئاواى كوردستان رايگه‌ياند، "ئێمه‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ به‌دواداچوونمان بۆ ئه‌م رووداوه‌ كردووه‌، به‌شێوه‌يه‌كى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بين له‌ شه‌ڕكردن دژى ئه‌م رێكخراوانە." 
له‌به‌شێكى ترى قسه‌كانى كاڵن ئه‌مانه‌شى خسته‌ڕوو، "ئه‌نقه‌ره‌ هه‌مسشه‌ به‌شداربووه‌ له‌ يه‌كپارچه‌ى عێراق و پشتيوانى بووه‌ بۆ ئاشتى و ئارامى له‌ ڕووى كۆمه‌ڵايه‌تى و نه‌ته‌وه‌يى وه‌ به‌رده‌واميش ده‌بێت له‌و كارانه‌ى." 
كاڵن ئاماژه‌ى به‌ بوونى په‌كه‌كه‌ له‌ عێراق كردوو گوتى، "ئێمه‌ ده‌بێت هه‌نگاوێك بنێن بۆ ئه‌وه‌ى خاكى عێراق نه‌بێته‌ شوێنێك بۆ رێكخراوى په‌كه‌كه‌ و يه‌په‌گه‌، به‌ دڵنيايش بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق و هه‌ولێر قسه‌ده‌كه‌ين، به‌ڵام به‌تايبه‌تى له‌ شارى سلێمانى ئێمه‌ ئاگادارين زۆر به‌جددى رێكخراوى په‌كه‌كه‌ بوونى هه‌يه‌ و خۆى رێكخستووه‌. ئێمه‌ هه‌رگيز چاو له‌م شته‌ داناخه‌ين، له‌وانه‌يه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ سلێمانى و له‌ مه‌خمورو له‌ هه‌ر شوێنێكى تر بێت له‌ هه‌ر شوێنێك بێت ئه‌م رێكخراوه‌ هه‌رگيز رێگه‌ ناده‌ين له‌و شوێنانه‌ هێڵانه‌ دروست بكه‌ن بۆ وڵاته‌كه‌مان ببنه‌ هه‌ڕه‌شه‌." 

لە چەند رۆژی رابردوو حكومەتی توركیا گەشتی ئاسمانی بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی راگرت، پێشتریش لە (2017) جارێكی گەشتەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی راگرت. 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین