مەدحەت سانجار: ئێمه هيچ پهيهوهندييهكمان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه نييه
وەرگێڕانی: دنیا ئەحمەد
مەدحەت سانجار، هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په، له به‌رنامه‌يه‌كى راسته‌وخۆدا رايگه‌ياند، "پاتهكهى ئێمه به‌دڵنياييه‌وه ئانجى ئاشتييه و هيچ پهيوهندييهكمان به رێكخراوى په‌كه‌كه‌وه نييه."
هاوسه‌رۆكى هه‌ده‌په، به‌شدارى له به‌رنامه‌يه‌كى راسته‌وخۆ كرد، سه‌باره‌ت به پهيوندييان له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى په‌كه‌كه رايگه‌ياند، "ئێمه سياسيه‌كى ديموكراسى په‌يره‌و ده‌كه‌ين، پارته‌كه‌ى ئێمه له په‌رله‌مان پێكهاتووه له (100) كه‌س و هه‌موو كۆبوونه‌وه‌كانمان (8) كاتژمێر ده‌خايه‌نێت، ئه‌و گفتوگۆيانه‌ى لێره‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ين ئه‌م سياسه‌ته به‌رهه‌م دێنێت، له ڕاستيدا شايه‌نى ئه‌مه نييه هه‌ركاتێك حكومه‌ت ويستى له‌سه‌ربێت به‌كارى ده‌هێنێت و هه‌ركاتێكيش دژى وان بوو ههڵيدهسپێرێت، هه‌ده‌په به‌راستى پارتێكه بۆ ئاشتى و دڵنياييه ئه‌م قسه‌يه‌ش به‌ڕوونى ده‌لێم. ئێمه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوى په‌كه‌كه هيچ پهيوهندييهكمان نييه و ئه‌مه‌ش زۆر ڕوونه."
له‌پاش ئه‌وه‌ى شه‌ش پارته‌كه‌ى سه‌رمێز دوا كۆبوونه‌وه‌يان ئه‌نجامدا بۆ دياريكردنى كانديدێكى هاوبه‌ش بۆ سه‌رۆكايه‌تى كۆمار، هه‌روه‌ها هيچ هه‌نگاوێكيان نه‌ناوه بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پارتى هه‌ده‌په، ئه‌م پارته‌ش چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر برياريدا بهكانديدى تايبه‌تى خۆيان به‌شدارى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌م ساڵى توركيا بكه‌ن. هه‌روه‌ها هه‌ده‌په به‌راسته‌وخۆ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد كه پشتگيرى له مێراڵ ئه‌كشنار، سه‌رۆكى پارتى باشه‌و و مه‌نسور ياڤاش، سه‌رۆكى شاره‌وانى ئه‌نقه‌ره ناكات. هه‌روه‌ها گڵۆپى سه‌وزيان بۆ كه‌مال كڵيچدار ئۆغڵو داگيرساندووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئه‌مجاره‌ى شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن مێراڵ ئه‌كشنار، سه‌رۆكى پارتى باشه، پێشنيارى كانديدكردنى مه‌نسور يه‌ڤاش ياخود ئه‌كره‌م ئيمامئۆغڵوى كردووه بۆ پۆستى سه‌رۆكايه‌تى، به‌ڵام له‌لايه‌ن كه‌ماڵ كڵيچدارئۆغڵو، سه‌رۆكى پارتى گه‌لى كۆمارى، بهرامبهرداوهكهى ئه‌كشنار ڤيتۆى به‌كارهێناوه.
لهلايهكيترەوە كليچدارئۆغڵو چاوى له كانديد بووى خۆيه‌تى به‌دروشمى، "جارێك من تاقيبكه‌نه‌وه، من وادێم ئه‌ى جيهان" به‌ڵام هيچ وه‌ڵامێكى له‌لايه‌ن پارتى باشه‌وه ده‌ستنه‌كه‌وتووه.
هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌نوسانى لايه‌نگرى جه‌هه‌په، له‌پاش ئه‌م ڕووبه‌روو بوونه‌وه‌ى ئه‌كشنار و كلێچدارئۆغڵو، پێيان وايه ئه‌كشنار ده‌توانێت خۆى كاديد بكات به‌رامبه‌ر كليچدارئۆغڵوى.
هه‌ده‌په ڤيتۆى به‌رامبه‌ر پێشنياره‌كانى ئه‌كشنار به‌كارهێناوه، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا گارۆ پهيلان، په‌رله‌مانتارى هه‌ده‌په، راسته‌خۆ بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد كه پشتگيرى له مێراڵ و مه‌نسور يه‌ڤاش ناكه‌ن و رايگه‌ياند، "هه‌ڵوێستى ئێمه زۆر ڕوونه، دروشمه‌كانى ئێمه رايده‌گه‌يه‌نێت كه هه‌ده‌په هيچ شانسێكى نييه بۆئه‌وه‌ى پشتگيرى له مێراڵ و نهمهنسوور يه‌ڤاش بكات."
له‌پاش ئه‌م پێشهاتانه‌ى ئه‌م دواييه ناكۆكيهكان قوڵترده‌بنه‌وه بۆ ديارى كردنى كاندى هاوبه‌شى ئۆپۆزسيۆن. هه‌ده‌په لێدوانێكى نوێى سه‌باره‌ت به كانديدى شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن كردوه‌و گڵۆپى سه‌وز بۆ ناوێكى ئه‌م شه‌ش پارته هه‌ڵكرد.
ساروهان ئۆلوچ، جێگيرى سه‌رۆكى گروپى هه‌ده‌په، له چاوپێكه‌وتنێكدا سه‌باره‌ت به چۆنييه‌تى سه‌يركردنى هه‌ده‌په بۆ كانديدبوونى كه‌ماڵ كڵيچدار ئۆغڵو ده‌كه‌ن رايگه‌ياند، "ئێمه ئه‌وشته‌مان هيچ پێ‌باش نييه و وا ناشيبينين كه باسى دياريكردنى كانديدى هاوبه‌شى شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن بكه‌ين، ئێمه له‌ڕووى رێزى سياسيه‌وه ناوێك ناڵێين بۆ ئه‌وه‌ى له ده‌ره‌وه ببێته بارودۆخێكى سه‌پاندن له دياريكردنى كانديدى شه‌ش يارتهكه ئه‌مه‌ى به گونجاو نازانين بلێين ده‌بێت ئه‌مه ببێته كانديد. به‌دڵنياييه‌وه كه‌ماڵ كليچدارئۆغڵو سه‌ركرده‌يه‌كى سه‌ره‌كى به نرخه له‌نێو شه‌ش پارته‌كه‌ى ئۆپۆزسيۆن، نييه‌تى ئێمه ڕوونه ئه‌مه‌ش هه‌مووكات ده‌يڵێين. به‌ڵام ئێمه هه‌رشتێك سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته بڵێين ده‌بێته بێرێزى به‌رامبه‌ر به شه‌ش پارته‌كه و بۆيه‌ش زۆر به ئاگادارييهوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌دوێين."
سەرچاوە: ahaber
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment