شه‌بنه‌م كۆرور: سوپاى توركيا چه‌كى كيميايى له‌ دژى په‌كه‌كه‌ به‌كارهێناوه‌ شیکاری

نوچەنێت

وەرگێڕانی: دونیا ئەحمەد

شه‌بنه‌م كۆرور فينجانجى  سەرۆکی یەکێتی پزیشکانی تورکیا دەڵێت، "دواى لێكۆڵينه‌وه‌م لەسەر چەند ڤیدیۆیەک، وا دياره‌ ئه‌و گازه‌ى به‌كارهێنراوه‌ راسته‌وخۆ كاريگه‌رى له‌ شەبەكەی ده‌مار ده‌كات، سه‌ربارى ئه‌وەى ئه‌م گازه‌ قه‌ده‌غه‌يە، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ واده‌رده‌كه‌وێت ئه‌م جۆره‌ چه‌كانه‌ به‌كارهێنراوه.‌" 

ماڵپه‌رى (بى بى سى) بڵاويكرده‌وه‌، سه‌رۆكى داواكارى گشتى ئه‌نقه‌ره‌ داواى له‌ دادگاى دادوه‌رى ئه‌نقه‌ره‌ كرد به‌هۆى ئه‌و لێدوانه‌ى سه‌باره‌ت به‌ سوپاى توركيا له‌ به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى دژى په‌كه‌كه‌، شه‌بنه‌م كۆرور فينجانجى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پزيشكى توركيا ده‌ستگير بكرێت و له‌ كاره‌كه‌شى دووربخرێته‌وه‌. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م قسانه‌ى فينجانجى ئاكپارتى و مه‌هه‌په‌ كاردانه‌وه‌يان به‌رانبه‌ر ئەو كارە پيشان داوە. 

شه‌بنه‌م فينجانجى، هه‌فته‌ى ڕابردوو به‌شدارى له‌به‌رنامه‌يه‌كى ته‌له‌فزيۆنى كرد، له‌كه‌ناڵى ميديا نيوز، ئاژانسى فيران له ‌دواين ساته‌كانى ئه‌ندامانى كوژراوى په‌كه‌كه‌ى كۆڵیيه‌وه‌، شه‌بنه‌م له‌به‌رنامه‌كه‌دا رايگه‌ياند، "ئه‌و گازه‌ كيمياييه‌ى به‌كارهێنراوه‌ بۆ به‌ئامانج گرتنى كۆئه‌ندامى ده‌مار به‌كارهێنراوه‌. داواش ده‌كات لێژنه‌ سه‌ربه‌خۆكان لێكۆلينه‌وه‌يه‌ك ئه‌نجام بده‌ن." 

هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ده‌ستگيركردنى شه‌بنه‌م، سه‌رۆكى داواکاری گشتى ئه‌نقه‌ره‌ راگه‌ياندنێكى بڵاوكرده‌وه‌ و دەڵێت، "به‌هۆى ئه‌و لێدوانانه‌ى به‌ ميدياكانى په‌كه‌كه‌ دراوه‌. له‌لايان شه‌بنه‌م كۆرور فينجانجى سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى پزيشكى توركيا، له‌ چوارچێوه‌ى ئه‌م پشكنينانه‌ى ده‌ستى پێكردووه ‌له‌ نووسينگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كانى ئه‌م ڕێخراوانه‌ بريارمانداوه‌ له‌ به‌روارى (26)ى ئه‌م مانگه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت، له‌پاش لێكۆلينه‌و له‌ ئه‌نقه‌ره‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ بۆ شارى ئه‌سته‌نبۆڵ و له‌وێدا ده‌ستبه‌سه‌ره"

له‌لايه‌كى تر له‌ 20ى تشرينى يه‌كه‌مدا، سه‌رۆكى داواكارى گشتى ئه‌نقه‌ره‌، رايگه‌ياند، "پشتگيرییكردن له‌ پروپاگه‌نده‌ى ئه‌م ڕێخراوه‌ به‌ تاوانى سوكايه‌تییكردن به‌ نه‌ته‌وه‌ى تورك و كۆمارى توركيا و سوپاى توركيا و داموده‌زگا و ئۆرگانه‌كانى ده‌وڵه‌ت برياردرا به‌ ده‌ست به‌سه‌ركردنى و ده‌ستمان كردووه‌ به‌ لێكۆلينه‌وه‌ له‌گه‌لى " 

رۆژی سێشه‌ممه‌، فه‌رمانده‌یى باره‌گاى په‌كه‌كه‌، لە راگەیێندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ ئاماژە بەوە دەكات، "سوپاى توركيا له‌ ئۆپه‌راسيۆنه‌كانى دا له‌باكوورى عێراق له‌ مانگى شوباتى ساڵى (2021) له‌ چياكانى مه‌تين و ناوچه‌كانى زاب و ئاڤاشين، چه‌كى كيميايى و گازى ژه‌هراوييان به‌كارهێناوه‌ ئه‌م جۆره‌ چه‌كانه‌ له‌ ياسايى نێوده‌وڵه‌تى قه‌ده‌غه‌كراوه‌ سوپاى توركيا له‌ دژى په‌كه‌كه‌ به‌كارى هێناوه‌. هه‌روه‌ها له‌ ساڵى (2021)ه‌وه‌ تا وه‌كو ئه‌مرۆ (367) جار بۆمبى قه‌ده‌غه‌كرا و چه‌كى كيميايى به‌كارهێنراوه‌ له‌ هێرشه‌كاندا و له‌ئه‌نجامدا (46) په‌كه‌كه‌ گيانيان له‌ ده‌سنداوه‌" 

هه‌روه‌ها پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) له‌ په‌رله‌مانى توركيا داوايه‌كى كرد سه‌باره‌ت به‌ به‌كارهێنانى چه‌كى كيميايى له‌ لايه‌ن سوپاى توركياوه پێشكه‌ش، تێیدا داواى وه‌ڵامى له‌ خولوسى ئه‌كار وه‌زيرى به‌رگرى توركيا كرد. 

هاوکات هەفتەى ڕابردوو سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌ پەیوەست به‌م بابه‌ته‌ گوتى "سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆيانه‌ پێويسته‌ شاندێكى نێوده‌وڵه‌تى بچێته‌ هه‌رێم و لێكۆڵينه‌وه‌ بكه‌ن، ئه‌م وێنانه‌ى لێره‌دا ده‌بينرێت نابێت په‌رله‌مان و ئۆپۆزسيۆن بێده‌نگ بن، ئه‌گه‌ر ئه‌م شته‌ به‌ بێده‌نگى تێبپه‌رێنن پشتراستكردنه‌وى تاوانه‌، پاساو هێنانه‌وه‌ بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌هه‌ر جۆرێك بێت به‌كارهێنانى ئه‌م جۆره‌ چه‌كه‌ له‌ هه‌ر شوێنێكى جيهان تاوانه‌. تاوانى له‌م شێوه‌يه‌ش تاوانێكى ڕوونه‌، حكومه‌تى ئه‌كپارتى و مه‌هه‌په‌ هيچ سنورێك له‌سياسه‌تى جه‌نگى خۆياندا نازانن. " 

له‌پاش ئه‌و لێدوانانه‌ى شه‌بنه‌م فينجانجى له‌ تويته‌ر زۆرترين بينه‌رى هه‌بووه‌ له‌م ماوه‌يه‌دا، زۆربه‌يان لێدوانه‌كانيان بڵاوكردۆته‌وه‌.

سەرچاوە: BBC News Türkçe

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین