هەڵوێستى جيهان پاش ساڵێك لە دەسەڵاتى تاڵيبان چۆنە؟
ئیسماعیل تەها: تایبەت بە نوچەنێت:
لە 15ى ئابى ساڵى رابردوو وهزارهتى ناوخۆ ئهفغانستان رایگهیاند، هیچ هێزێك له شارهكه بهرگرى ناكات و شارهكه رادهستى بزووتنهوهى تاڵیبان دهكرێت.
لەدواى ئەو لێدوانەى حكومەتى پێشووى ئەفغانستان، گوتهبێژى بزووتنهوهى تاڵیبان رایگهیاند، هیچ چهكدارێكى بزووتنهوهكه بۆى نییه بچێته ناو كابول، بهڵكو فهرمانیان پێكراوه له دهروازهى شارهكه بمێننهوه.
دواى چەند كاتژمێرێكى كەم لەو لێدوانانە چەكدارانى تاڵیبان چوونە ناو ئەفغانستان و ئەشرەف غەنى سەرۆك وەزیرانى ئەو وڵاتە بە هێلیكۆپتەر بەرەو دەرەوەى وڵات رایكرد.
بەبۆنەى ساڵێك بەسەر گەڕانەوەيان بۆ كابول تاڵيبان پشووى فەرمى راگەياند
بزووتنەوەى تاڵیبان
بزووتنەوەى تاڵیبان بەبۆنەى ساڵرۆژى گەڕانەوەى بۆ كابول، دوێنێ یەكشەممە لەسەر لاپەڕەى فەرمى خۆى لە تۆڕى كۆمەڵایەتى تویتەر رایگەیاند، بەیانى پشووى فەرمییە. لە بەشێكى راگەیێنداروەكە هاتووە، “بە بۆنەى یەكەم ساڵرۆژى سەركەوتنى جیهادى ئەفغانى، بەیانى دووشەممە رێككەوتى (17)ى موحەرەمى ساڵى (1444) كۆچى لە هەموو وڵات پشووى فەرمییە.”
لە مانگى رابردووش تاڵیبان سێ هەزار پیاوى ئاینى لە لایەنگرانى خۆى كۆكردەوە، ماوەى سێ رۆژ كۆبوونەوە بەڵام سەبارەت بە چۆنیەتى مامەڵەى تاڵیبان بۆ حكومڕانى هیچ پێشنیارێك نەخرایە بەردەم حكومەتى ئەو هێزە، بەرپرسانى تاڵیبانیش ئەو كۆبوونەوەیان كردە دەرفەتێك بۆ ئەوەى پیاوانى ئاینى شێوازى بەرێوەچوونى حكومەتەكەیان هەڵسەنگێنن
رووسیا
دیمترى گیرنۆڤ، باڵیۆزى رووسیا لە ئەفغانستان رایگەیاند، "بزووتنەوەى تاڵیبان لە ئەفغانستان بۆ ئەمرى واقیع ناكرێت پشتگوێ بخرێت، پێویستە لە هەموو ئەو بوارانەى كە لەگەڵ بەرژەوەندییە نیشتیمانییەكانى وڵاتەكەمان یەكدەگرێتەوە مامەڵەى لەگەڵ بكەین." سەبارەت بە هەنگاوەكانى داهاتووى وڵاتەكەى دیمترى لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاشكرایكرد، ئەمڕۆ دووشەممە دانوستاندنەكان لەگەڵ وەزارەتى پیشەسازى و بازرگانى ئەو وڵاتە دەست پێ دەكات.
چين و رووسيا پەيوەندى بازرگانى لەگەڵ تاڵيبان دروست دەكەن
چین
لە ساڵیادى گەڕانەوەى چەكدارانى تاڵیبان بۆ كابول و چۆنیەتى مامەڵەكردن لەگەڵ ئەو هێزە نوێیە لەسەر دەسەڵات نووسینگەى رۆژنامەوانى وەزارەتى دەرەوەى چین رایگەیاند، "ئەفغانستان تا ئێستا بە قۆناغێكى ئاڵۆزى گواستنەوە تێدەپەرێت، پەكین ئامادەیە لە هەموو بوارەكان پەیوەندى لەگەڵ كابول بەهێز بكات."
لە بەشێكى ترى قسەكانى رایگەیاند، "ماوەى ساڵێكە ئەمەریكا هێزەكانى لە ئەفغانستان كشاندۆتەوە، ئاژاوەیەكى گەورەى لە وڵات جێهێشتووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا گەلى ئەفغانستان دەرفەتێكى مێژووییان لەبەردەمە، بۆ ئەوەى چارەنووس و داهاتووى وڵاتەكەیان لە دەستى خۆیان بێت."
سەبارەت بە هەوڵەكانى حكومەتى نوێى ئەو وڵاتە، چین پێیوایە لە ساڵى رابردوو بە هاوكارى كۆمەڵگەى نێودەوڵەتى حكومەتى كاتى ئەو وڵاتە توانى رێگە لە لێشاوى پەنابەران بگیرێت، سیستەمى كۆمەڵایەتى و دۆخى ئەفغانستان هەنگاو هەنگاو بەرەو باشى گەڕایەوە.
دەربارەى دۆخى ئابووریش، وەزارەتى دەرەوەى چین رایگەیاند، "دۆخى ئابوورى خراپە و هەڕەشەى تیرۆرى لەسەرە پێویستە ئیدارەى گشتى ئەو وڵاتە باش بكرێت، چونكە تا ئێستا ئەفغانستان لە قۆناغى گواستنەوەیە."
سەبارەت بە هەڵوێستى وڵاتەكەى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "بەدەر لەو پرسانەى هەیە ئامادەى هاوكارى ئاوەدانكردنەوەین لەو وڵاتە، ئەوەش لە رێگەى هاوكارى بازرگانى نێوان پەكین و كابول، كە بە سوودى بۆ هەردوو وڵات دەبێت، بۆیە ئێمە ئامادەین لە بوارەكانى بازرگانى و ئابوورى و گەیاندن و كشتوكاڵ و وزە پەیوەندییەكانمان بەهێز بكەین، هەر لە سەرەتاشەوە حكومەتى كاتى ئەو وڵاتەمان رایگەیاندووە، ژینگەیەكى گونجاو بۆ وەبەرهێنەرانى بیانى دابین دەكەین، بۆیە هەركات دۆخى ئەمەنى رێگەى دا ئێمەش پاڵپشتى لە وەبەرهێنان و كارى پیشەسازییەكانى چین لەو وڵاتە دەستپێ دەكەین."
ساڵيادى گەڕانەوەى تاڵيبان كۆنگرێسى ئەمەريكا دەكاتە دوو بەش
ئەمەریكا
حكومەتى ئەمەریكا كە هۆكارى سەرەكى گەرانەوەى تاڵیبانە لەسەر ئاستى ناوخۆ بۆتە دوو بەش، كۆشكى سپى كە ئێستا دیموكراتەكان لەسەر دەسەڵاتن لە كۆنگرێس یاداشتێكى بەسەر ئەندامان دابەشكردووە، كە بەرگرى لە بڕیارى كشانەوەى هێزەكانى ئەمەریكا لە ئەفغانستان، لە لایەن جۆ بایدن، سەرۆكى ئەو وڵاتە دەكات، لە بەشێكى ئەو یاداشتە هاتووە ئەو بڕیارەى بایدن بووە بەهێزكردنى ئاسایشى نەتەوەیى ئەمەریكا لە میانەى ئازادكردنى سەربازان و ئەندامانى هەواڵگرى.
ئیدارەى بایدن كشانەوەى سەربازانى وڵاتەكەى لە ئەفغانستان بە سەركەوتنێكى جیاواز دەزانێت، كە بووە یارمەتیدانى گواستنەوەى (124) هەزار ئەمەریكى و ئەفغانى بۆ شوێنى ئارام و كۆتایى هێنانى جەنگێكى بێكۆتایى، كە سێ هەزار و (500) سەبازى ئەمەریكى و هاوپەیمانەكانى و هەزارانى ئەفغانى تێدا كوژرا.
پێچەوانەى دیموكراتەكان، كۆمارییەكان هۆشدارى دەدەن، چونكە پێیانوایە ئەگەرى هەیە رووسیا و چین و ئێران سوود لە ئەندامانى حكومەتى پێشوو وەربگرن، كە لەلایەن ئەمەریكاوە مەشق و راهێنانیان پێكراوە، كە شارەزاییان لە چۆنییەتى بەرێوەچوونى كارەكانى ئەمەریكا لەو وڵاتە هەیە، بۆیە كۆمارییەكان ترسى ئەوەیان هەیە، ئەو سەربازە ئەفغانیانەى كە لە كابول مانەتەوە لەسەر دەستى هێزەكانى ئەمەریكا راهێنانیان پێكراوە، بۆ ئێران و وڵاتانى تر كاربكەن.
قەتەڕ
شێخ محەمەد بن عەبدورەحمان ئال سانى، جێگرى وەزیرى دەرەوەى قەتەر ئاماژەى بەوە كرد، وڵاتەكەى هانى هەموو لایەنەكانى ئەفغانستان دەدات، پابەند بن بە رێككەوتنى دەوحە، هەروەها بێهیوایى وڵاتەكەشى بەرانبەر بە رێكارەكانى حكومەتى ئەو وڵاتە دەربڕى، بەتایبەت بەرانبەر مافەكانى ئافرەتان.
لە لایەكى ترەوە وەزارەتى دەرەوەى قەتەر لە راگەیێندراوێكدا جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "قەتەر چاودێرى رووداوەكانى ئەو وڵاتە دەكات و داواش لە هەموو لایەنەكان دەكات پارێزگارى لە رێككەوتنەكانى دەوحە بكەن، یەكێك لەو پارێزگارییانە ئەوەیە ئەفغانستان نەبێتە پەناگەیەك كەسایەتى و رێكخراوە توندڕەو و تیرۆرستییەكان.
ئێران
ناسر كەنعانى، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئێران رایگەیاند، "ئەمەریكا ئەركى بەرپرسیارێتى خۆى بەرانبەر ئەفغانستان بەجێ نەگەیاند، كشانەوەشى لەو وڵاتە ئەو بەرپرسیارێتیەى لا نادات."
بە بۆچوونى وەزارەتى دەرەوەى ئێران دروستكردنى حكومەتێكى بنكەفراوان كە هەموو پێكهاتە جۆراوجۆرەكانى ئەفغانستانى لەخۆى گرتبێت یارمەتیدەر دەبێت بۆ گەڕانەوەى ئاسایش و سەقامگیرى بۆ ئەو وڵاتە.
سەبارەت بە هەڵوێستى وڵاتەكەشى جەختى لەسەر ئەوە كردەوە، "ئێران شانبەشانى گەلى ئەفغانستان دەوەستێت، چونكە سەقامگیرى ئەو وڵاتە خزمەتى گەلى ئەفغانى و ئاسایشى ناوچەكە بەگشتى دەكات، وڵاتەكەشمان مامەڵەیەكى ئەرێنى لەگەڵ دەستەى فەرمانڕەواى ئەفغانستان دەكات، گفتوگۆمان لەگەڵیان بەردەوامە بۆ هاوكاریكردنى سەقامگیرى ئاسایش ئەفغانستان و دابینكردنى پێداویستییەكانى گەلەكەیان لە چوارچێوەى بەهێزكردنى كارى بازرگانى و ئابوورى لەگەڵ ئەو وڵاتە."
0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment