دواى ئه‌وه‌ى هاوارى بۆ پاپا فڕانسیس برد به‌ده‌ستى میلیشیاكان كوژرا
نوچه‌نێت
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه و میدیاكانى عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى ئادار بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ته‌رمى ئه‌حمه‌د هلێجى شاعیرى میلى له شارى عماره "میسان" له باشوورى عێراق به كوژراوى دۆزراوه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى هه‌ن، فیشه‌ك به سه‌رییه‌وه نراوه.
وه‌ك میدیا عێراقییه‌كان باسى ده‌كه‌ن، چاسب یان ئه‌حمه‌د هلێجى له‌ناو سه‌نته‌رى شاره كوژراوه، ئه‌و پیاوه له عێراق و ده‌ره‌وه‌ى عێراق چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر به ڤیدیۆیه‌ك سه‌رنج و سۆزى خه‌ڵكى راكێشا، چونكه ڤیدیۆكه هاوار و گریانێكه بۆ كوڕه‌كه‌ى به ناوى "عه‌لى" كه پارێزه‌ر و چالاكوان بووه و ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر رفێنراوه و تا ئێستا چاره‌نووسى دیار نییه.
كه‌سانى نزیك له چاسب ده‌ڵێن رۆژى سێشه‌مى رابردوو، سه‌ردانى دایكى شه‌هیدێكى خۆپێشاندانه‌كانى كردووه كه چه‌ند رۆژێك دواى دیارنه‌مانى كوڕه‌كه‌ى له خۆپێشاندانه‌كان كوژراوه، به‌ڵام دواى ئه‌و سه‌ردانه دیار نه‌ماوه و ئێواره‌ى دوێنێ ته‌رمه‌كه‌ى دۆزراوه‌ته‌وه.
چاسب كه به ئه‌بو ئه‌حمه‌د هلیجى ناسراوه و جیا له بڵاوكردنه‌وه‌ى شیعره‌كانى و له ماوه‌ى ساڵى رابردوودا كۆمه‌ڵێك دیمانه‌ى كه‌ناڵه‌كانى كردووه و به ئاشكراى گوتویه‌تى، "ده‌زگا ئه‌منییه‌كانى عێراق ده‌ڵێن كوڕه‌كه‌م له لایه‌ن ئه‌نساڕوڵا ئه‌وفیا رفێنراوه كه ئه‌و میلیشیایه له‌لایه‌ن حه‌یده‌ر غه‌راوى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێت".
رۆژى هه‌ینى رابردوو له په‌یجى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك باوكى ئه‌و رفێنراوه په‌یامێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ڵێ، "قه‌داسه‌تى پاپا ده‌مه‌وێ چاره‌نووسى كوڕه‌كه‌م بزانم".
.jpg)

0 لێدوانەکان
Karla Gleichauf
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
M Shyamalan
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment
Liz Montano
12 May 2017 at 05:28 pm
On the other hand, we denounce with righteous indignation and dislike men who are so beguiled and demoralized by the charms of pleasure of the moment