ماكرون  ستایشى سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا بۆ عێراق ده‌كات عێراق ناوچەکە و جیهان

نوچه‌نێت

ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ پاپا فڕانسیس پاپاى ڤاتیكان، ستایشى سه‌ردانه‌كه‌ى ده‌كات و به‌ خاڵى وه‌رچه‌رخانى راسته‌قینه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌سفى ده‌كات.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م 22ى ئادار، ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى حوڕه‌ بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ شه‌وى رابردوو پاپا فڕانسیس پاپاى ڤاتیكان په‌یوه‌ندى به‌ ئیمانوێل ماكرۆنى سه‌رۆ كۆمارى فه‌ڕه‌نسا  كردووه‌ و تاوتوێى چه‌ندان بابه‌تیان كردووه‌.

به‌گوێره‌ى راگه‌یێندراوێكى سه‌رۆكایه‌تى فه‌ڕه‌نسا هه‌ر له‌سه‌ره‌تا په‌یوه‌ندییه‌كه‌ ماكرۆن باسى سه‌ردانه‌كه‌ى پاپا فڕانسیسى بۆ عێراق كردووه‌ و به‌ خاڵێكى وه‌رچارخانى راسته‌قینه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست وه‌سفى كردووه‌.

سه‌رۆكایه‌تى فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێ هه‌ر دوو لا نیگه‌رانییان هه‌بوو له‌و گرژیى و هه‌ڕه‌شانه‌ى كه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى جیهان هه‌ن، یه‌كێك له‌و ناوچانه‌یش رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاسته‌.

سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌ پاپا فڕانسیس سه‌ردانى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرد و سێ رۆژ مایه‌وه‌ و سه‌ردانى هه‌ر پێنج شارى به‌غدا و نه‌جه‌ف و ناسریه‌ و مووسڵ و هه‌ولێرى كرد.

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین