سەلاحەدين دەميرتاش پێشنيارى كانديدى هاوبەش بۆ ئۆپۆزيسۆنى تورکیا دەكات تورکیە

نوچەنێت:

سەلاحەدين ده‌ميرتاش، هاوسەرۆكى پێشووى زيندانيكراوى هەدەپە رايگەياند، "پێويستە وه‌ك هه‌ده‌په‌ خۆمان به ‌ڕووى توركيادا بكه‌ينه‌وه‌، هەوڵدەين لەگەڵ هێزە ئۆپۆزيسۆنەكانى تر كانديدێكى هاوبەشمان هەبێت."

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ (5/ته‌مووز/2022) مالپه‌رى (BBC) توركى بڵاويكرده‌وه‌، سه‌ڵاحه‌دين ده‌ميرتاش هاوسه‌رۆكى پێشووى هه‌ده‌په‌، لە بابەتێكدا به‌ ناونيشانى (ڤاكسين بۆ خۆمان) تيشك دەخاتە‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو و‌ سەبارەت بە هه‌ده‌په‌ دەڵێت، "زمانێكى هاوبه‌ش، ميديايى هاوبه‌ش، دروشمێكى هاوبه‌ش، خۆپيشاندانێكى هاوبه‌ش و ڕووداوه‌كان، پڕۆژه‌ى چاره‌سه‌رى هاوبه‌شن، له‌كۆتایيدا كانديدێكى هاوبه‌ش بخەينە ئەو مەيدانه‌ دڵنيابن به‌لايه‌نى كه‌م لە سەدا (20 بۆ 80) سه‌رده‌كه‌وێت" 

لە بەشێكى ترى قسەكانى ئاماژە بەوە دەكات،"ئه‌گه‌ر چاوه‌رێى ده‌ستپێشخه‌رييه‌ك لە ئۆپۆزيسيۆنەوە بۆ كوردى بكه‌ين، لەبه‌رانبه‌ردا ئێمه‌ش وه‌كو هه‌ده‌په‌ ناچارين هه‌وڵه‌كانمان بۆ فراوانكردنى توركيا زياتر بكه‌ين،  نابێت رێگه‌ بده‌ين ناسنامه‌ى قوربانيمان بمانخاته‌ توره‌ييەوە، به‌ باوه‌ر به‌خۆبوونه‌وه‌ دەبێ توركيا له‌ باوه‌شى خۆمان بگرين."

سەبارەت بە پێنجه‌مين كۆنگره‌ى هه‌ده‌په،‌ كە له‌ رۆژى يه‌كشه‌ممه‌ى رابردوو به‌رێوه‌چوو، دەميرتاش جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، "ئه‌م كۆنگره‌يه‌ رێگه‌يه‌ك بوو بۆ زه‌مينه‌يه‌كى گرينگى ئه‌م گۆرانكارييه‌، ئێمه‌ بروامان وايه‌ توندوتيژى و سياسه‌ت پێكه‌وه‌ ناگونجێت، هه‌موو كێشه‌كانمان چوارچێوەى له‌ يه‌كپارچه‌يى توركيا دەيخەينەڕوو، زۆر بەجددى هەوڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان و ئاشتى دەدەين، باشترين و گونجاوترين زمانمان بۆ هه‌موو توركيا پێويسته‌ تاكو لەڕێگەى وشهوە‌ ڕوونى بكه‌ينه‌وه‌، هه‌ر به‌و هۆيه‌شه‌وه‌ دەبێت ئابوورى و سياسه‌تى ده‌ره‌وه‌ و خوێندن و ته‌ندروستى و زه‌وى و دادپه‌روه‌رى له‌ بابه‌تە سه‌ره‌كيەكانى‌ سياسه‌تماندا ڕوون بكه‌ينه‌وه‌ ،كه‌ ئێمه‌ ده‌توانين توركيا به‌ ئاسانى به‌ره‌و ئاستێكى به‌رزتر ببه‌ين." 

 

بابەتی پەیوەندی دار

0 لێدوانەکان

نەزەری خۆتان بنووسن

ئیمەیلەکەتان بە هیچ شێوەیێک بڵاو نابێتەوە. هەموو فیڵدە ئەستێرە دارەکان ئیجبارین